بایك: به شكاندنی گۆشه‌گیری فاشیزم شكست دێنێت
جه‌میل بایك ڕایگه‌یاند، فاشیزمی توركیا فاشیزمێكی ئاسایی نییه. گوتی: هیتله‌ر هه‌ر له خۆوه نه‌یگوتووه كه فكری خۆی له توركه‌كان وه‌رگرتووه.»
جه‌میل بایك ڕایگه‌یاند، فاشیزمی توركیا فاشیزمێكی ئاسایی نییه. گوتی: هیتله‌ر هه‌ر له خۆوه نه‌یگوتووه كه فكری خۆی له توركه‌كان وه‌رگرتووه.»
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی، به‌رخۆدانی مانگرتوان، «پیلانی له‌ناوبردن»ی ڕژێمی ئاكه‌په و دووه‌مین كۆنفڕانسی گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆ ڕادیۆی ده‌نگی وه‌ڵات دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ڕۆژنامه‌وان جوان توونچ-ی دایه‌وه.
بایك سه‌ره‌تا سه‌رنجی خسته سه‌ر گرنگیی چالاكی مانگرتنه‌كان له خواردن كه به پێشه‌نگایه‌تیی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) له‌یلا گیوڤه‌ن و ئه‌ندامی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ناسر یاگز به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سڵاوی له مانگرتوان كرد. گوتی: «چالاكییه‌كه سنووره‌كانی زیندان و كوردستانی تێپه‌ڕاندووه. دژبه‌رانی فاشیزم له ڕیزی چالاكاندان. هه‌ربۆیه له ئێستاوه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا جێگیر بووه. ڕاسته چالاكییه‌كه له كوردستان ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تییه. فاشیزمی توركیا فاشیزمێكی ئاسایی نییه. هیلته‌ریش گوتوویه‌تی: «من فكری خۆم له توركه‌كان وه‌رگرت». ئه‌مه ڕاستییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو. بۆ وه‌ستانه‌وه له دژی فاشیزم پێویستی به هه‌ڵوێستێكی دژ به گۆشه‌گیری هه‌یه. كاتێك گۆشه‌گیری بشكێت، فاشیزمیش ده‌شكێت. ئه‌مه ده‌بێته خزمه‌تێكی گه‌وره بۆ مرۆڤایه‌تی.»
سیسته‌می ئیمڕاڵی
جه‌میل بایك ده‌رباره‌ی سیسته‌می گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی ڕایگه‌یاند، سیسته‌می ئیمڕاڵی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه دانه‌مه‌زرێنراوه. به‌ڵكو ئه‌وانه دایانمه‌زراندووه كه پێشه‌نگایه‌تیی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌كه‌ن. به بۆچوونی ئێمه، ئایدیۆلۆژی و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌لته‌رناتیڤی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌لته‌رناتیڤێكی به‌هێزه كه ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر كاریگه‌ری له ژنان، گه‌لان، گه‌نجان، هێزهسۆسیالیستهكانی دژی ئه‌م سیسته‌مه ده‌كات.
«هه‌ستیان كرد ئه‌گه‌ر ڕێگری لێ نه‌كرێت، ئه‌لته‌رناتیڤه‌كه به‌هێز ده‌بێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری دروست ده‌كات. ئه‌و سیسته‌مه زۆر هه‌نگاوی بۆ خۆی نا له كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وه‌ك شوێنی دیكه نییه، پێگه‌ی له هه‌موو سیسته‌مه‌كاندا هه‌یه. كوردستانیش ناوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه. ئه‌وانیش بینییان كه ڕێبه‌ر ئاپۆ سیسته‌مه‌كه له ناوه‌نده‌وه ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی. له‌به‌رئه‌وه ویستیان ڕێگری له‌م بزووتنه‌وه‌یه بكه‌ن، گورزی لێ بده‌ن و ته‌سفیه‌ی بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌بچێت. كێنه ئه‌وانه‌ی ئه‌م سیسته‌مه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن؟ ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئیسرائیلن. له‌به‌رئه‌وه ئه‌م پیلانگێڕییه نێوده‌وڵه‌تییه‌یان كرد. به‌شدارییان به زۆر ده‌وڵه‌تی دیكه‌ش كرد له پیلانگێڕییه‌كه‌دا. هێزه كوردییه‌كان و زۆر لایه‌نی دیكه به‌شدار بوون. ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له پیلانگێڕییه‌كه‌دا بینییه‌وه. مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت جاری یه‌كه‌مه پیلانگێڕییه‌كی وه‌ها ده‌كرێت. له ئه‌نجامدا سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له‌ناوبردنی جه‌سته‌یی و سیاسیی په‌كه‌كه و رێبه‌ر ئاپۆ، ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و گه‌ریلا و گه‌لی كورد شكستیان به پیلانگێڕییه‌كه هێنا.
سی پی تی له سیسته‌می ئیمڕاڵیدا به‌شداره؟
بایك ده‌رباره‌ی كۆمیته‌ی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه (CPT) كه سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه گوتی، له دامه‌زراندنی سیسته‌می ئیمڕاڵیدا نوێنه‌ری سی پی تی-ش هه‌یه. هۆكاری بێده‌نگیی ئێستایان ئه‌وه‌یه. بایك وه‌بیری خسته‌وه كه سی پی تی ناوه‌ندێكی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارییه. «له‌به‌رئه‌وه‌شه خاوه‌نداره‌تی له سیسته‌می خۆیان و له ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمڕاڵی ده‌كه‌ن. توركیا هێز له ئه‌وان وه‌رده‌گرێت.»
فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په نه‌ته‌وه‌یی نییه
هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه جه‌میل بایك ده‌رباره‌ی دامه‌زراندن و ئاماده‌كردنی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په هه‌ڵسه‌نگاندنی گرنگی كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوونی ئه‌وان.
«ئاكه‌په و مه‌هه‌په له لایه‌ن كێ دامه‌زرێنراوه؟ ئاكه‌په چۆن هات و له توركیا بوو به ده‌سه‌ڵاتدار؟ ئه‌گه‌ر سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ئاماده‌ی نه‌كردبا و هاریكاری نه‌كردبا، مومكین نه‌بوو كه ئه‌ردۆغان هاتبا و ببووایه ده‌سه‌ڵاتدار. چه‌ند كه‌سێكی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئاكه‌په ئه‌مه‌یان ئاشكرا كرد. ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی هه‌میشه ده‌ڵێن، [ئێمه نه‌ته‌وه‌یین، هه‌موو شتێك به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین]. ئه‌مه دۆریه‌كی گه‌وره‌یه. بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی گه‌لان ئه‌م درۆیانه ده‌كه‌ن. ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یی نین. ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی كردن و هێنانیه ده‌سه‌ڵات. بۆ خۆپاراستن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی گه‌لان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ته‌وه‌یین. هه‌ر كاتێك ئاكه‌په و ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ونه ته‌نگانه، هه‌میشه ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ورووپا، ئه‌ڵمانیا و ئه‌وانی دیكه ده‌ستی بۆ درێژ ده‌كه‌ن و ههڵیدهستێننهوه سه‌رپێ. له ده‌ره‌وه ئه‌وان ئه‌مه ده‌كه‌ن، له ناوخۆش جه‌هه‌په ئه‌مه ده‌كات. جه‌هه‌په له‌پێناو ئازادی و دیموكراتی هیچ شتێك له دژی ئاكه‌په ناكات. ئه‌و كاره‌ی ده‌یكات ئه‌وه‌یه: چۆن ئه‌ردۆغان رزگار بكات، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بپارێزێت. تێكۆشینی به پێشه‌نگایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆ ڕاستیی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌و پارتییانه ده‌رده‌خات. جه‌هه‌په ئه‌و پارتییه‌یه كه ده‌وڵه‌تی دامه‌زراندووه. ئه‌و كۆماره‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای له‌ناوبردنی ئه‌رمه‌نی، ئاشووری و كوردان دامه‌زرابوو، ناوی ده‌زڕێت. تێكۆشانی ئێمه وه‌به‌ر گه‌لان دێنێت. له‌به‌رئه‌وه هه‌موو له دژی كورد و كوردستان ده‌بنه یه‌ك و له ده‌وری ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه. ئه‌مانه ئه‌و هۆكارانه‌ن كه ئه‌ردۆغان له‌سه‌رپێ ده‌هێڵنه‌وه. پێیه‌كی دیكه‌شیان پارتییه‌كانی باشووری كوردستانن. هه‌موو له‌نێو هه‌مان سیسته‌مدان. تێكۆشینی ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌م ڕووی ڕاستیی ئه‌وان ده‌خاته‌ڕوو، هه‌میش خیانه‌تی كوردان. هه‌ربۆیه یه‌ك به یه‌ك ناتوانن خۆیان له به‌رانبه‌ر تێكۆشانی ئێمه ڕاگرن. هاریكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن.»
بایك ده‌رباره‌ی هه‌ڵه و مه‌ترسیی ئه‌و هێزانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په مامه‌ڵه ده‌كه‌ن گوتی، «كاربه‌ده‌ستانی تورك به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌ڵێن، «ئێمه هه‌ڵه‌یه‌كمان كرد، ناهێڵین جارێكی دیكه دووباره بێته‌وه». هه‌ڵه‌كه‌یان به‌نه‌زانی نه‌كرد، به‌ڵكو به‌ناچاری بوو. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌وان له‌سه‌رپێ ماونه‌ته‌وه و له ده‌سه‌ڵاتدان، له سایه‌ی شه‌ڕی دژ به په‌كه‌كه‌یه. ئه‌وان خۆیان ده‌ڵێن كه «به‌ر له شه‌ڕی په‌كه‌كه، نه‌مانده‌توانی له سنووریش تێپه‌ڕین. ئێستا ڕێی ده‌وڵه‌تان بۆ ئێمه كراوه‌ته‌وه، پاسپۆرتمان هه‌ن، بازرگانی ده‌كه‌ین.» هه‌ر وه‌ك چۆن تێكۆشانی ئێمه ڕاستیی ده‌وڵه‌تی تورك و پارتییهفاشیستهكانی ده‌رخست، گه‌لی شیلادزێش ڕاستیی گه‌لی كورد و باشووری كوردستانی ده‌رخست. گه‌لی شیلادزێ گوتی، «له‌گه‌ڵ داگیركاری ناژین، سنووره‌كان ناناسین، یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی و برایه‌تیمان ده‌وێت.» ئه‌مه‌یان به‌ئاشكرا گوت.
كۆنفڕانسی گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا جه‌میل بایك باسی له كۆنفڕانسی گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كرد كه ڕۆژانی ٢٠-٢٢ی شوبات له شاری كۆبانێ به‌ڕێوه‌چوو. گوتی: «كۆنفڕانسه‌كه له كاتی خۆیدا كراوه. ئێستا شه‌ڕێكی گه‌وره له‌ئارادایه، ئامانجه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش دیارن. مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌یه‌وێت به‌م شه‌ڕه ئه‌لته‌رناتیڤه‌كانی دژ به خۆی نه‌هێڵێت و بتوانێت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌ببات. ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌كرێت له بنه‌ڕه‌تدا شه‌ڕی نێوان مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و مۆدێرنیته‌ی دیموكراتییه. له‌وانه‌یه له ڕووكاردا له دژی هه‌ندێك لایه‌ن بێت، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا شه‌ڕی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و مۆدێرنیته‌ی دیموكراتییه. له‌به‌رئه‌وه‌ش كۆنفڕانسه‌كه گرنگه. پێویسته ئه‌لته‌رناتیڤی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌باشی به گه‌نجان بگه‌یه‌نرێت. كۆمه‌ڵگه چ بڵێت، گه‌نجانیش ئه‌وه ده‌ڵێن. پێویسته له‌و ڕاستییانه تێبگه‌ن كه ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی ئافراندن. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕۆڵ و ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. پێویسته به‌باشی له ئایدیۆلۆژی ڕوانگه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ تێبگه‌ن كه بۆ گه‌لان ئافراندوویه‌تی. چه‌نده باش لێی تێبگه‌ن، زووتر كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین چاره‌سه‌ر ده‌بن. ئه‌مه به ئایدیۆلۆژی و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌كرێت. جگه له ڕێبه‌ر ئاپۆ هیچ كه‌سێكی دیكه نییه بۆ گه‌لانی هه‌رێمه‌كه پڕۆژه‌یه‌كی ئافراندبێت. ئه‌گه‌ر به‌باشی ده‌رك بكرێت له شه‌ڕی جیهانیی سێیه‌مدا ده‌كرێت كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین چاره‌سه‌ر بكرێن. پێویسته ئه‌م كۆنفڕانسه خزمه‌تی ئه‌وه بكات. له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا ئه‌وانه‌ی كراوه‌ن بۆ فكری نوێ گه‌نجانن. ڕۆڵی گه‌نجان له ڕوانگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا پێشه‌نگییه. پێشبینی ده‌كه‌م كه كۆنفڕانسه‌كه ڕۆحی دیموكراتی و ئازادی پته‌و ده‌كات.
s.m