'ئەو هێزەی کۆنفرانسی هەپەژەی سازکرد، دەبێتە پاڵنەر بۆ سەرهەڵدان'
گەریلای هەپەژە ڤیان سەردەشت رایگەیاند کە ئەو هێزەی کۆنفرانسی هەپەژەی ئافراند دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ سەرهەڵدان و لە هەموو روویەکەوە کاریگەری دەکاتە سەر سەرهەڵدانەکە.
گەریلای هەپەژە ڤیان سەردەشت رایگەیاند کە ئەو هێزەی کۆنفرانسی هەپەژەی ئافراند دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ سەرهەڵدان و لە هەموو روویەکەوە کاریگەری دەکاتە سەر سەرهەڵدانەکە.
گەریلا هێزی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە) ڤیان سەردەشت لەبارەی چوارەم کۆنفڕانسی هەپەژەوە روانینەکانی خۆی خستەڕوو.
گەریلا ڤیان سەردەشت باسی لەوەکرد کە وەک هەپەژە کۆنفڕانسی چوارەمی خۆیان بەستووە و بەم جۆرە دوا: "سەرەتا ئەم کۆنفڕانسە لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕش، ئەو هەڤاڵانەی لە زیندانەکاندا خۆڕاگری دەکەن و ئەو هەڤاڵانەی لە سەنگەرەکاندا مێژووی قارەمانێتی دەنوسنەوە پیرۆز دەکەین. هەروەها لە کەسایەتی "ژینا ئەمینیدا لە هەموو شەهیدانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' و تێکۆشەرانی ئەو سەرهەڵدانە پیرۆز دەکەین. لەوەها قۆناغێکی مێژووییدا سازکردنی کۆنفڕانسی چوارەمی هەپەژە بەتایبەتی بۆ ژنانی رۆژهەڵات و ئێران، لە هەمان کاتدا بۆ هەموو ژنانی ئازادیخواز بووە پێرسپێکتیڤێکی گرنگ و ئاراستەی تێکۆشانی دیاری کرد. ئەو هێزەی کۆنفڕانسەکەی ساز کرد لە بۆ سەرهەڵدانەکە دەبێتە پاڵنەر و لەهەموو روویەکەوە کاریگەری ساز دەکات. بەتایبەتی هێڵی بەرخودان و تێکۆشان کە بە بەرفراوانی هەڵسەنگێندرا و بۆ رێکخستنی بەهێزتر بووە پێرسپێکتیڤ و دوورنمای گرنگ. لەسەر بنەمای ئەو پێرسپێکتیڤە وەک ژن رۆڵ و ئەرکی پێویست گرتنە ئەستۆ و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەهێزەوە پێشەنگایەتی کردن لەم قۆناغەدا هەڵوێستێکی ژیانییە".
'رێبەر ئاپۆ لە پێناو ژیانێکی ئازاد لە هەموو روویەکەوە پارادیگمای بەرەوپێشبرد'
گەریلا ڤیان دەستنیشانی کرد کە بۆ ئەوەی سەرهەڵدان بگاتە ئەنجام و دەستکەوتی گەورەتر پێویست بە رێکخستنی بەرفراوان هەیە و بەم جۆرە بەردەوامبوو: "ئەوەش بە کەموونەوەی زیاتر بە دەوری هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەبێت. لەبەر ئەوەی ئازادی کۆمەڵگا بەستراوەتەوە بە ئازادی ژنەوە و بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک ئەوەی پارادیگمایەکی هەمەلایەنەی پێشخست، رێبەر ئاپۆ بوو. ئێمەش وەک نوێنەرانی ئەم دۆزە ئەرک و بەرپرسیارێتی کۆمەڵگا دەگرینە ئەستۆ و لەم کاتە زێڕینەدا، ئەو خواست و بانگەشەیەمان هەیە کە ئەم رۆڵە مێژووییە جێبەجێ بکەین. لە کۆنفڕانسەکەدا ئەو بابەتە بە بەرفراوانی هەڵسەنگێندرا و راگەیەندرا کە پێویستە هەر یەک لە ئێمە بەو گیانەی لە کۆنفڕانسەکەدا هاتە ئاراوە بەشداری لە قۆناغەکەدا بکەین و ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش بە دەوری ئەو رۆحەوە کۆبکەینەوە و بە رێکخستنی بکەین".
گەریلای هەپەژە ڤیان سەردەشت رایگەیاند، کە لە کۆنفڕانسەکەدا یەک لە بابەتەکان کە بە بەرفراوانی هەڵسەنگێندرا خۆپاراستن بوو و لەو رووەوە وتی، "راگەیەندرا کە تا ئەو کاتە لە کۆمەڵگادا بە تایبەتی لە ناو ژناندا هێزی خۆپاراستن بەرەوپێش نەبرێت خاوەنداری لە مافە رەواکان زیاتر رێکنەخرێت، ئەو ئەنجامانەی بەدەست دەهێندرێن لاواز دەبن. لەبەر ئەوەی پارێزگاری لە هەبوون؛ پاراستنی زمان و کولتور رێگەی سەرەکی ئازادی دیموکراسیە. بەوهۆیەوە بەرامبەر بەم سیستمە دەسەڵاتدارە لە هەموو روویەکەوە پێویستی بە خۆپاراستن هەیە. ئەمەش بەوە دەستەبەر دەبێت کە هەر تێکۆشەر و خۆڕاگرێکی ئەو سەرهەڵدانە لەم بابەتەدا خۆی بە بەرپرسیار دابنێت هەست بە گرنگی ئەوە بکات. ئێمە لەو بڕوایەداین کە لەپێشەوە ئەو بابەتە و هەموو بابەتەکانی دیکە کە هەڵسەنگێندران بۆ ژنان و کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەبنە بنەمای رێکخستنێکی بەرفراوانتر و تێکۆشانێکی بەهێزتر. لەبەر ئەوەی کات کاتی ئەوەیە کە بنەمای شۆڕشی مرۆڤایەتی بە شۆڕشی ژنان مسۆگەر بێت. لەسەر ئەو بنەمایانە جارێکیتر چوارەم کۆنفڕانسی هەپەژە لە هەموو کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پیرۆز دەکەین و پێداگری خۆمان لە بەرزکردنەوە و گوڕدان بە تێکۆشان رادەگەیەنین".
هـ . ب