به‌ستا فورات: گه‌ل گۆشه‌گیری ده‌شكێنێت
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به‌ستا فورات ڕایگه‌یاند، گه‌لی كورد له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیری چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ڕای گشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كات.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به‌ستا فورات ڕایگه‌یاند، گه‌لی كورد له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیری چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ڕای گشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كات.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) به‌ستا فورات به‌بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا. فورات باسی بابه‌ته‌كانی دیلگرتنی ئۆجالان و سیاسه‌تی گۆشه‌گیری و مانگرتنه‌كانی كرد. گوتی: «گه‌وره‌ترین هێزی دژ به گۆشه‌گیری گه‌له. له‌به‌رئه‌وه پێویسته كۆمه‌ڵگه خۆی ڕێكخات، هه‌سته سه‌رپێ و گۆشه‌گیری بشكێنێت».
ڕۆژی ڕه‌ش
فورات ده‌رباره‌ی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان گوتی: «بۆ ئێمه ڕۆژێكی ڕه‌شه. دوای پیلانگێڕی به‌رخۆدان و تێكۆشینێكی گه‌وره كرا. ئه‌وه‌ی درێژه به‌م تێكۆشانه ده‌دات، ڕێبه‌ر ئاپۆیه. هاوڕێ ڕۆژبین ئاراپ، بهروار چه‌لێ، دیلان، ڕۆتیندا، كوردێ و خالید ئۆرال له ده‌وری ڕێبه‌رایه‌تی بوونه په‌رژینێك و به درووشمی «ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن» له كوردستان فیداییبوونێكی گه‌وره‌یان بونیاد نا. ئێمه یادی ئه‌و هاوڕێیانه ده‌كه‌ینه‌وه.»
جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م
به‌ستا فورات له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: «كاتێك پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی كرا هه‌وڵ ده‌درا سیسته‌می جیهانێكی نوێ بونیاد بنرێت. له چێوه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌دا پڕۆژه‌یه‌ك ئافرێنرا. ناوه‌ندی ئه‌م قه‌یرانه‌ش، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه. له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌ستوه‌ردانیان له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پێشخست. له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌دا جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م ده‌ستی پێكرد. له‌گه‌ڵ دیلگرتنی ڕێبه‌رایه‌تی ، ده‌ستیان به ده‌ستێوه‌ردان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كرد. له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئایدیۆلۆژی و فه‌لسه‌فه‌ی په‌كه‌كه و هێڵی ئازادیی ڕێبه‌رایه‌تی، هیوایه‌كی گه‌وره‌ی ده‌دایه گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. په‌كه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و كوردستان بووبووه هێزێكی گه‌وره، ڕێبه‌ر ئاپۆش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌و هێزانه‌ی كه ده‌یانویست ده‌ست له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وه‌رده‌ن، ڕێبه‌ر ئاپۆیان وه‌ك به‌ربه‌ست له به‌رده‌م خۆیان ده‌بینی و پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی به دیلگرتنی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌ستی پێكرد. دوای دیلگرتن ده‌ستێوه‌ردان له عێراق ده‌ستی پێكرد، دواتریش له سووریا، یه‌مه‌ن، میسر و توونس ئه‌و دهستێوهردانهمان بینی.»
«ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌م پیلانگێڕییه‌ی پووچه‌ڵ كرده‌وه و له ئیمڕاڵی پیلانگێڕییه‌كه‌ی ئاشكرا كرد. له به‌رانبه‌ر ئه‌م پیلانگێڕییه ئه‌لته‌رناتیڤی به‌هێزی ده‌رخست و به‌و ئه‌لته‌رناتیڤانه پارادیگمای گۆڕی. پارادیگمای كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی خسته‌ڕوو كه ئیكۆلۆژی و ئازادیی ژن ده‌پارێزێت. چاره‌سه‌ریی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی خسته‌ڕوو. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل بتوانێت خۆی به‌ڕێوه‌ببات، سیسته‌می كۆنفیدڕالیزمی خسته‌ڕوو. نموونه‌ی ئه‌مه‌ش شۆڕشی ڕۆژاڤایایه. له هه‌مان كاتدا یه‌كێك له‌و هێزانه‌ی كه شكستی به‌و پیلانگێڕییه هێنا هێزی فیدایی گه‌ریلایه. له هه‌مان كاتدا زۆر دینامیكیش سه‌ریهه‌ڵدا. گه‌له‌كه‌مان له‌م پڕۆسه‌ی پیلانگێڕییه‌دا له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌ورووپا ڕژانه مه‌یدانه‌كان. به‌رخۆدێران له ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، شكستیان به پیلانگێڕییه‌كه هێنا.»
«سڵاوێكیشی كاریگه‌ری ده‌كات»
به‌ستا فورات باسی له‌وه كرد، له چێوه‌ی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێك به‌رچاوتره گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵییه. له ساڵی ٢٠١١ به‌دواوه مۆڵه‌ت نادرێت كه پارێزه‌ره‌كانی بچنه دیداری ڕێبه‌ر ئاپۆ. «له ساڵی ٢٠١٥ به‌دواوه ڕێ به كه‌س نادرێت چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ بكات. گۆشه‌گیرییه‌كی تووند له‌سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی هه‌یه، نایانه‌وێت سڵاوێكیش بنێرێته ده‌ره‌وه، چونكه سڵاوێكیشی كاریگه‌ری ده‌كات. ئه‌مه ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. ئه‌م گۆشه‌گیرییه نوێكردنه‌وه‌ی پیلانگێڕییه.»
بڕیاری ٦ی تشرینی دووه‌می ئه‌مه‌ریكا
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به‌ستا فورات ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له ٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨‌دا له دژی ٣ به‌رپرسی بزووتنه‌وه‌كه‌یان بڕیاری گرتنی داوه. باسی له‌وه كرد، ئه‌م بڕیاره به‌شێكه له نوێكردنه‌وه‌ی پیلانگێڕییه‌كه. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: «ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر گه‌لان ده‌كات. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گرتن و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی كه كران گه‌له‌كه‌مان په‌یوه‌سته به بزووتنه‌وه‌كه. له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له چوار پارچه‌ی كوردستان پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی هێنایه ئاراوه، ئێستاش ده‌یانه‌وێت بڕیار ده‌رباره‌ی به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان بده‌ن و گۆشه‌گیرییه‌كی دیكه بكه‌ن. به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت هێڵ و ئایدیۆلۆژیای په‌كه‌كه له‌ناوببه‌ن. به‌ڵام ئه‌م جاره له نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌م پیلانگێڕییه‌دا هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هه‌یه. ڕۆژاڤا هه‌یه. نوێكردنه‌وه‌ی پیلانگێڕییه‌كه به به داگیركردنی عه‌فرین ده‌ستی پێكرد. ئێمه هه‌ڵوێستی هێزه نێونهتهوهییهكانمان له به‌رانبه‌ر داگیركردنی عه‌فرین بینی. له‌به‌رئه‌وه‌ش پیلانگێڕییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ڕۆژاڤا هه‌یه. له هه‌مان كاتدا له باشووریش داگیركارییه‌ك هه‌یه. هه‌ندێك هێزی باشووری كوردستان و هه‌ندێك كه‌سی نێو پارتییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی باشووری كوردستان به‌شدارن له‌م كۆنسێپتی پیلانگێڕییه‌دا. به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان دژی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا ناڕه‌زایه‌تی تووندی پیشان دا.»
چالاكییه‌كانی ماگرتن له خواردن
فورات گوتی: «له كاتی پیلانگێڕییه‌كه‌دا به چالاكییه‌كانی [ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن] قاره‌مانه‌تی گه‌وره كران. له ڕاستیدا ساڵی ١٩٩٦ ویستیان ده‌ست به پیلانگێڕی بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ڤاڵ زیلان وه‌ڵامێكی گه‌وره‌ی ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی دایه‌وه. جگه له‌وه له كاتی پیلانگێڕیدا سه‌دان هاوڕێ چه‌په‌رێك له ئاگریان دروستكرد و وه‌ڵامی ئه‌م پیلانگێڕییه‌یان دایه‌وه. ئه‌و چالاكییانه‌ی كه ئێستاش ده‌كرێن وه‌هان. له كه‌سایه‌تیی هاوڕێ له‌یلا گیوڤه‌ندا ده‌ست به چالاكییه‌كان كراون. له هه‌مان كاتدا له زیندانه‌كان نزیكه‌ی ٣٠٠ زیندانی، له هه‌ولێر ناسر یاگز، له ستراسبۆرگ ١٤ هاوڕێ، له گالێر ئیمام شیش، له تۆرنتۆ یوسف ئیبا، له مه‌خموور فادیله تۆك و زۆر هاوڕێی دیكه به‌شدارن له‌م به‌رخۆدانه‌دا. ئه‌م به‌رخۆدانه وه‌ڵامێكی گه‌وره‌ی به فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په دایه‌وه. ئه‌م چالاكییانه زۆر مێژوویین و به‌هایه‌كی گه‌وره‌ن. من پێم وایه وه‌ڵامێكی تووندیش ده‌درێته‌وه. له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا پشتیوانی هه‌یه. سیاسه‌تمه‌دار، ڕۆشنبیر و دیموكرات پشتگیری له‌و چالاكییانه ده‌كه‌ن. پێویسته بهشداربوونێكی گه‌وره بێته ئاراوه. بۆ شكاندنی گۆشه‌گیری ئه‌مه پێویسته. پێویسته به چالاكییه جیاجیاكان و ڕاپه‌ڕین وه‌ڵام بدرێته‌وه. پێویسته ئه‌م به‌رخۆدانه‌ی ده‌ستی پێكردووه، گه‌شتر بكه‌ین.»
به‌ستا فورات هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ژنان ئازادیی ڕێبه‌رایه‌تی وه‌ك ئازادیی خۆیان ده‌بینن. گوتی: «له كچانی منداڵی بچووك بگره تا دایكه‌كان، هه‌موو ژنان تووڕه‌یی خۆیان له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیری پیشان دا. هه‌زاران ژنی فیدایی ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا له به‌رانبه‌ر پیلانگێڕییه‌كه. له باشووری كوردستان هاوڕێ ڤیان، دیلگرتنی ڕێبه‌رایه‌تی قبووڵ نه‌كردبوو و چالاكییه‌كی كردبوو. ئێمه ده‌بینین كه له‌یلا گیوڤه‌ن، فادیله تۆك و سه‌دان ژنی دیكه پێشه‌نگایه‌تی ئه‌م تێكۆشانه ده‌كه‌ن.»
فشاره‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر دوورن له ڕۆحی كوردبوون
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی به هێرشه‌كانی ئاسایشی په‌ده‌كه له هه‌ولێر دژ به چالاكییه‌كانی ژنان كرد و گوتی: «ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ڕێگه نادرێت له به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چالاكییه‌ك ساز بكرێت. له سلێمانی ڕێگه نادرێت كه چه‌ند گه‌نجێك له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری و بۆ پشتیوانی له له‌یلا گیوڤه‌ن كۆببنه‌وه. ئه‌مه دووره له وه‌ڵاتپارێزی و كوردبوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، ئایا بۆچی له باشووری كوردستان ڕۆشنبیر بێده‌نگ ده‌بن؟ ئه‌و حیزبانه‌ی به خۆیان ده‌ڵێن وه‌ڵاتپارێز، ئایا بۆچی بێده‌نگن؟ له هه‌مان كاتدا دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا سكاڵایه‌كی ده‌رباره‌ی بۆردومانه‌كانی جزیر ڕه‌تكرده‌وه. به‌رخۆدانێكی گه‌وره هه‌یه، به‌ڵام ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێده‌نگن. سی پی تی بێده‌نگه. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بێده‌نگن. پێویسته ئه‌و ڕێكخراوانه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌ر نه‌بێت، با به گوێره‌ی قانوونه‌كانی خۆیان ڕه‌فتار بكه‌ن.گه‌وره‌ترین هێزی دژ به گۆشه‌گیری گه‌له. له‌به‌رئه‌وه‌ش پێویسته كۆمه‌ڵگه خۆی ڕێكخات، هه‌ستێته سه‌رپێ و ئه‌م گۆشه‌گیرییه بشكێنێت. له‌م ڕووه‌وه هیوامان هه‌یه. له هه‌مان كاتدا هه‌تا ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد نه‌بێت، ناتوانین هاوڕێیه‌تیی خۆمان بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ تۆكمه بكه‌ین. پێویسته فاشیزم هه‌ڵوه‌شێنین، ئه‌و كاته كوردستان ئازاد ده‌بێت، ئه‌و كاته له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا هه‌نگاوی گه‌وره ده‌نرێن.»
s.m