ئارام فەتحی کەسایەتی مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکر
ئارام فەتحی شاعیر، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستگیرکرا.
ئارام فەتحی شاعیر، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستگیرکرا.
ئارام فەتحی، لە شاری مەریوانی سەربە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە ئارام فەتحی دەستگیرکراوە و چارەنووسی نادیارە.
ئارام فەتحی لە بوارەکانی ژینگەپارێزی، کۆڵبەران، کرێکاران، کەمپەینەکانی ئازادی بۆ ژنانی مەحکوم کراو بە سێدارە کاری کردووەو چەند جارێکیتر دەستبەسەرکراوە.
هەروەها چالاک بووە و لەمساڵانەی دواییدا چەندین جار دەسبەسەرکراوە و لە ژێر هەڕەشەدا بووە.
بنەماڵەکەی باس لەوەدەکەن، کە فەتحی نەخۆشی ڕۆماتیزمی هەیە و تەندروستی ناجێگیرە.
ف.ق