ئەوانەی لە سەربازیی هەڵدێن بەشداری نێو ڕیزەکانی پەکەکە دەبن

هەردوو گەریلا بەناوەکانی سیپان وان و سیپان ڕزگار کە بە زۆری زۆرداریی بردبوونیانە ناو سووپای تورکیاوە، وتیان "بۆ مرۆڤایەتی لەناو ڕیزەکانی پەکەکەدا شەڕ دەکەن".

کاتێک گەنجانی کورد سەربازی بۆ تورکیا دەکەن، هێرشی فاشیستانە و نەژادپەرستانەیان دەکرێتە سەر. گەنجانی کورد لە سەربازیی هەڵدێن و بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا دەبن. هەر دوو گەریلا بەناوەکانی سیپان وان و سیپان ڕزگار لە سەربازیی هەڵهاتوون و ئەو کردەوە نامرۆڤایەتییانەی کە دژیان ئەنجام دراوە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دەگێڕنەوە. یەک لەو گەنجانەی کە وازی لە سەربازی هێناوە و بەشداری نێو ڕیزەکانی پەکەکە بووە، سیپان ڕزگارە، کە ساڵی ۱۹۸۹ لە مووش لە دایکبووە.

سیپان ڕزگار کە لەناو سیاسەتی توانەوە و لەناوبردن و نکۆڵیکردندا هاتووەتە دنیاوە، باس لە تێڕوانینی خۆی و بارودۆخی سەربازێتی دەکات و دەڵێت "لەناو کۆمەڵگادا هەندێک خێزان هەن کە منداڵەکانیان بەزرۆی زۆرداری دەنێرنە ناو سووپا. ئەوەش بە مەبەست لەلایەن دەوڵەتەوە ئەنجام دەدرێت. هۆشمەندیەک هەیە کە دەڵێت 'با منداڵەکانمان بڕۆنە ناو سووپاوە و ببنە بە سەرباز، ئەوکات دەبن بە پیاو'. تێگەیشتن و شیکردنەوەى من لەسەر ئەمە، لەناو پەکەکەدا بەهێز بوون. ئەم بارودۆخەش پاشماوەی هۆشمەندیی پیاوسالارییە. نازانن کە بەوە منداڵەکانی خۆیان دەکەن بە کۆیلەی دەوڵەت. تەنانەت نازانن کە منداڵەکانیان بۆ چی شەڕ دەکەن".

"پەروەردەی یەکەمی سەربازی بۆ بە تیرۆریستکردنی کوردانە"

گەریلا سیپان ڕزگار ساڵی ٢٠٠٩ بوو بە سەرباز و بەهۆی ئەوەی کە کوردە، چەندین کردەوەی نەژادپەرستیاین لەبەرامبەریدا ئەنجام داوە. سیپان ڕزگار وتی "بە بەرچاوی ئێمەوە چەندین کەسیان ئەشکەنجە دەکرد. لە سەربازیدا بڕیارە کە هەموو کەسێک سەر و ڕیشی بتاشێت، بەڵام ئەوانەی دەڕۆنە کوردستان، سەر و ڕیشیان ناتاشن".

وتیشی "بە ئێمەشیان دەوت کە ئێمەش دەبێت وەک ئەوان بکەین بۆئەوەی نەناسرێنەوە. سەربازانی تورک بۆ کوشتنی کوردان پەروەردە دەکرێن. پێیان دەوتین کاتێک دەچینە کوردستان 'هەموو کەسێک لەوێ تیرۆریستە'. بەڵام کاتێک کە هاتمە ناو پەکەکەوە، جیاوازییەکی زۆرم بینی لەنێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا. ئەوەی لە پێش هەموو شتێکەوەیە ئەخلاقە. لەناو پەکەکەدا ئەخلاقی کۆمەڵایەتیی هەیە. لەناو دەوڵەتی تورکیادا ئەو ئەخلاقە نییە".

گەریلا سیپان ڕزگار کووشتنی سەربازێکی لە کوتاهییە بە بیرهێنایەوە و وتی  "بۆ کوشتنى ئەو سەربازە وتیان، بەهۆی بکوژى نادیارەوە کوژراوە. بەوجۆرە چەندین سەرباز دەکوژن و دەڵێن، کوشتنێکى گوماناوی و لە ژێر ناوى بکوژى نادیار و کوشتنى گوماناویدا کوشتنى سەربازەکان دەشارنەوە".

"هیچ شتێک لەوە بەنرختر نییە بۆ گەلی خۆت شەڕ بکەیت"

گەریلا سیپان ڕزگار جەختی لەوە کردەوە، چەندین کەسی سەرباز هەن کە نازانن بۆ چی شەڕ دەکەن و وتیشی "چەندین کەس لە سەربازێتییدا، ویژدانیان ئازاریان دەدات. لەبەر ئەوە نایانەوێت بڕیاری کوشتنی گەلەکەی خۆیان جێبەجێ بکەن. نایانەوێت زیان بە سروشتی وڵاتی خۆیان بگەیەنن. کاتێک پێیان دەڵێن و ئەو بڕیارە جێبەجێ ناکەن، لێیان دەدەن، دەیانخەنە زیندان و بە کوشتن سزا دەدرێن. هەر خۆى لە خۆیدا زۆرێک لەوانەی دەهێنرێن بۆ سەربازی، ئامانجەکەیان لە دەست دەدەن و دەدەۆڕێن"

گەریلا سیپان ڕزگار، باس لە ژیانی خۆی دەکات لەناو ڕیزەکانی گەریلا و دەڵێت "کاتێک من بەشداری ژیانی ناو پەکەکە بووم، گۆڕانکارییەکی گەورەم بە خۆمەوە دیت. لە ڕاستیدا ژیانێکی بە ئەخلاق و برایەتییانەم بینی، کە هەموو شتێک لەنێو خۆماندا دابەش دەکەین. داخۆ بۆچی شتێک هەیە لەوە خۆشتر بێت کە بۆ گەلەکەی خۆت شەڕ بکەیت؟ ئەگەر گەنجێک دەیەوێت بۆ مرۆڤایەتیی شەڕ بکات، ئەوا جێگەی ئەو لەناو ڕیزەکانی پەکەکەدایە و با بێت. لەناو پەکەکەدا ڕێزگرتن لە شکۆ و کەرامەت هەیە، بۆ ئەوەش ڕیزەکانی پەکەکە ڕێگای بە شکۆیە".

شەڕ ئەو شەڕەیە کە پەکەکە دەیکات

یەکێکی تر لەو گەنجانەی کە ساڵی ۲۰۰۹ سەربازێتیی کردووە، گەریلا سیپان وان-ە. گەریلا سیپان وان دەربارەی سەربازێتیی تورکیا وتی "زۆربەی ئەو کەسانەی کە دەچوونە مۆڵەتی خۆیان، ئیتر نەدەگەڕانەوە. زۆربەیان وایان دەزانی کە کوردستان تورکیایە. کاتێک دەهاتنە کوردستان، دەیانبینی کە کوردان بە کوردی دەدوێن. بینیان کە زمانی کوردی چییە. دەیانوت 'ئێرە تورکیا نییە. دانیشتوانی ئێرە تورک نین. کاری ئێمە چیە لێرە، بۆچی شەڕ بکەین'، بەو شێوەیە تازە دەکەوتنە ناو جیاوازیی زۆر شتەوە و هەستیان بە زۆر شت دەکرد و خواخوایان بوو کە ئەرکی سەربازییەکەیان زوو کۆتایی بێت و بڕۆنەوە ماڵەکانی خۆیان".

"هیچ هێزێک ناتوانێت خۆی لە بەرامبەر شەڕی هەپەگەدا ڕابگرێت"

گەریلا سیپان وان، سەرنجی ڕاکێشایە سەر کردەوە دژە مرۆڤایەتییەکانی نێو سەربازێتیی سوپاى تورکیا و وتی "دەیانوت 'ئێمە دەتوانین هەموو شتێک بکەین و کاتێکیش شتێک روویدا دەڵێین، کەموکوڕی لە پەروەردە و راهێناندایە'. چەندین سەرباز بەو شێوەیە دەکوژران. هێرشی نەژادپەرستانە زۆر هەبوون. ئێمە ڕۆژێک سەیری کەناڵێکی تەلەفزیۆنی کوردیمان کرد، سووکایەتییان پێکردین. من باش دەزانم چەند گەنج کە لەگەڵ ئێمە بوون و بێسەروشوێن کران. کەس نازانێت بۆ کوێیان بردن، چیان لێ بەسەرهێنان، ئەوەی ئێمە دەیزانین بە مردنی گوماناویی سەربازیی نیشانی دەدەن".

گەریلا سیپان وان، بانگەوازی گەنجانی کرد و وتی "ئەم شەڕە شەڕی ئەوەیە، کە کوردان بە کوردان بدەنە کوشت. دەبێت چیتر کورد ئەو ڕاستییە بزانێت و ببینێت. دەبێت بۆ ژیانێکی ئازاد شەڕ بکەین. ئامانج و ئایدۆلۆژیامان هەیە. هیچ هێزێک ناتوانێت لەبەرامبەر تاکتیکی گەریلاکانی هەپەگەدا خۆی ڕابگرێت. لە کوردستان باری نائاسایی هەیە و ئەگەر بڕیار بێت دژ بەوەش تێکۆشان بکرێت، ئەوا لەناو ڕیزەکانی پەکەکەدا ئەو تێکۆشانە دەکرێت. دەبێت هەموو گەنجان روو لە پەکەکە بکەن و بەشدارى پەکەکە بن".

ر.م