فه‌رمانده‌یی گشتیی یه‌په‌ژه له راگه‌یه‌نراوێكدا ناسنامه و رێكه‌وتی شه‌هیدبوونی ئه‌و منداڵ، مه‌ده‌نی و فه‌رماندانه‌ی خۆی كه له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا كراونه‌ته ئامانج ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، كه ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك دژی ئه‌و تاوانانه‌ی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورك بوه‌ستنه‌وه و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
فه‌رمانده‌ییه‌كه ئه‌م زانیارییانه‌ی راگه‌یاند:
"شۆڕشی رۆژئاوا كه به پێشه‌نگایه‌تی هێزه‌كانی یه‌په‌ژه، ره‌نجی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه و به خوێنی ده‌یان شه‌ڕڤان ئینته‌رناسیۆناڵیست گهیشتووهتهبهرههم، به‌رده‌وام كراوه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و ئه‌و بیركردنه‌وه فاشیستیه به هاوكاری و پاڵپشتی دارایی له چه‌ته‌كانی داعش، به هێرشی داگیركاری و ته‌نانه‌ت هێرش بۆ سه‌ر پێشه‌نگانی شۆڕشی رۆژئاوا، هێرشكارییهكانی خۆی به شێوه‌یه‌كی به‌رجسته خستووه‌ته‌به‌رچاو. ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست به‌و هێرشانه هه‌وڵ ده‌دات تۆڵه‌ی داعش له هێزه‌كانی یه‌په‌ژه بستێنێته‌وه و سه‌رله‌نوێ داعش زیندووببكاتهوه.
هه‌موو جیهان ده‌زانێت كه به پێشه‌نگایه‌تی هێزه‌كانی یه‌په‌ژه چه‌ته‌كانی داعش له‌ناو چوون و به‌و سه‌ركه‌وتنه شۆڕشی رۆژئاوا گه‌وره‌بوو و ده‌ستكه‌وته‌كانی یه‌په‌ژه به‌م جۆره دروست بوون. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته له ساڵی ٢٠١٦ به‌دواوه له رۆژئاوا و باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا هه‌روه‌ها له هه‌رێمه داگیركراوه‌كان به ئه‌شكه‌نجه، ده‌ستدرێژی، رفاندنی مرۆڤه‌كان، زیانی مادی و مه‌عنه‌وی، گۆڕینی دیموكرافیا، كرده‌وه‌ی تواندنه‌وه‌ی كولتوری، وێرانكاری و له‌ناوبردنی شێوه مێژووییه‌كان، تاڵانكردنی سروشت تا ده‌گاته هێرش به تانك، تۆپ و فڕۆكه‌ی سیخوڕی هه‌موو جۆره هێرشێك ده‌كات و مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كات. ئه‌م هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن و تا رۆژی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه دڕندانانه، له‌لایه‌ن هیچ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌كه‌وه كاردانه‌وه نیشان نه‌دراوه.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بانگه‌وازی سه‌ره‌كی ئێمه بۆ گه‌له‌كه‌مان، ده‌زگا و دامه‌زراوه دیموكراسیخوازه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كه‌س له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی بكوژ و چه‌ته دۆسیه بكه‌نه‌وه. هاوكات داوا له ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌وڵه‌تی تركی داگیركه‌ر و چه‌ته بخه‌نه به‌رنامه‌ی كاره‌كانیان و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه هێرشی به‌رجسته و به‌رچاو بنوێنن به جۆرێك كه ئه‌و هێرشانه رابگرن. هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو پارێزه‌ران، پارێزه‌رانی دۆست ده‌كه‌ین كه ئه‌وانیش خاوه‌نداری له‌و دۆسیه بكه‌ن و ببنه پارێزه‌ری دۆسیه‌كه.
ناوی ئه‌و هاوڵاتی، منداڵ و پێشه‌نگانه‌ی شۆڕشی رۆژئاوا كه له‌م ماوه‌دا شه‌هید و برینداربوون به‌م جۆره‌یه:
سۆسن بیرهات: ١٩.٠٨.٢٠٢١ شه‌هید بوو
رێناس رۆژهه‌ڵات (سه‌لاحه‌دین شه‌هابی): ١٩.٠٨.٢٠٢١ شه‌هید بوو
عه‌گید كرگێلهگێ (بێڤان ره‌مه‌زان): ١٩.٠٨.٢٠٢١ شه‌هیدبوو
روبار حه‌سه‌كه (عه‌لی ئه‌لخزر): ١٩.٠٨.٢٠٢١ شه‌هیدبوو.
سه‌یفوڵا ئه‌حمه‌د (سه‌یفوڵا نه‌واف ئه‌حمه‌د) ١٩.٠٨.٢٠٢١ شههییدبوو.
یوسف گولۆ - ته‌مه‌ن ٨٥ ساڵ- ٠٩.١١.٢٠٢١ شه‌هیدبوو.
مه‌زڵوم گولۆ - ٠٩.١١.٢٠٢١ شه‌هیدبوو.
محه‌مه‌د گولۆ- ٠٩.١١.٢٠٢١ شه‌هیدبوو
دلێر حه‌ڵه‌ب (رانیه حه‌نان)- ٢٠.٠٤.٢٠٢٢ شه‌هیدبوو.
رۆناهی كۆبانێ (رۆدین عه‌بدلقادر محه‌مه‌د) – ٢٠.٠٤.٢٠٢٢ شه‌هیدبوو.
كۆبانی (جیهان نیزال عه‌لی) – ٢٠.٠٤.٢٠٢٢ شه‌هیدبوو.
مزگین بۆتان (ره‌حیمه خه‌زالی ) -٣٠.٠٥.٢٠٢٢ شه‌هیدبوو.
مزگین كۆبانێ (سیهام موسلیم) – ٠٢.٠٧.٢٠٢٢ شه‌هیدبوو.
ژیان تۆڵهه‌ڵدان (سه‌لوا یوسف)- ٢٢.٠٧.٢٠٢٢ شه‌هید بوو.
رۆژ خابور (جوانا حه‌سۆ)- ٢٢.٠٧.٢٠٢٢ شه‌هید بوو.
بارین بۆتان (روحا به‌شار) -٢٢.٠٧.٢٠٢٢ شه‌هید بوو.
دینا عوسمان ته‌مه‌ن ٦ ساڵ- ٠٤.٠٨.٢٠٢٢ برینداربوو.
مه‌حمود غه‌ریب مه‌مۆ ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ- ٠٤.٠٨.٢٠٢٢ برینداربوو.
حسێن جه‌مال قاسم ته‌مه‌ن ٧ ساڵ -٠٤.٠٨.٢٠٢٢ برینداربوو.
ئاڤرین عه‌بدولره‌حمان حه‌یده‌ر ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ- ٠٤.٠٨.٢٠٢٢ برینداربوو.
ئۆریڤان محه‌مه‌د عه‌بدۆ ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ - ٠٤.٠٨.٢٠٢٢ برینداربوو.
حسێن به‌یرام عه‌لیكۆ ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ -٠٤.٠٨.٢٠٢٢ برینداربوو.
سه‌باح حه‌نان حه‌مۆ ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ- ٠٤.٠٨.٢٠٢٢ برینداربوو.
ئازریا ئه‌حمه‌د ره‌شۆ ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ- ٠٤.٠٨.٢٠٢٢ برینداربوو.
رۆناهی سلۆ ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ- ٠٤.٠٨.٢٠٢٢ برینداربوو."
هـ . ب