ژنانی ئێزدی بەشداری هاوپەیمانی ١٨٨ بوون
ژنانی ئێزدی بەشداری هاوپەیمانی ١٨٨ بوون کە لە دژی یاسایی دووژمنایەتیکردن لە ژنان دامەزرێنرا.
ژنانی ئێزدی بەشداری هاوپەیمانی ١٨٨ بوون کە لە دژی یاسایی دووژمنایەتیکردن لە ژنان دامەزرێنرا.
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی بە نامەیەک پشتیووانی و بەشداری خۆی لە هاوپەیمانی ١٨٨ دەستنیشانکرد و ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ سەرخستنی هاوپەیمانییەکە چی پێویست بکات جێبەجێی دەکەن.
پەرلەمانی عێراق لە مانگی ئابی ٢٠٢٤دا هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی خستە بەرنامەی کار و لە ٢١ی کانوونی دووەم پەسەند کرا.
هاوپەیمانی ١٨٨ کە لە زیاتر ١٥٠ گروپ و ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی پێک دێت، دوای ئەوەی ئەم یاسایە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند کرا، ڕایانگەیاند کە تانە لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمار دەکەن. تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە نامەیەک بەشداری خۆی بۆ هاوپەیمانی ١٨٨ دیاریکرد. تاژێ ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ سەرخستنی دۆسێیەکە ئامادەی هەموو شتێکن.
ناوەڕۆکی نامەکە بەمجۆرەیە:
"وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە شەنگالەوە سڵاوی تایبەتمان هەیە بۆتان. تێکۆشانی ئێوە کە بۆ ژن، منداڵ و کۆمەڵگەی عێراق بەڕێوەی دەبەن زۆر گرنگ و ماناداری دەیبینین.
پەرلەمانی عێراق لە مانگی ئابی ٢٠٢٤دا هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی خستە بەرنامەی کاری خۆیەوە. گۆڕانکاری لە یاساکەدا بە تایبەت مافەکانی ژن و منداڵان، بە گشتی مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات. ئەم گۆڕانکارییە عێراق بەرەو دواوە دەبات. هاوسەرگیری منداڵێکی کچی ٩ ساڵ و کوڕێکی ١٥ ساڵ کوشتنی منداڵێتی و پێشێلکردنی مافیی ژیانە. زیهنیەتێک کە ئەم گۆڕانکارییە لەسەر عێراق دەسپێنێت هەمان زیهنیەتی چەتەکانی داعشە.ئێمەی ژنانی ئێزدی ئەم ڕاستییە دەزانین، لەبەر ئەوەی کە بە هەزاران کچ و منداڵانمان دەستدرێژییان کراوەتەسەر.
لە بەرانبەر گۆڕانکاری لە یاسای باری کەسێتییدا ناڕەزایەتی زۆر دروست بوو. بە تایبەت ژنان لە تەواوی کۆمەڵگە ناڕەزایەتییان نیشاندا. هەروەها ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافەکانی ژنان و منداڵانی جیهان ناڕەزایەتی نیشاندا. بۆ ئەوەی ئەم گۆڕانکارییە جێبەجێ نەکرێت، لە چەندین شوێن تێکۆشان بەڕێوەچوو. ئێمەش وەک ژنانی ئێزدی لەگەڵ ژنانی هەموو پارێزگاکانی عێراق ناڕەزایەتیمان نیشاندا. سەرەڕای هەڵوێست و ناڕەزایەتیی، پەرلەمانی عێراق بە دەنگێکی نایاسایی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی پەسەند کرد. گۆڕینی یاسا لە دژی یاسایە. دوور لە یاسای نێونەتەوەیی و مافەکانی مرۆڤە. بۆیە ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ)، بە توندی ئەم یاسایە ڕەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین.
هاپەیمانی ١٨٨دوای ئەوەی ئەم یاسا لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە قبوڵکرا، ڕایگەیاند لە دادگای فیدراڵی عێراق تانە لە بڕیارەکە دەدات. تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بەشداری خۆمان بۆ هاوپەیمانی ١٨٨ ڕادەگەیەنین. بۆ سەرخستنی دۆسێیەکە چی لە ئێمە داوا بکەن ئامادەین".