به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م شاره‌وانیی سێرت لاده‌برێن
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په شاره‌وانیی سێرت-ی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی پۆلیس كه له لایه‌ن قه‌یوومه‌وه دانرابوون، له به‌رده‌م شاره‌وانییه‌كه لابران.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په شاره‌وانیی سێرت-ی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی پۆلیس كه له لایه‌ن قه‌یوومه‌وه دانرابوون، له به‌رده‌م شاره‌وانییه‌كه لابران.
له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانییه‌كان پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) شاره‌وانیی شاری سێرت-ی باكووری كوردستانی به‌ده‌ستهێنا و سه‌رله‌نوێ به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه. دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په له شاره‌كه، ئه‌و به‌ربه‌ستانه لابران كه له لایه‌ن قه‌یوومی سه‌پێنراوی ئاكه‌په دانرابوون.
ساڵی ٢٠١٤ له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیدا له‌سه‌ر لیستی پارتیی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) توونجه‌ر باكرهان و به‌لكیزا به‌شتاش ئه‌پۆزده‌میر وه‌ك هاوشاره‌دار هه‌ڵبژێردرابوون. به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی ماوه‌ی به‌رپرسایه‌تییان ته‌واو بێت، له ئه‌ركه‌كانیان دوورخرانه‌وه. ساڵی ٢٠١٦ جێگری پارێزگاری شاره‌كه جه‌یهوون دڵشاد تاشكین وه‌ك قه‌یووم (سه‌رپه‌رشتیار) له شاره‌وانیی سێرت دامه‌زرێنرا و ٢ ساڵ له‌سه‌ر كار بوو. به بڕیاری ناوبراو به بیانووی ئه‌منی به‌ربه‌ستی پۆلیس له به‌رده‌م بینای شاره‌وانی دانرابوو.
s.m