بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ ده‌كات

كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) له‌ توركیادا هاتووه‌: «٤٠ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ له‌ ٢٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٨دا تێپه‌ڕی. ده‌چینه‌ ساڵی ٤١هه‌مینه‌وه‌. له‌ ساڵیادی ٢٧ی تشرینی دووه‌مدا ئێمه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌، كۆمه‌ڵكوژی و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و هێزه‌ ئیمپریالیسته‌كان بووینه‌ته‌وه‌.»

درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌:

ڕۆحی نه‌ریتی به‌رخۆدان كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌نێو گه‌لی كورد و كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه‌دا بونیادی ناوه‌، هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نیگه‌ران ده‌كات. هێزه ئیمپریالیسته‌كان پێشتر ویستیان به‌ پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌كه‌كه‌ ته‌سلیم بگرن و ئێستاش له‌ دژی گه‌ریلا پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆژیا به‌كاردێنن، هه‌روه‌ها بۆ گرتنی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ خه‌ڵاتی پاره‌ ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنن. هێزه‌ ئیمپریالیسته‌كان به‌ پشتیوانی سه‌ربازی، ئابووری و سیاسیی بۆ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یانه‌وێت په‌كه‌كه‌ بێ كاریگه‌ر بكه‌ن. ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ كه‌سایه‌تیی په‌كه‌كه‌دا تێكۆشانی یه‌كسانی و ئازادیی گه‌لی كورد تێكبشكێنن و ته‌سلیمی بگرن.

پارتیی كرێكارانی كوردستان هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌موو ئه‌و حیساباتانه‌ی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆش به‌ هێزی خۆی هه‌موو ئه‌و حیساباته‌ چه‌په‌ڵانه‌ پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌. هێزه‌ ئیمپریال-سه‌رمایه‌داره‌كان هه‌رگیز به‌ ئه‌نجام ناگه‌ن. په‌كه‌كه‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی وه‌هایه‌ كه‌ هێزی ئازادی و ڕزگاریی گه‌لی كورده‌. له‌ دژی قڕكردنی فیزیكی و كولتووری هه‌میشه‌ له‌ به‌رخۆداندا بووه‌. په‌كه‌كه‌ له‌ ڕووی سه‌ربازی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بووه‌ته‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو. له‌ كوردستان بووه‌ته‌ پێشه‌نگی ڕووناكیی گه‌لی كورد. له‌ دژی فاشیزم و مێتینگه‌ری، كولتووری به‌رخۆدانی ئافراندووه‌.

له‌ چله‌مین ساڵیادی پارتیی كرێكارانی كوردستاندا، بانگی هه‌ستیاربوون له‌ وه‌ڵاتپارێز و هه‌موو شۆڕشگێڕان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ دژی فاشیزم به‌رخۆدان گه‌ش بكه‌ن و له‌ دژی هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی له‌ناوبردنی گه‌لی كورد و په‌كه‌كه‌ بوه‌ستنه‌وه‌. بانگی خۆڕێكخستن و گه‌شكردنی تێكۆشان ده‌كه‌ین.

به‌ڕێزدارییه‌وه‌ یادی هه‌موو شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه‌. پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ له‌ كادیره‌كانی په‌كه‌كه‌، گه‌لی كورد، وه‌ڵاتپارێز-شۆڕشگێڕ و هه‌موو دۆستان ده‌كه‌ین. له‌ تێكۆشانی ساڵی داهاتوودا سه‌ركه‌وتن ده‌خوازین.

s.m