باره‌گه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له ڕانیه گه‌مارۆ دراوه
هێزه‌كانی ئاسایشی ڕانیه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و ده‌یانه‌وێت باره‌گه‌كه دابخه‌ن.
هێزه‌كانی ئاسایشی ڕانیه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و ده‌یانه‌وێت باره‌گه‌كه دابخه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێزه‌كانی ئاسایشی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له شاری ڕانیه. ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌نێو باره‌گه‌كه ماونه‌ته‌وه و ئاماده نین باره‌گه‌كه‌یان ڕاده‌ست بكه‌ن. ئاسایش له‌م كاته‌دا گه‌مارۆی باره‌گه‌كه‌ی داوه و هه‌وڵی داخستنی باره‌گه‌كه ده‌دات.
هه‌ر ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی ئاسایش باره‌گه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادییان له شاره‌كانی كۆیه و كفری داخست.
s.m