ئاكه‌په تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی جۆله‌مێرگ دا
ئاكه‌په تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی جۆله‌مێرگ دا كه هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌ده‌ستهێناوه.
ئاكه‌په تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی جۆله‌مێرگ دا كه هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌ده‌ستهێناوه.
ڕێكخستنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له جۆله‌مێرگ ده‌رباره‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئاكه‌په له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی جۆله‌مێرگ لێدوانی دا.
هاوشاره‌دارانی جۆله‌مێرگ سه‌حه‌ر قادرئۆغلوو ئاته‌ش و جیهان كارامان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په له شاره‌وانیی جۆله‌مێرگ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له شاره‌كه سیپان تووران ڕایگه‌یاند، ئاكه‌په له‌پێناو هه‌زار و ٢١٧ ده‌نگ كه پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه، له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه سكاڵای تۆمار كردووه. هه‌ده‌په به ٨ هه‌زار و ٥٥٥ ده‌نگ له‌پێشه‌وه‌ی ئاكه‌په‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگه پووچهڵكراوانهش بۆ ئاكه‌په هه‌ژمار بكرێن هیچ له ئه‌نجامه‌كه ناگۆڕێت.»
s.m