زەمان مەسعودی یاریدەدەری گروپی رێکخەری کۆنفرانسی جیهانی پێگەی ژنان لە ئەوروپا نامەیەکی سەبارەت بە دۆخی ژنانی زیندانیکراو لە ئێران بە تایبەتی وەریشە مورادی، پەخشان عيزیزی و شەریفە محەمەدی بڵاوکردەوە.
لەم نامەیەدا کە لەلایەن ژمارەیەک رێکخراوی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان لە ئەوروپاش بڵاوکراوەتەوە، سەرنجی رای گشتی جیهان بۆ سەر دۆخی ژنانی چالاکوان لە ئێران راکێشراوە، کە بەهۆی چالاکیەکانیان لە بواری مافەکانی مرۆڤ زیندانی کراوە.
لەنامەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە کە دەرکردنی سزای قورس و سزای لەسێدارەدان بۆ چالاکوانانی وەک شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی و هەروەها تۆمەتبارکردنی وەریشە مورادی بە بەغی (یاخیبوونی چەکداری) لەسەر بنەمای تۆمەتی درۆیینە و هەڵبەستراو، ئامانج لێیان سازکردنی کەشی ترس و تۆقینە لە کۆمەڵگەی ئێران.
زمان مەسعودی لەنامەکەیدا وێڕان دەربڕینی نیگەرانی قووڵی خۆی لەبارەی دۆخی ژنانی زیندانیکراو لە ئێران داوای کردووە دەستبەجێ و بە بێ هیچ مەرجێک شەریفە محەمەدی، وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی ئازاد بکرێن.