ئامه‌د: کوردان و هەدەپە دەروازه‌ی دیموكراتیبوونیان له توركیا کردەوە
ئەندامی كۆردیناسیۆنی پاژك کۆچەرین ئامەد گوتی، ده‌نگده‌رانی کورد و هەدەپە دەروازه‌ی دیموكراتیبوونیان لە تورکیا کردووه‌ته‌وه.
ئەندامی كۆردیناسیۆنی پاژك کۆچەرین ئامەد گوتی، ده‌نگده‌رانی کورد و هەدەپە دەروازه‌ی دیموكراتیبوونیان لە تورکیا کردووه‌ته‌وه.
ئەندامی كۆردیناسیۆنی پارتیی ئازادیی ژنانی كوردستان (PAJK) کۆچەرین ئامەد ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان و توركیای هه‌ڵسه‌نگاند. ڕایگه‌یاند، هەرچەندە لە زۆر ناوچە ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر ئه‌نجامه‌كان هه‌یه، به‌ڵام لە هەڵبژاردن تەواو بووە. هەم لە کوردستان و هەم لە تورکیا فاشیزم شكستی هێناوه. پێویسته هێزه دیموكراتییه‌كان ئەم هەڵبژاردنە وەک هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو ببینن.
«لە دۆخێكی فاشیستی‌دا هەڵبژاردن ئەنجام درا»
ئامەد، ده‌رباره‌ی كه‌شوهه‌وای هەڵبژاردن گوتی: «له دۆخێكی دیموکراتیدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدرا. بەڵکوو لە بارودۆخێكی فاشیستی‌دا به‌ڕێوه‌چوو. بە فشاری فاشیستانه ویستیان ئازادیی هەڵبژاردن و هاندان لە گەل بستێننەوە. بە فشار، ڕێبازه ده‌روونییه‌كان و شەڕی تایبەت بە سەر گەلی کوردستان و گەلانی تورکیادا چوون. هاوپه‌یمانه‌تیی ئەکەپە-مەهەپە ده‌یه‌ویست له‌ژێر زه‌ختدا ده‌نگه‌كان بۆ خۆی ببات. هەڵبەتە تێکۆشانی ئازادی بە پێشەنگایەتیی دیموكراتیی کوردان ڕێگه‌ی به‌مه نەدا.»
«بیرۆكه‌ی هەدەپە زۆر ستراتیژی بوو»
ئامەد سەرنجی ڕاکێشایە سەر ستراتیژی هەدەپە و گوتی، «ستراتیژێکی زۆر بوێرانه بوو. ئەو ستراتیژە بەتەواوەتی سەرکەوت.»
«هه‌ده‌په كارێكی ڕاست و گەورەی كرد بۆ شكستهێنان به فاشیزمی ئەکەپە و مەهەپە. ئه‌و كاره‌ی هه‌ده‌په كردی له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕه‌نگی دایه‌وه. بە پێشەنگایەتی هەدەپە دیموکراتی و ئازادی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا. لەو ئەنجامانەدا ئەوە ده‌رده‌كه‌وێت کە هەدەپە به‌باشی ستراتیژی هەڵبژاردنی دەستنیشان کردووە. بە وردی ئەو پلانەی داناوە و وه‌ستایانه جێبەجێی كردووه و زۆریش سەرکەوتوو بوو. لەبەرئەوە دەمەوێت پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە بکەم.»
كۆچه‌رین ئامه‌د لە به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، ئەنجامی هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار بووه‌ته هۆی سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ لە تورکیا. پێویسته هێزە دیموکراتی و ئۆپۆزسیۆنەکان بەباشی ئه‌م ئه‌نجامه به‌كاربێنن. ناوبراو گوتیشی، «ئێمە بە ئاسوودەیی دەتوانین بڵێین ستراتیژترین عه‌قڵی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په بوو. ئیدی ئاسان نییە فاشیزم وه‌ها له‌سه‌رپێ بمێنێته‌وه و بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوامی به دەسەڵاتی خۆی بدات.»
ئامه‌د ڕایگه‌یاند، «لە دوای هەڵبژاردنەکانی ٧ ی حوزەیران له کۆمەڵگەدا بێ باوه‌ڕییه‌ك به‌رانبه‌ر هەڵبژاردن دروست بووه. سەرکەوتنی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئادار ئەو دۆخه ده‌روونییه‌ی نه‌هێشت. ئەوە باوه‌ڕییه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێو گەلانی تورکیا دروست كردووه. بیری ئه‌وه‌ی كه به تێکۆشان مرۆڤ ده‌توانێت به‌سه‌ر فاشیزمدا سه‌ركه‌وێت، بۆ گەلانی تورکیا سەرکەوتنێكی گەورەیە.»
«خاڵێکی گرنگ ئەوەیە کە سیستەمه فاشیسته‌كان هیچ کاتێک هەتاهەتایی نین. ئەردۆغان و باخچەلیی فاشیست بە ئۆپه‌راسیۆنی دروستكردنی تێگه‌یشتن له ڕێی یاری، فرتوفێڵ و هه‌ڕه‌شه دەیانویست خۆیان وەک هێزێکی ڕه‌ها پیشان بدەن. هیچ هێزێک ڕه‌ها نییە و بە تێکۆشان مرۆڤ دەتوانێت سەرکەوتوو بێت. ئەم ڕاستییه، له په‌ناگوێی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئاكه‌په‌ی داوه کە ده‌ڵێت، [ناتوانرێت شكست به ئەکەپە بهێنرێت.]. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه دژی فاشیزم خۆباوه‌ڕی بەهێز كردووه.»
شارەوانییه‌كانی سه‌ر سنوور
كۆچه‌رین ئامه‌د ده‌رباره‌ی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان گوتی: «لە هەرێمی بۆتان كه شرنا‌خ ناوەنده‌كه‌یه‌تی و لەسەر هێڵی سنووری ڕوحا بە كۆنسێپتی شەڕ مامه‌ڵه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئەنجام بەدەست بێنن. دوژمن لە فرتوفێڵ و فشار واوه‌تر، له چێوه‌ی پیلانی ئه‌ژنۆشكاندندا ڕووی له‌و هه‌رێمانه كردووه و به‌م شێوه‌یه هه‌ندێك ئه‌نجامی به‌ده‌ستهێناوه. ئەو ئەنجامەی کە لە شرنا‌خ ده‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌وه دیزاین كراوه تا بڵێن دەوڵەت بە تایبەتی لە کوردستان چەنده سەرکەوتوو بووە. ئه‌گه‌ر شرنا‌خ له بارودۆخێكی سروشتی و ئاسایی‌دا بوایه، ئاكه‌په هه‌رچه‌نده ساخته‌كاری كردبا سەرکەوتوو نەدەبوو.»
ئامەد سیاسەتی دەوڵەتی توکیای لە ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان له‌سه‌ر شرنا‌خ بەبیرهێنایەوە و گوتی، «ئەو باش دەزانێت کە ئەو کات دەیه‌ویست شرنا‌خ بكاته بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی شه‌ڕ. به‌م كۆنسێپته تایبه‌ته‌ی شه‌ڕ شرناخی كرده شار.»
«شرنا‌خ، چەلێ، ئه‌لكێ، شەمزینان، قلا‌بان و ...هتد. هەرێمەکانی گەریلان. بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی هاوین و زستان بكه‌ن بە تەکنیکی شەڕ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئەو ناوچانە به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. هەر ڕۆژ بە تەن بۆمبیان بردووه‌ته باشوور. هێرشی یه‌ك به‌دوای یه‌كیان كردووه بەڵام هه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتوون و نه‌یانتوانیوه ئیرادەی گەریلا بشکێنن. بە هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر سنووره‌كانی گەریلا و بە فرتوفێڵی هه‌ڵبژاردن ده‌یه‌وێت خۆی تاقی بكاته‌وه.»
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆردیناسیۆنی پاژك ڕاشیگه‌یاند، «شرنا‌خ، دهێ و شەمزینان له‌و شوێنانەن کە تێکۆشانی ئازادی لێ گەش بووە. ئەو ناوچانه بنکەی سەرەکیی گەریلان کە تێکۆشانی چه‌كداری تێدا دەستپێكردووه. گرنگیی ئەو شوێنانە له ڕووی سیاسی و سه‌ربازیشه‌وه دەزانرێت. ئه‌گه‌ر لە هەڵبژاردنێکی ئاسایی‌دا ئه‌و شوێنانه له‌ده‌ستدرابان، ئه‌وا ده‌بووه شكستێكی گه‌وره. به‌ڵام هەر کەس باش دەزانێت کە ئەو شوێنانە دەستیان بەسەردا گیراوە.»
«درزی گه‌وره خرانه سیستەمی ئەکەپە-مەهەپە»
ئامەد سەبارەت بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن دژبه گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سڵاوی لە لەیلا گیوڤه‌ن و هەموو چالاكانی مانگرتنه‌كه کرد. یادی زولکوف، ئایتەن، مەدیا و هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كرده‌وه کە چالاکیی فیداییان ئه‌نجامداوه. گوتی، «بەژنی خۆم لە به‌رانبه‌ر ئەوان داده‌نه‌وێنم. نابێ لە بیری بكه‌ین کە ئه‌گه‌ر چالاكییه‌كان ڕێكخستنی بن ئەنجامی بەهێزیان ده‌بێت.»
«سیاسەتی سەرەکیی فاشیزمی ئەکەپە-مەهەپە دوژمنایەتی کردنی کوردانە. ئه‌م ڕاستییه له بارودۆخی ئیمڕاڵی و لە سیاسەتی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ دەبینین. گۆشەگیریی ڕه‌های سەر ڕێبه‌رایه‌تی و سیستەمی ئەشکەنجە سیاسەتێكی وەهایه کە مردن به شایستەی کوردان داده‌نێت.»
كۆچه‌رین ئامەد له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، جاری یه‌كه‌مه كه له سایه‌ی چالاکیی مانگرتن لە خواردن سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی كه لە دەرەوەی قانوون و ویژدان و ئەخلاقە به‌م ئاسته ببێته ڕۆژه‌ڤی ڕای گشتیی نێونەتەوەیی. گوتیشی، «هه‌تا مرۆڤ له دژی گۆشەگیری ڕێبەرایه‌تی نه‌وه‌ستێته‌وه، ناتوانێت تێکۆشانی دیموكراتی و ئازادی بكات. لە دۆخێكی وه‌هادا كه تێكۆشانی دژبه گۆشەگیری بووه به ناوه‌ندی تێكۆشان، پڕۆسه‌ی هەڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م بەرخۆدانە درزی گه‌وره‌ی خسته سیسته‌می فاشیستی ئەکەپە-مەهەپه. فاشیزم ده‌ریخست کە چه‌نده دوژمنی ئازادی و دیموکراتی و مرۆڤایەتییه. ئەو بەرخۆدانە بێ هاوتایه بەگشتی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراتی هێنایە قۆناغێکی دیكه.»
ناوبراو گوتی، «هه‌ڵبژاردن دەسەڵاتی فاشیستی ئەکەپە-مەهەپەی هەژاند. پێداگری و بوێریی تێكۆشین لە دژی فاشیزمی دایه هه‌ر کەس. كاتێك ئێمە باسی ئه‌وه دەکەین کە له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دەسەڵاتی فاشیستی ئەکەپە ته‌نگه‌تاو كراوه و شكستی پێهێنراوه، ئه‌وه ئه‌نجامی كه‌شوهه‌وای به‌رخۆدانه. کورد بە بەرخۆدان کەوته نێو هەڵبژاردن. هەم بە هه‌ڵمه‌تی [ئێمە گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەین] بەرخۆدانێكی گەورە ده‌كرێت، هەم ئێمەش وه‌ك بزووتنه‌وه و گەل هەڵبژاردنمان خسته چوارچێوه‌ی بەرخۆدانی گشتی له دژی هێرشەکان. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ ئه‌وه ببینرێت كه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ستهێنراوه بەرهەمێکی گه‌وره‌ی و به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی دژبه فاشیزمه. ده‌بێ وره‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێ وه‌ربگیرێت.»
«هیچ هێزێک بەبێ کوردان ناتوانێت تورکیا بەڕێوە ببات»
ئامەد ڕایگه‌یاند، «کوردان و ده‌نگده‌رانی هەدەپە ده‌روازه‌ی دیموکراتیبوونیان لە تورکیا کردەوە. هەم بە تێکۆشانێکی گشتی و هەم بە هەڵوێستەکانیان كه لە کاتی هەڵبژاردن پیشانیان دا، ده‌رفه‌تیان بۆ دیموكراته‌كان ڕه‌خساند كه له ده‌ستی فاشیزم ڕزگاریان بێت و ده‌رچه‌ی گه‌وره‌یان كردنه‌وه. هه‌موو كه‌س بینی كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په یه‌كلاییكه‌ره‌وه بوون. ستراتیژی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی، وه‌های كرد كه هه‌ده‌په له توركیا به‌هێزتر ببێت.»
ئەندامی كۆردیناسیۆنی پاژك كۆچه‌رین ئامه‌د باسی له‌وه‌ش كرد، بەم هەڵبژاردنە ئەوە ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێتیی گه‌لان هێز ده‌به‌خشێت، ده‌یانهێنێته لای یه‌كتر، زینیه‌تی یه‌كڕه‌نگ پارچه و ته‌نگه‌تاو ده‌كات. گوتی، «كورد هه‌میشه لەگەڵ یەکێتیی گەلاندان. له هه‌موو شوێنێك بە عه‌قڵیه‌تی پێكه‌وه‌ژیان مامه‌ڵه‌یان كردووه. ئه‌م عه‌قڵیه‌ت و تێگه‌یشتنه - عه‌قڵیه‌ت و تێگه‌یشتنی ڕوانگه‌ی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتییه. كلیلی سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئێستا، هێڵی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی، عه‌قڵیه‌ت و تێگه‌یشتنیه‌تی. خاڵێکی دیکەی گرنگیش ئەوەیە کە ئەو هێزەی دەیەوێت تورکیا بەڕێوەببات، بە پەیوەندیییەکانی لەگەڵ کوردان ده‌رده‌كه‌وێت کە دەتوانێت بەڕێوەی ببات یان نا.»
s.m