ژنانی پاریس پاڵپشتی پارتی چەپی سەوز دەکەن
ژنانی نیشتەجێی پاریس ـی پایتەختی فەرەنسا بە درووشمی «ژن، ژیان، ئازادی»، پاڵپشتی خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز دووپات دەکەنەوە.
ژنانی نیشتەجێی پاریس ـی پایتەختی فەرەنسا بە درووشمی «ژن، ژیان، ئازادی»، پاڵپشتی خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز دووپات دەکەنەوە.
ئەو ژنانەی لە نووسینگەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز کۆبوونەوە، بە درووشمی «ژن، ژیان، ئازادی»، پاڵپشتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیان کرد.
ئەم کۆبوونەوەیە لە نووسینگەی گەڕەکی درانسی بەڕێوەچوو، ژنان بۆچوونی خۆیان گۆڕییەوە سەبارەت بە پاڵپشتیکردنی پارتی چەپی سەوز.
لە کۆبوونەوەکەدا وتەی یەکێتیی پەنابەرانی چەوساوە لە ئەوروپا (AvEG-Kon)، یەکێتیی مافە دیموکراتییەکان لە ئەوروپا (ADHK)، یەکێتیی دیموکراتیخوازە عەلەوییەکان (PAZEM)، بزووتنەوەی ژنی ئازاد (TJK-F)، پێشکەش کرا. پاشان ئەڵقەی هەڵپەڕکێ بەسترا و بڵاوکراوەکانی هەڵبژاردن دابەشکران.