دوای ئەوەی هاوینی ساڵی ڕابردوو یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ژمارەیه‌ک مەلای باشووری کوردستانی بۆ پەروردەی فکری و ئایدیۆلۆژی نارده تورکیا كه ئه‌ندام و لایه‌نگری خۆی بوون، لە ١ی شووباتی ئەمساڵ جارێکی دیكه ئه‌و حیزبه ٢٢ گەنجی كه‌ركووك و ناوچە كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی باشووری کوردستانی نارد بۆ تورکیا.
ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی سەر بە یه‌كگرتووی ئیسلامی، وێنەی ژمارەیه‌ک گەنجی کەرکووک و ناوچە كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی باشووری کوردستانی بڵاوکردەوە کە به بیانووی جیاجیا بردوونی بۆ تورکیا، هەروەها لە وێنەکان و زانیارییه‌كاندا کە بڵاوکراونه‌ته‌وه، دەردەکەوێت كه ده‌رباره‌ی فكر و ئایدیۆلۆژیای ئاکەپە وانه‌یان پێگوتراوه، نیشانەی «ڕابێعە»یان بەرز كردووه‌ته‌وه و لەپاڵ وێنەی ئەتاتورک و ئاڵای تورکیا وێنەیان پێگیراوه، هەروەها جیاواز لەوەش سەردانی زانکۆی ئۆکانیان کردوە کە زانكۆیه‌كی تایبەتە و سه‌ر به پارتەکەی ئه‌ردۆغانه.
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار تورکیا له ڕێی یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه چەند ڕێکخراوێكی بە ناوی خێرخوازی تورکیا کە لەژێر فەرمانی دەزگه‌ی سیخووڕی ده‌وڵه‌تی تورک (میت)دا کار دەکەن، ناردوونه‌ته هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێگەی سیخووڕیی خۆیان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرە کوردستانیەکان بەهێز بکەن.
ئەو هەوڵانەی ڕژێمی ئاكه‌په لە ڕێی یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه ده‌یدات كه هه‌ردووكیان حیزبی ئیخوانین، لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا چەندین گرووپی گەنجی تورکمانی کەرکووک، تەله‌عفەر و و خوورماتووی بردووه‌ته تورکیا و بە چاودێری میت په‌روه‌رده‌ی سەربازی پێكردوون و لە کەرکووک هێزێکی سەربازی بۆ دروست کردوون کە کار بۆ بەرژەوندی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دەکەن.
s.m