ژنان لە ناو پارتی چەپی سەوز کۆدەبنەوە
ژنانی پارتی چەپی سەوز ڕایانگەیاند، هەڵبژاردنەکان بۆ ژنان زۆر گرنگن و داوایانکرد لەنێو پارتی سەوزی چەپدا کۆببنەوە.
ژنانی پارتی چەپی سەوز ڕایانگەیاند، هەڵبژاردنەکان بۆ ژنان زۆر گرنگن و داوایانکرد لەنێو پارتی سەوزی چەپدا کۆببنەوە.
لە دژی ئەو ترس و تۆقاندنە، کە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە دروستیانکردوە، ژنان لەنێو پارتی چەپی سەوزدا لە دژی ڕژێمی تاک کەسی و دەستبەسەرداگرتنی دەستکەوتەکانی ژنان کۆدەبنەوە. ژنان دەڵێن هەڵبژاردنی ئەمجارە گرنگترین هەڵبژاردنە بۆ ژنان.
گوڵجان تارکان وتەبێژی پارتی چەپی سەوز بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند، ئامانجیان دیموکراتیکردنی کۆمارە و وتی: "دەکرێت ڕوانگەی سیاسی پارتی چەپی سەوز لەژێر چوار ناونیشانی سەرەکیدا پێناسە بکرێت. دادپەروەریی ئابووری، دادپەروەری ژینگەیی و کەشوهەوا، داننان بە دادپەروەری و دادپەروەری بەشداریکردن. بوونی بەهێزی چەپی سەوز لە پەرلەماندا مانای ئەوەیە، کە خەبات بۆ دیموکراسیکردنی کۆمار لە هەموو شوێنێک پەرەی پێدەدرێت. ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ڕژێمی کۆماری بە دیموکراسی بگەیەنین".
بۆ ئازادیی ژنان
گولچین پۆڵات سەرۆکی ناوچەی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) وتی، "ئەم هەڵبژاردنە بۆ ڕزگاربوون لە کارەساتی سەدە و بنیاتنانی سەرەتای سەدەی دیموکراسی گرنگە. بە تایبەتی بۆ ژنان، ئەمە هەڵبژاردنێکی گرنگە. ئێمە ئەمە بۆ ئازادیی خۆمان، بۆ ڕزگاری لە دەسەڵاتی ئاکەپە زۆر بە گرنگ دەزانین. ئێمەی ژنان بە قووڵی هەست بە کارەساتی ٢٠ ساڵە دەکەین، بۆیە دەبێت پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بکەین."
یاگمۆر ئالاز گولڤەرەن ڕایگەیاند، دەنگ بە پارتی چەپی سەوز دەدات و بۆ هۆکاری دەنگدانی بە پارتی چەپی سەوز وتی، "ئێمە بە چاوی خۆمان گۆڕانکاری لە زانکۆکاندا دەبینین. ئێمە بێزارین لەو ترسەی، کە دەسەڵات دروستیکردووە و بێزاریشین لەو گۆڕانکارییە لە زانکۆکاندا ئەنجامیداوە. لە هەمان کاتدا، من پێموایە ئەم هەڵبژاردنە گرنگە بۆ گەڕاندنەوە بۆ ڕێککەوتنی ئیستەنبوڵ و کارکردن بەو رێککەوتنە. بۆ گەڕاندنەوەی مامۆستاکانمان بۆ زانکۆکان، بۆ کۆتایهێنان بە کوشتنی ژنان و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و لە هەمان کاتێکدا بۆ ئەوەی زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکرێن دەنگ بە پارتی چەپی سەوز دەدەم."
ژ.ت