ئۆک: پێویستە یاری بە چارەنووسی گەلەکەمان نەکەین -١-

ئۆک ڕایگەیاند کە لەدژی هێرشی داگیرکەری، پێویستە کورد یەکبگرێت و وتی، "دۆخی زینی وەرتێ بە شێوەیەکی ئەرێنی چارەسەر بکرێت. پێویستە یاری بە چارەنووسی گەلەکەمان نەکەین. ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە بکشێنەوە کێشەکە چارەسەر دەبێت."

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداری لە بەرنامەی ڕۆژەڤی وڵاتی ستێرک تی ڤی کرد.

فاشیمزی ئاکەپە و مەهەپە لە بەرانبەر گەلی کورد دەستیان بە هێرشێکی گشتگیر کردووە. لە ١٥ی ئایاردا دەستیان بەسەر ٥ شارەوانی هەدەپەدا گرت و هەروەها چەند ڕۆژ لەمەوبەر ١٢ سیاسەتمەدار و چالاکوانی کوردیان دەستگیر کرد. ئایا دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بە ترس و زوڵم دەتوانن ئامانجەکانیان جێبەجێ بکەن؟

سەرەتا جەژنی ڕەمەزانی لە موسوڵمانان پیرۆز دەکەم. هیچ دیکتاتۆرێک لە مێژوودا نەماوەتەوە. هیچ زوڵم و زۆردەستیەک ناتوانێت ڕێگری لە مافی گەلان و بەرخۆدانی گەلان بکات. لە کۆتاییدا دیکتاتۆرەکان گۆڕاون. ئاکەپە ناتوانێت هەتا هەتایە لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە و بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەی بدات. بەڵام ئاکەپە هەوڵ دەدات. چۆن هەموو دیکتاتۆرەکان بە قسە و بە بیانوو دەیانەوێت کۆمەلگا هەڵبخەڵەتێنن، هیوایان بدەنێ، لەم بوارەدا بە ڕاستی ئاکەپە خاوەن هونەرە. بە درۆ و شێواندن و بە هیوا ناڕاستەکانیان هەموو کاتێک هەوڵیداوە، لەناو کۆمەڵگادا جێگای خۆی بکاتەوە. ئەم سیاسەتەی بە باشی بەڕێوەبرد. تا ڕادەیەک ئەنجامیشی بەدەستهێنا. بەڵام کە دەسەڵاتی ئاکەپە بەردەوام بوو، ڕووی راستەقینەکەی و بناغەی فاشیزمی ئاکەپە و عەقلیەتەکەی دەرکەوت و باش بینرا. ئاڤانتاژی ئاکەپە چییە؟ بێ ئۆپۆزسیۆن بوو. لە بەرانبەر ئاکەپە ئۆپۆزسیۆن نەبوو، دڵنیابوو. ژمارەیان هەموو کاتێک بەشی بڕیار و گۆڕانکاری لە دەستووری بنەرەتیدا دەکرد. بۆیە چی ویست ئەنجامیدا. لە مێژوودا هیچ دیکتاتۆرێک نەماوەتەوە. دیکتاتۆری دەسەڵاتی ئاکەپە و فاشیزمی مەهەپەش نامێنن. خۆی ١٨ ساڵە لەسەر دەسەڵاتە، وەک کارەکتەری هەموو دیکتاتۆرەکانی جیهان، نمونەی بەو شێوەیە هەیە. هەڵخەڵەتاندنی کۆمەڵگا، شێواندنی کۆمەڵگا و درۆکردنی بە بانگەشە، تا شوێنێک دیکتاتۆرەکان دەتوانن بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەیان بدەن. بەڵام کاتێک کە بەڵێنەکانیان بۆ کۆمەڵگا جێبەجێ نەکرد، وڵامی کۆمەڵگایان نەدایەوە، کاتێک درۆکانیان دەردەکەون و گەل و کۆمەڵگا دەیبینن، ڕووی ڕاستەقینەیان وەدیار دەکەوێت، کاتێک کۆمەڵگا لە ژیانی خۆیدا گۆڕانکاری سیاسی و ئابوری نابینێت، لەگەڵ ئەوەشدا کێشەکانیان قوڕس و قوڵ دەبن، کۆمەڵگا وردە وردە لەبەرانبەر دەسەڵات، ناڕەزایی دەردەبرێت و هەڵوێست پیشان دەدات. لە هەموو شوێنێک بەم شێوەیەیە. ئێستا ئاکەپە لەم دۆخەدایە. بە هەڵخەڵەتاندن، بە هیوای ناڕاست و ساختە، تا شوێنێک جێگای خۆی کردەوە، خۆی نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێک وایکرد کە ئاکەپە خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە. بەڵام دواتر کەوتە ناو قەیرانەوە. کاتێک ئەمڕۆ سەیری ئاکەپە دەکەین دەبینین کە ئابوری تورکیا مایەپووچ بووە. زۆر کەس دەڵێن وەک ئابوری ٢٠٠١ کەوتووەتە ناو مەترسیەکی گەورەوە. بەم شێوەیەیە. هەموو ڕۆژێک بەهای دۆلار بەرز دەبێتەوە و بەهای لیرەی تورکی دادەبەزێت. بە سەدان و بە هەزاران کارگە مایەپووچی خۆیان ڕاگەیاند. بە ملیۆن کەس بێکارن. ستاندارتی ژیانی کۆمەڵایەتی نەماوە. ژێرکەوت. لەگەڵ ئەوەی کە گەل برسیە، مایەپووچیش دەبێت. داهاتووی خۆی نابینێت، ئاڵۆزی هەیە، وەک چەند ساڵ لەمەوبەر ئایا پشتگیری لە ئاکەپە دەکەن، مومکین نییە و نایکەن. ناڕەزایی ڕۆژ بە ڕۆژ دەبینرێت و زیاتر دەبێت. لایەنی سیاسیش بەو شێوەیەیە. لە سەرەتادا ئاکەپە بە باڵاپووشی و ئیسلام و بە بەڵێنی 'ئێمە دیموکراسی بەرەو پێشەوە دەبەین، ئێمە کێشەی کورد چارەسەر دەکەین'. زۆر بانگەشەی کرد، بەڵام هەموویان جێبەجێ نەکران. دیموکراسی تورکیا لەبەرچاوە.

لە دەرەوەی چەند ڕاگەیاندنێک کە خزمەتی ئاکەپە و دەوروبەرەکەی دەکەن، لەدەرەوەی ئەو ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدارانەی کە خزمەتی ئاکەپە دەکەن، هیچ کەسێک لایەنگری فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە نییە. ڕۆشنبیر، هونەرمەدان، سیاسەتمەدار و ئەکادیمیەکان بێ جیاوازی، ئەگەر رەخنەیان هەبێت، ئەگەر ناڕازی بن و هەڵوێست بەرانبەر دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەرببڕن ، جێگایان زیندانە، یان دووردەخرێنەوە و شتێکی تریان بەسەردا دەهێنن. لەو رووەوە ئیفلاسیان کرد. هیچ دیموکراسیەک نییە، لەسەر ناوی دیموکراسی هەرچیەک هەبێت لەناویان برد. دیکتاتۆری خۆیان جێگیر کرد. لە بەرانبەر گەلی کورد خۆی شتێک کە مرۆڤ بیری لێبکاتەوە، نەماوە، بە بێ ئەخلاقی و بێ ویژدانی کۆمەڵکوژیان لەبەرانبەر گەلی کورد ئەنجامدا.  مرۆڤ دەتوانێت لایەنێکی ئەرێنیشی هەبوو، لەوبارەیەوە دەمەوێت بڵێن: هیچ یاسایەک بۆ کورد نییە، لە راستیدا یاسای داگیرکەریش نییە. کۆمەڵگا و گەلێکی بێستاتۆ، ئاکەپە و دەوڵەتی تورکیش لە رابردوودا پشتگیری و باشترین شت کە بە کوردیان داوە ئەوەیە کە کورد هاوڵاتی تورکیایە. ئێمەش دەتوانین بخوێنین، دەتوانین بەرپرسیاریەک بگرینە دەست. لەسەر ناوی کێ، کام ناسنامە، یان تواندنەوە و ئەنتەگراسیۆن و بە تایبەتی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و وەک مێشکی کورد خواردن و لەناوبردن مامەڵەمان لەگەڵ کراوە.

گەلی کورد زوو لەمە تێنەگەیشت. زوو نەیزانی، واتە وەک خاکی من، ناسنامەی من. ئەمە لە ڕۆژەڤ و مێشکی گەلی کورددا نەبوو. پەکەکە ویستی گەلی کورد ئەمە تێبگات. واتە ئێوە کۆمەڵگا و گەلێکن. خاوەن ناسنامەن، ئێمە بەم شیوەیە دەستمان پێکرد. ئێوە کوردن، بەم شێوەیە دەستمان پێکرد. نمونەی داگیرکاری تورکیا لە هیچ شوێنێکی جیهان نییە. کۆمەڵگا بەم شێوەیە خۆی ناسی، وەک کانۆلایەکمان بە کۆمەڵگا دا. وەک مردوو وابوون، پرسی من کێم لە خۆی کرد و هەستایە سەرپێ. عەقلیەت بەرەو پێشەوەچوو. کاتێک ئاکەپە ئەو زوڵمەی لەبەرانبەر گەلی کورد بەرەو پێشەوە برد ،کۆمەڵکوژی و دڕندەیی بەرانبەر کورد ئەنجامدا و ژن، منداڵ و ماڵ و گۆرستانەکان و هەموو شتێکیان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا گەلی کورد ئاگاداربوو و دەزانێت، یەکێک لە سەرەکیترین و دڕندەترین دوژمنانی کورد ئاکەپەیە، فاشیزمی مەهەپە واتە ئەردۆغان. لە ڕاستیدا ئەمە راست بوو. واتە باجی بەم شێوەیە و کاتێکی بەم شێوەیە پێویست بوو. ئەمڕۆ ئێدی هیوای گەلی کورد بە داگیرکەری و لە ئاکەپە نییە. ئاکەپە زیاترین هێزی خۆی لە کوردستان وەردەگرت. چ بە زۆر، چ بە بانگەشە و چ بە هەڵخەڵەتاندن و لە رێگەی ئایینەوە ئەو کارەی دەکرد..

ئەمڕۆ ئەوە لە دەستی ئاکەپە دەرچوو. لە تورکیاش بەو شێوەیەیە. واتە رەنجدەرانیش ناڕازین. بە بۆچوونی من کارمەندانیش ناڕازین. سەرمایەدارانی تورکیش لە فاشیزمی ئاکەپە ناڕازین. واتە بە هەڵخەڵەتاندن بە هیوای ناڕاست تا شوێنێک هات، لە ئێستا بەدواوە بە  دیکتاتۆری و زوڵم ئیدارەی خۆی بەڕێوەدەبات. ئەمەش تا شوێنێکە. هەندێک ڕاپرسی دروست دەبن، دۆخەکەیان دەزانرێت. هیچ راپرسیەک نییە کە باسی ئەوە بکات ئەگەر سبەینێ هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، ئاکەپە سەردەکەوێت. هەموویان باسی ژێرکەوتنی ئاکەپە دەکەن. دۆڕاندی. بۆیە ئاکەپە هیچ شکۆیەکی نەماوە. پێویست بوو زوتر ئەو فاشیزمە تێکبچوویا. بەڵام لەبەرئەوەی ڕێکخستنەکانی مەدەنی و ئۆپۆزسیۆن خۆیان نەکرد بە یەک، وەک یەک ئیرادە تێکۆشانیان گەورە نەکرد، خۆیان بەرەو پێشەوە نەبرد، ئاکەپە سوودی بینی و تەمەنی خۆی درێژ کرد. لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا ژێرکەوت. بە زۆر بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەی دەدات. فاشیزمێک لەگەڵ کۆمەڵگاکەی ناکۆک، بۆ گەلی کورد دڕندە، دوژمن، بە ڕاستی دەیەوێت خوێنی کورد بخواتەوە. دوژمنێکی بەم شێوەیەیە. دوژمنی هەموو کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەلگای عەرەبە، دوژمنی مرۆڤایەتیە. بە تەنها بەدوای پەتی ترەپ و پوتینەوە دەچێت. لەبەر قاچی ئەوانە. بە زۆر لە ناوخۆدا لەسەر پێ ماوەتەوە. بە پێی بۆچوونی ئێمە ئاکەپە تێکشکاوە.

لە هیچ ئەخلاقێکی ئایینی و ویژدانی مرۆڤایەتیدا نییە کە هێرش بکرێتە سەر گۆڕسستان و تەرمەکان. بەڵام فاشیزمی ئاکەپە بە تایبەتی لە بەرانبەر گۆرستانەکان و لەبەرانبەر تەرمەکان دڕندەییەکی گەورە دەکات. هۆکارەکەی چییە و سەرچاوەی ئەو کارانە لەچیەوە دێن؟

واتە دیکتاتۆری و فاشیزمە. بەڵام بۆچی پێوانەیەک نییە، ئایا بەم ئەندازەیە بێ ئەخلاق و زاڵمانە و دڕندە؟ لە بناغەدا بە واتای تێکچوون و لاوازی فاشیزم دێت. ئەگەر متمانەی بەخۆی هەبێت و بەهێز بێت، بە پێویستی نابینێت کە شتێکی بەم شێوەیە بکات. کەی بە پێویستی دەبینێت، کاتێک کۆتایی دەسەڵاتەکەی دەبینێت، لەدەرەوەی دڕندەییەکی بەم شێوەیە هیچ ڕیگایەکی نییە، ناچاری ئەمە بکات. واتە ئەم دڕندەیی و زۆردەستی و زوڵمە بە واتای ئەوە نایەت کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەهێزە. بە پێچەوانەوەیە. لە دۆخێکدایە کە بە فاشیزم و زۆردەستی دەتوانێت لەسەر پێ بمێنێتەوە. واتاکەی ئەمەیە. نمونەی وا لە جیهاندا نییە، مرۆڤەکان نازانن گۆرستانەکان تێک بدەن. پێشتر داگیرکەری و قڕکەری دەوڵەتی تورک دەیوت'باشترین کورد، کوردی مردووە'. واتە نەک کوردی دەسەڵاتدار، کوردی مردووش قبوڵ ناکەن. لە گۆرستانەکان تەرمی مردووان دەردەهێنن، لە کام ئایین و ئەخلاقدا ئەم کردەوانە جێگایان دەبێتەوە. ئەردۆغان پێشتر درۆی دەکرد و دەیوت،'دایک و ئیسلام'.

لە ئێستادا هەموو کەسێک شایەدی ئەوەیە. کێ بڕوا بە ئەردۆغان دەکات؟ کێ هیوای بە فاشیزمی ئاکەپە و و مەهەپەیە. گۆڕستانەکان دەشێوێنێت، هێرش دەکاتە سەر ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە. هەموو مرۆڤایەتی ڕێز لە تەرمەکان دەگرن. مرۆڤێک گیانی لەدەستداوە. بەڵام ئەمە پەیامێکە. کورد پێویستە باش لێی تێبگەن. واتە دەڵێت،' من دوژمنێکی بەو شێوەیەم کە خۆتان و مردووانیشتان نابێت ئارام بن و یاری بە مردووەکانیشتان دەکەم'. پێویستە کورد ئەمە بزانن و بیبینن. دەیبینین و هیچ کوردێک هیوای بە ئاکەپە نەماوە. بەم شێوەیە دڕندەیی دەکەن. چییان بەرانبەر بە هەڤاڵ عەگید کرد. گەنجێکی کورد کە گیانی لەدەستدا، ماوەیەک لە پزیشکی دادوەری هێڵرایەوە . پێم وابێ لە مەلەتی بوو. بە پۆستەخانە تەرمە پارچەکراوەکەی لەناو گوێنیەکدا بۆ دایکی ڕەوانەکرا. ئەمە چ دڕندەییەکە؟ چۆن چاویان بەم شێوەیە سوور بووە، هار بووە، بەم شێوەیە دڕندەییان بەرانبەر گەلی کورد ناشارنەوە. جێگای ئەم کارانە لە هیچ پێوانەیەک، هیچ ئەخلاقێک، هیچ ئایینێک و شتێکدا نابێتەوە. دیارە دڕندەیی ئاکەپە و مەهەپە گەیشتووەتە ئەم ئاستە. چەند ڕۆژ لەمەوبەر ژنە سیاسەتمەدارانی کورد و چالاکوانانی کورد و ئەندامانی تەڤگەری کوردیان خستە زیندانەوە. ئەوان کەسانی یاسایین، ژنن و بۆ مافی ژن، بۆ ئازادی ژن کار دەکەن و تێدەکۆشن. نە تانک، نە تۆپ، نە چەک و نە شتێکی تریان هەیە. ئەمە قبوڵ ناکەن. لەسەر ناوی ژنان، ژنانی ئازاد، تەڤگەری ئازادی، لەسەر ناوی کورد، کوردانی ئازاد پێویستە شتێک نەبێت. وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد، نەک تەنها کوردان ئازاد، پێویستە کوردی مردووش نەبێت. ئەمە بە ئەندازەی رەنگی سپی و ڕەش لەبەرچاوە. ژنان دەستگیردەکەن. زوڵم دەکەن. ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە ئاکەپە دەترسێت. مرۆڤێک کە بە ترسەوە بژی چی دەکات؟  دەست هەڵدەگرێت و هەڵدێت،  نمونەی ئەوە زۆرە لە مێژوودا، یان وەک سەدام و وەک نمونەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا کۆتایی هەوڵ دەدات. واتە نەخۆشی دەسەلات بەم شێوەیەیە. ئاکەپە ئێستا لەم دۆخەدایە. پەلاماری هەموو شتێک دەدات. ماوەیەک لەمەوبەر هونەرمەندانی گروپی یۆروم دەستیان بە مانگرتن کرد و گیانیان لەدەستدا و شەهید بوون. بۆچی؟ ئەوەش وەک پەیامێک بوو، وەک پەیامێک بوو لەدژی کۆمەڵگای تورکیا و کورد. واتە ئەی مێژوو، ئەی مرۆڤایەتی لەبەرانبەر ئەم زوڵمە بێدەنگ نەبن، خاوەن هەڵوێست بن. شۆرشگێرەکان و ئەو هونەرمەندانەی گروپی یۆرۆم چییان کرد؟ وتیان ئێمە دەسەڵاتداری قبوڵ ناکەین و رەتی دەکەینەوە. هەلوێستێکی زۆر ئابڕۆمەندانە و پەیامێکی زۆر گرنگ بوو. تا ئێستاش پارێزەرانی گروپی یۆروم لە چالاکی مانگرتندان. ئەوان پارێزەرن، ئەوانەی تر هونەرمەند بوون. باشە چییان ویست؟  ویستیان بە ئاسانی هونەرەکەیان پێشکەش بکەن و کۆنسێرت ئەنجام بدەن. پارێزەران چییان دەوێت؟ دەیانەوێت مافی یاسایی ئەوان قبوڵ بکرێت. بەڵام ئاکەپە ئەنجامی نادات، شەهید ببن و بمرن بۆ ئەوان کێشە نییە. نایانەوێت ئاو بچێتە ناو کەشتی. ترسیان بەو ئەندازەیە گەورەیە. ترس چەند زۆر بێت، گەورە بێت دڕندەیی ئەوەندە گەورە دەبێت. دیالەکتیکی پرسەکە بەم شێوەیەیە. بێگۆمان، مرۆڤ و کۆمەڵگا ئەمە دەبینن. لە مێژووی دەسەڵاتداری کۆماری تورکیادا زۆر کۆمەلکوژی و ئەشکەنجە و زوڵم هەبووە. ئەم کۆمارە لەسەر دەسەڵاتی سەربازی و برۆکراسی دروست بووە، بەڵام هیچ کاتێک بە کراوەیی هێرشیان نەکردووەتە سەر گۆڕستان و تەرمەکان. بانگەشە کەمە، تێکۆشان لەبەرانبەری کەمە. بۆ نمونە هەڤاڵ عەگیدیان کردە گوێنیەک و بۆ دایکی ڕەوانەکرا. ئێمە پێشوازی لە هەڵوێستی ئەو دایکە دەکەین. ئەوان یاری بە گۆڕستانەکان دکەن. بۆ نمونە کۆمەڵگا چ کورد و چ تورک و چ کەسانی مرۆڤ، بێدەنگ نابن، خاوەن هەڵوێست دەبن. پێویست ناکات ڕێکخستنکراو بن، یان ڕێنمایی لە شوێنێکی ترەوە بۆیان بێت. شتێکی مرۆڤیە، پێویستە کۆمەڵگا هەڵوێست پیشان بدات، نەک تەنها کورد. ئەردۆغان دڕندەیە، بۆ نمونە ئەگەر یاری بە تەرم و گۆڕستانەکانیان بکرێت و تێکیان بدەن، تەرمەکانیان دەربهێنرێن، چی دەبێت؟ ئایا ناڵێن ئەمە چ دڕندەییەکە؟ باشە ئەمە چ دڕندەییەکە دەیکەن؟ لە هیچ ئایین و هیچ فەلسەفەیەکدا جێی نابێتەوە کە یاری بە هەموو شتێک بکرێت، پێویستە کۆمەڵگا لەدژی ئەوە هەستێتە سەرپێ. ئاکەپە لە نزیکایەتی بەرانبەر کورددا بە ڕاستی هەموو سنورەکانی تێپەڕاندووە، هیچ پێوانەیەک نییە. چەندین ساڵە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کەرەنتینە و گۆشەگیری هەیە، شەڕ دەکات. لەبەرانبەریشی بەرخۆدان هەیە. دۆخی ئیمڕالی و هەڵوێستی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ نیشانەی ئەوەیە کە داهاتوویان چۆن دەبێت و ڕابردوویان چۆن بووە. رەنگی ئەوانە. تا زوڵم، کەرەنتینە و فشار و گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی هەبێت، ئێمە بیر لە چی دەکەینەوە؟

ئێمە باسی ئەوە دەکەین کە جگە لە دڕندەیی، جگە لە کۆمەڵکوژی و دیکتاتۆری و فاشیزم هیچ شتێکی تر نییە. خۆی بەرەو ئەوە دەچێت. واتە ئەم دڕندەییەی لەسەر گەلی کورد، گەلی تورکیا و کەسانی هونەرمەند، شۆڕشگێر، سۆسیالیست، ژن، گەنج، کرێکار و کارمەندان هەموویان بناغەی خۆیان لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە ئیمڕالی وەردەگرێت. واتە لێرە نەرمبوونێک هەبێت، پێشکەتنێک هەبێت، لە ئیمڕالی نزیکایەتیان لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ جیاواز بێت، کاریگەری ئەنجامەکانی لەسەر هەموو کۆمەڵگا دەبینرێت. تا لە ئیمڕالی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستیان نەگۆڕێت، ئێمە دەزانین و هەموو کەسێک دەزانێت کە شەڕ سەخت دەبێت. ئاکەپە و مەهەپە و فاشیزمی ئەوان لە دەرەوەی فاشیزم، کۆمەڵکوژی بیریان لە هیچی تر نەکردەوە. هەموو کۆمەڵگا، گەلی کورد، هێزە شۆرشگێرەکان، سۆسیالیست، ژنان و گەنجان پێویستە بەم تێگەیشتنە تێبکۆشن. باوەر بکەن، هیوایان هەبێت، ئاکەپە تێکدەشکێت. هەموو کاتێک بەم شێوەیە نابێت. بە تایبەتی لەم ماوەیەی دواییدا هەنگاوەکانی گەریلا لە باکوور، لە باشوور بەردەوام دەبێت، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدەدرێن. هەروەها شۆڕشگێرانی گەلی کورد، گەلی تورک لە شارە گەورەکانی تورکیا هەموو ڕۆژێک چالاکی ئەنجام دەدەن. ئەگەر کۆمەڵگا هەندێک لە ڕووی سیاسیەوە و لە ڕووی ڕێکخستنبوونەوە ڕۆڵی هەبێت، ئاکەپە خۆی نەماوە. ئاکەپە لە راستیدا راستەوخۆ بە دیکتاتۆریەوە بەندە.

ف.ق