هاوسەرۆکی هۆبەی مێردینی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) فەوزی ئادسز، لەبارەی کودەتای سەر شارەوانییە گەورەکانی ئامەد، وان و مێردین وتی: "دژی پەیمانی نێونەتەوەیی، کاتێک مرۆڤ سەرنج دەداتە لێپرسینەوەکانی پێشوو، هاوسەرۆکی شارەوانییەکان بە شێوەیەکی ناماقوڵ لەسەر کار لادراون. هەنگاوی لەو شێوەیەیە نایاسایین و بە واتای دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلە. بەڕای ئێمە پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بەو نایاساییە بهێنرێت. پێویستە سەرۆکی شارەوانییەکان ساتێک پێش ساتێکی تر بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان".
ئادسز ڕاشیگەیاند، هیچ ڕووێکی نایاسایی سیستمی هاوسەرۆکایەتی نییە و تی: "نایاساییە کە ئەو دۆخەی لە ئەنجومەنی گشتی جێبەجێ دەکرێت، کاتێک لە خۆجێی جێبەجێ بکرێت ئەوە ببێتە بیانووی قەیوم".
'پۆلیس تاوانبارن نەک ئەوانەی دەڕژێنە سەر شەقامەکان'
ئادسز وتیشی، لەدژی قەیوم، گەل بۆ ئەوەی خاوەنداریی لە ئیرادەی خۆی بکات دەرژێتە ناو کۆڵانەکان و چالاکی دەکات، مافەکانی خۆیان بەکاردەهێنن، لە درێژەدا وتی: "ئەگەر گەل بە شێوەیەک ئیرادەی خۆی لە سەر سندوق نیشان دابێت و ئەو ئیرادەیەی گەل بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەردا گیرابێت، شەرمەزارکردن مافێکی سروشتی و دەستوورییە. وێڕای ئەوەی لە دەستووردا مافێکی لەو شێوەیە هەیە، تاوانەکە ئەوەیە پۆلیس پێش بەو کارە دەگرن. ئەو هەموو توندوتیژی و ئەو هەڕەشەیەی پۆلیس لە خەڵک دەیکات، دەبوایە سزا درابووان، بەڵام ئەو کەسانەی مافی خۆیان جێبەجێ دەکەن سزا دەدرێن. ئەوانە ڕێک هەنگاوی دژە دیموکراتیکن".
'دەیکەینە ڕاپۆرت'
هاوسەرۆکی هۆبەی مێردینی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) فەوزی ئادسز وتیشی، چاودێریی هەموو پێشێلکارییەکان دەکەن و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا: "ئەو پێشێلکارییانەی تا ئێستا بە ئێمە ڕاگەیاندراون، دەیکەین بە ڕاپۆڕت. لەوبارەیەوە بەردەوام دەبین، ئەرکی سەرەکی ئێمەیە ئەو هەنگاوان ئاشکرا بکەین و بڵاوی بکەینەوە".
ژ.ت