ڕەژاک: ژنانی ئێزدی نموونەی بەرخۆدان و ژنی ئازادن
ڕەژاک بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی شەنگال راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیدا باسی لەوەکردووە، "ژنانی ئێزدی نموونەی بەرخودان و خۆڕاگرین و توانیان ببنە نموونەی ژنی ئازاد".
ڕەژاک بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی شەنگال راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیدا باسی لەوەکردووە، "ژنانی ئێزدی نموونەی بەرخودان و خۆڕاگرین و توانیان ببنە نموونەی ژنی ئازاد".
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(ڕەژاک)، سەبارەت بە نۆهەمین ساڵیادی جینۆسایدی دژ بە گەلی ئێزدی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیدا ڕۆڵی ژنانی ئێزدی بەرز نرخاند لە خۆ بەڕێکخستن کردن وپێشەنگایەتی کردن بۆ ئاواکردنی خۆبەڕێوبەرییەکی دیموکراتیک".
بۆیە دووچاری کۆمەلکوژی بونەتەوە
لە ڕاگەیاندراوەکەی ڕێکخرای ژنانی ئازادی کوردستان(ڕەژاک)، سەبارەت بەیادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی شەنگالدا هاتووە: "ئەمرۆ ٣ی ئاب کە ٩ ساڵ بەسەر ٧٣هەمین فەرمانی سەر گەلی ئێمەی باوەر ئێزیدیدا ئەنجام دەدرێت لەلایەن دڕەندەترین گروپی تیرۆریستی جیھانی داعش، زلھێزانی جیھان و ھەندێ لە ھێزە هەرێمییە نەتەوەپەرستانەی کە دەیانەوێ ھەژموونی خۆیان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست فراوان بکەن و پرۆژەی پارچەکردنی گەلان بە ئەنجام بگەیەنن لە رێگەی سیاسەتی بەرپاکردنی شەڕی ئایینی و مەزهەبگەرایی لە نێوان گەلانی ناوچەکە و بە تایبەتی شەڕی قرکردن و نکۆلی کردن و کۆمەلکوژکردنی گەلی کورد لە پێشینەی سیاسەتیاندایە و بە تایبەتیتریش بەرامبەر گەلی باوەر ئێزیدی چونکە لە دیرینترین گەلی ناوچەکەن و لەسەر خاکی باوباپیریان ژیان دەکەن و توانیویانە پاراستن لە ناسنامە و کەلتوور و ئایینی خۆیان بکەن بۆیە دووچاری کۆمەلکوژی بونەتەوەو و دەبنەوە".
' پێشمەرگە گەلی شەنگالی بەجێهێشت'
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "پاش ئەوەی کە تیرۆریستانی داعش ھێرش دەکەنە سەر شاری موسل و دەوروبەری و داگیری دەکەن و روو دەکەنە شەنگال، سەرەڕای بوونی ھێزێکی گەورەی پێشمەرگە بەڵام گەلی شەنگال بەجێ دەھێڵن و داعش لە شەنگال و دەوروبەر کۆمەلکوژی ئەنجام دەدەن زیاتر لە ٧٠٠٠ ژن و کچیان بە کەنیزە کرد و لە بازارەکانی سوریاو عێراق و تورکیا کڕین و فرۆشتنیان پێکرا و پاش ئازاد کردنی شەنگال لە لایەن شەرڤانانی یەژەشە و یەبەشە ئازاد کردن و گەڕانەوەی زیاتر لە ١٥٠٠ ژن بۆ ناو خێزانەکانیان".
'بەپێشەنگایەتی ژنان سیستەمی خۆبەڕێوبەری دامەزرا'
لە ڕاگەیەندراوەکەی ژنانی ئازادی کوردستان تیشک خرایەسەر پێشەنگایەتی ژنانی ئێزدی لەخۆ بەڕێکخستن کردن ئاواکردنی سیستەمی خۆبەڕێوبەری و لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "پاش ئازاد کردنی شەنگال گەل توانی بەرێکخستنێکی تۆکمە سیستەمی خۆبەرێوبەری ئاوابکەن بە پێشەنگایەتی ژن و ببنە نموونەی بەرخودان و خۆڕاگری و رێکخستنی کە لە خۆپاراستنی جەوھەریدا نموونەی ھەرە بەرچاوی ناوچەکەن کە توانیان ببنە نموونەی ژنی ئازاد کە ھەموو جیھان شانازییان پێوەبکەن".
'لە کۆمەڵکوژییەکان ژنان زیاتر دەبنە قوربانی'
ڕێکخراوی ژنانی ئازدی کوردستان ئاماژە بەدۆخی ژنانی ناوچەکە دەکات و راشیگەیاند، "ئەو کۆمەلکوژیانەی کە بەرامبەر بەگەلانی ناوچەکە دەکرێت ژنان زیاتر ڕووبەڕووی دەبنەوە وەک ئەوەی کە بەرامبەر بە ژنانی ئەفغانستان دەکرێت لە ھەموو جۆرە قەدەغە کردنێک و کوشتنی ژنان لە ژێر کۆمەلێک پاساوی ئاینی، توندرەوی، دیکتاتۆریەت و زھنیەتی پیاوسالاری".
'پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک گەورەترین وەڵامە بۆ دوژمنان'
ئەو ھێرشانەی لەسەر شەنگال ئەمرۆ بەھەمان عەقڵیەت لە لایەن دەولەتی تورکیای فاشیست بەردەوامە و خۆڕاگری و بەرخودانی گەلەکەمان و ھەموو پێکھاتەکان بەرجەستەکردنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک گەورەترین وەڵامە بۆ دوژمنان".
'لە پێناو ئازادی ژن و کۆمەڵگە بەڵێنی بەرزکردنی تێکۆشان ئەدەین'
لە کۆتاییدا ژنانی ئازادی کوردستان (ڕەژاک) ڕایدەگەیەنن: "ئێمەش وەک رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان جارێکی تر شەھیدانی ٣ی ئاب و ھەموو شەھیدانی رێگای ئازادی بە بیر دەھێنینەوە و بەڵێنی بەرزکردنی تێکۆشان لە پێناو ئازادی ژن و کۆمەڵگە و گەلەکەمان ئەدەین".
هـ . ب