ئاسایشی سلێمانی نمایشی فیلمی «١٤ی تەمووز»ی قه‌ده‌غه كرد
ئاسایشی گشتیی سلێمانی نمایشی فیلمی «١٤ی ته‌مووز»ی قه‌ده‌غه كرد كه بڕیاربوو له ڕۆژی ١ی كانوونی یه‌كه‌م\١٠ی سه‌رماوه‌ز به‌دواوه له سینه‌ما سالمی شاری سلێمانی نمایش بكرێت.
ئاسایشی گشتیی سلێمانی نمایشی فیلمی «١٤ی ته‌مووز»ی قه‌ده‌غه كرد كه بڕیاربوو له ڕۆژی ١ی كانوونی یه‌كه‌م\١٠ی سه‌رماوه‌ز به‌دواوه له سینه‌ما سالمی شاری سلێمانی نمایش بكرێت.
فیلمی «١٤ی ته‌مووز» كه باس له به‌رخۆدانی مێژوویی پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان «په‌كه‌كه» له زیندانی ئامه‌د ده‌كات، بڕیار بوو له ڕۆژی ١ی كانوونی یه‌كه‌م\١٠ی سه‌رماوه‌ز به‌دوا، له سینه‌ما سالمی شاری سلێمانی نمایش بكرێت، به‌ڵام به بڕیاری ئاسایشی گشتیی سلێمانی نمایشی فیلمه‌كه قه‌ده‌غه كرا.
سینه‌ما سالم: پێمان ڕاگه‌یه‌نرا كه ڕێگه ناده‌ن فیلمه‌كه نمایش بكرێت
سینه‌ما سالم ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «بڕیار بوو لە ١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨-ه‌وه بە دوا، فیلمی کوردیی ١٤ی تەمووز، لە دەرهێنانی هاشم ئایده‌میر، لە سینەما سالم نمایش بکرێت. وەک ده‌زانین، ناوەڕۆکی ئەم فیلمە دەربارەی بەرخۆدانی چەند زیندانییەکی سیاسیی باکووری کوردستانە، کە له ساڵانی هه‌شتادا و لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانەی ڕژێمی فاشیستی تورکیادا، خەبات دژی ستەم دەکەن؛ كه ئەمە قەدەری هەمیشەیی گەلی کورد و هەموو ئازادیخوازانی دنیا بووە، دژ بە سیستەمە شموولی و فاشیستەکان له هه‌ر كوێ و له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا. له درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته فاشیستییه‌دا، ئەمڕۆ لە لایەن ئاسایشی گشتیی سلێمانییەوە پەیوەندیمان پێوە کرا و پێیان ڕاگەیاندین کە '[بە هیچ شێوازێک ڕێگە نادەین ئەم فیلمە نمایش بکرێت]. گەرچی ئێمە داوای نووسراوی فەرمیمان کرد، بەڵام وەڵامیان نەبوو و تەنها جەختیان لەوە دەکردەوە كه [خۆمان تووشی سەرئێشە نەکەین']، چونکە [ئەوان بە هیچ شێوازێک ڕێگە نادەن ئەم فیلمە نمایش بکرێت].»
«ئاسایشی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی به به‌رپرسیار ده‌زانین»
سینه‌ما سالم ڕاشیگه‌یاند، «ئێمە لە لایەکەوە ئاسایشی سلێمانی بە بەرپرسیار دەزانین و پێویستە ڕوونکردنەوەیان لەسەر ئەم هەڵوێستە هەبێت. لە لایەکی دیكه‌شه‌وه پارێزگاری سلێمانی، کە لە ڕووی ئیدارییەوە کەسی یەکەمی ئەم شارەیه، پێویستە ڕوونکردنەوە و هەڵوێستی هەبێت و پێمان بڵێت لەژێر سایەی دەسەڵاتی ئەودا، خەریکە چی دەگوزەرێت و گەر ئەو دەسەڵاتی بەسەر ئەمەدا نییە، پێمان بڵێت ئەی بۆ پارێزگارە و له‌م شاره‌دا كێ حاكمه؟»
«داوای هه‌ڵوێست و ڕوونكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌كه‌ین»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی سینه‌ما سالمدا هاتووه، «ڕووی دەممان دەکەینەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی، وەک بەرپرسی ڕۆشنبیریی ئەم شارە و داوای هەڵوێست و ڕوونکردنەوەیان لێ دەکەین؛ گەر دیسانەوە ئەوان دەسەڵاتیان بەسەر ئەم دۆخەدا نەشکێت و ئەم ڕێگری و قەدەغەکردنانە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەوانە، پرسیارە جیدییەکەمان ئەوە دەبێت کە ئەی مانەوە و بوونیان لەم پۆستانە، بە چ مانایەک دێت و ئایا له كوێی ئه‌م سه‌ركوته‌ی سیاسه‌ت و ئازادیی ڕاگه‌یاندندا وه‌ستاون؟»
«ئه‌م په‌لاماره نۆكه‌رایه‌تییه و بۆ ڕازیكردنی داگیركه‌رانه»
سینه‌ما سالم، له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به مه‌ترسیداریی ئه‌م بڕیاره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی فیلمی «١٤ی ته‌مووز» كردووه و له ٣ ئاستدا مه‌ترسییه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو:
«ئاستی یه‌كه‌م، ئه‌وه‌یه كه نه‌فییه‌كی ڕوون و ڕاشكاوی ئازادیی ڕاگه‌یاندنه و هیچ نییه جگه لە سانسۆرێكی ڕوون و بێپه‌رده، ئه‌و سانسۆره‌ی جارێك نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كوژێت و جارێكی دیكه فیلمی شۆڕشگێڕانه سانسۆر ده‌كات، به‌ڵام ئیبتزالی خۆی و گوتار و ده‌زگه‌كانی به‌رده‌وامه و پیشانی ده‌دات کە ده‌سه‌ڵات جگه لە ئیبتزال، هیچ شتێكی دیكه‌ی لا په‌سه‌ند نییه. سانسۆر بۆ سیاسه‌ت و ده‌نگی ئازاد و ئازادی بۆ بانگده‌رانی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م. ئەوان بچووكترین هه‌ناسه‌كان ده‌بڕن و خۆیان پاره‌ی گه‌ل بۆ میدیای سووكیان ته‌رخان ده‌كه‌ن.
ئاستی دووه‌م، ئەوەیە کە ئێمە لە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتیی تورکیا و ئەمەریکا و زلهێزه‌كانی ناوچه‌كه له دژی بەشێک لە خەباتی ئازادیخوازانه و نەتەوه‌ییمان تێدەگەین، له درێژه‌ی ئه‌مه‌شه‌دا ئه‌م پەلامارانە وه‌ك به‌شێك له مێژووی نۆكه‌رایه‌تی و تەسلیمی دەسەڵاتی خۆماڵی بۆ ڕازیکردنی داگیرکەران تێده‌گەین و پێمان وایە ئەمە، دژی ئیراده‌ی گه‌لی كورد و دژی هەموو ئەم خەباتەیشە کە ساڵانێکی درێژە لە باشوور بە خوێنی هەزاران شەهید بەرهەم هاتووە، ئه‌و خه‌باته‌ی كه له ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه ساڵانێكی زۆره مامه‌ڵه‌ی پێوە ده‌كرێت و كه‌ی پێویست بێت، ده‌كرێته ده‌سكه‌لای ڕازیكردنی داگیركه‌ران.
ئاستی سێیەم، کە دیسانەوە ئاماژەی ترسناکی هەڵگرتووە، ترسی هەمیشەیی دەسەڵاتدارانه لە هونەر و چالاکیی کولتووری بە گشتی، له‌سه‌ر به‌رهه‌می هونه‌ری و فیكری و ئه‌م فیلمه، گەر بڕیار بدرێت، پێویستە وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی ئەو شارە قسەیان هەبێت و بە لۆژیک و ئەرگومێنتی خۆیان بڕیار بدەن، بەڵام ڕاگەیاندنی بڕیار لە لایەن ئاسایش و لە ڕێگەی قسە و هەڕەشەوە، مەترسیی دۆخەکەمان دوو هێندەی دیكه بۆ گەورە دەکات و پێمان دەڵێت کە ئێمە لە دۆخی ئاوارتەدا دەژین و ئەوەی بڕیار لەسەر کۆی گشتیی کومەڵگە دەدات، بڕیارەکانی دۆخی ئاوارتەیە، کە لەو دۆخەدا کە هەرگیز شتێک بە ناوی ئاسایش بوونی نییە؛ دۆخێك تێیدا هه‌موو هاووڵاتییان وه‌ك بێ‌ماف، تاوانبار و قابیلی كوشتن سه‌یر ده‌كرێن.»
s.m