بیرەوەریى کەسایەتییەکانى باشوور لەگەڵ رێبەر ئۆجالان؛ مامۆستا جەمیل ئەحمەد

بە بۆنەى ٢٢هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیى لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد زنجیرەیەک چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسایەتییانەى باشووری کوردستان بڵادەکەینەوە، کە کاتی خۆی بۆ ماوەیەک لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا ژیاون.

 لە ماوەی کۆتایی ساڵانی ١٩٨٩ تا کۆتایی ساڵانی ١٩٩٨ کۆمەڵیک لە سیاسەتمەداران، هونەرمەندان، چالاکوانی مەدەنی، ڕۆشنبیر و کادری پەکەکە-ی باشووری کوردستان سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کردووە و لە ئێستادا یادگاری و یاداشتەکانی خۆیان لەسەر ژیان و کەسایەتیی ڕێبەر ئۆجالان دەگێرنەوە و تێروانینی خۆیان لەسەر ئەو کەسایەتییە دەردەبڕن. ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)  لە ٢٢هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ بەشێک لەو کەسایەتییانە زنجیرە چاوپێکەوتنى ئەنجامداوە.

مامۆستا جەمیل ئەحمد یەکێک لەو  هەنەرمەند کەسایەتییانەیە لە دوای ڕاپەرینەوە لە گەڵ کادرانی پەکەکە لە پویوەندی دابوە کار و خەباتی کردووە لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٩٦ چوە بۆ شام بۆ بینی سەرۆک و بیرەوەریی خۆی بەمشێوەیە دەگێڕێتەوە.

من ناوم جەمیل ئەحمد-ە بە مامۆستا جەمیل ناسراوم لە ساڵی ١٩٣٧ لە شاری سلێمانی لە دایکبووم، هەموو قۆناغەکانی خوێندم لە سلێمانی تەواوکردوە، پەیمانگای مامۆستایانم هەر لە سڵێمانی خوێندوە، لە ١١ ئازاری ١٩٧٠ بووم بە مامۆستا ماوەی ٤١ ساڵ و سێ مانگ پیشەی مامۆستایم کرد، لە ساڵی ٢٠١٠ و خانەنشین بووم.

 لە بواری ڕشنبیری و ساڵی ١٩٦٧  کارم لە بواری هەونەری ڕۆشنبیری دەستپێکردووە، چەن شانۆیکم لە شاری سلێمانی پێشکەش کردووە لە تەلفزێۆنی کەرکووک ساڵی ١٩٦٩ بۆ یەکەمجار شانۆ کاوەی ئاسنگەرمان پێشکش کرد، لە دوای ئەوەی بوومە مامۆستا تا ساڵانی ٧٩ لە هونەری شانۆ دابڕام، دواتر جارێکیتر لەگەڵ برادەرانی شانۆ بەشداریم کردەوە، لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ لە زۆر زنجیرە دراما بەشداریم کردوە چەن دەورێکی جیاوازم بینیوە لە کاری هونەری.

ئێمە لەدوای ڕاپەرین  لە هەڤاڵانی پەکەکە  نزیک بوینەوە و لە باشوری کوردستان بۆ شاییک هەبوو ئێمەش وەک کۆمەڵیک کەسایەتی سیاسی ویستمان ئەو بۆشایە پر بکەینەوە لە ژێر فکری ڕێبەر ئاپۆ پارتی یەكێتی نەتەوەیی دێموکراتیمان (یەنەدەکە) دامەزراند،  بەڵام لە لاین دەسەڵاتی ئەوە کاتەوە زۆر دژایەتیمان کرا، کادرەکانیان گرتین و خەڵک هاندەدا بۆ سەر بارەگاکانی ئێمە بەبیانوی ئەوەی منداڵی خەڵک دەدەزین، بەڵام ئێمە هەر گویمان بە دژایتەیەکان نەدەدا هەر کاری خۆمان دەکرد.

بەهۆ ئەو کادرانە و تێکەڵبوونە، هەڤاڵان پێمیان وت بڕۆ بۆ لای سەرۆک منێش یەکسەر وتم، باش پێم خۆش بوو خۆم ئامادەکردوو چوین بۆ بارەگای هەولێری (یەنەدەکە) لەوێش کۆمەڵیک خەڵکی تری لێ بوو ئەوانێش خۆیان ئامادە کردبوو بۆ ئەوەی بچین بۆ لای سەرۆک کەسێک هەبوو بەناوی "حاکم وریا" لەو کەسانە بوو کە خۆی ئامادە کردبوو بێت بۆ لای سەرۆک بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان هەڕەشەی لێکرد ئەو کاتە پەشیمان بوویەوە نەهات، بەڵام ئێمە گروپێک بوون و هەڤاڵان بە سەیارە ئێمەیان نارد بۆ چیای گارە چەن ڕۆژێک لەوێ ماینەوە ئەو کاتەی ئێمە لە چێای گارە بوین کارەساتی ٣١ ئاب ڕویدا، بۆیە هەڤاڵان زۆر بە هەستیارییەوە و بە پاسەوانێکی زۆرەوە ئێمەیان نارد بۆ شام تا گەیشتینە دهۆک هەڤاڵان لە هەموو لایکەوە چاودیریی ئێمەیان دەکرد لە ئەگەری هێرشی پارتی بۆسەرمان، دواتر لە دوای نێوەڕۆە لە دهۆک بەڕێکەوتین و لە ناوچەی سێگۆشەی باشوور، باکوور و ڕۆژئاوا لە ئاوی دیجلە بە چوپ پەڕینەوە و چوینە ڕۆژئاوای کوردستان، کاتی چوینە ئەوبەری ئاوەکە شەومان بەسەر هات لەوێشەوە بەڕۆیشتی پێ خۆمان گەیاندە شاری دێرک، شەوێک لە دێرک ماینەوە و دواتر بە سەیارە چوین بۆ قامیشلۆ لەوێشەوە بە قیتار چوین بۆ دیمەشق.

ئەوەی کاریگەری لێم کرد، کەبچم بۆلای سەرۆک کار و چالاکییەکانی پەکەکە بوو، چونکە ئەو کاتە تا ئێستاش هەر ئەوانن لە گۆڕەپانی کوردایەتی بەڕاستی تێکۆشان دەکەن، حیزبەکانی لای خۆمان کەس باوەڕی پێان نەمابوو کەس کاری بۆیان نەدەکرد، کاتێک چوین بۆ شام سەرۆکمان بینی پێشوازیی لێکردین وەک برایەک دەستی کردە ملمان و ماچمانی کرد، ئەوە بۆ ئێمە جێی خۆشحاڵی بوو و شانازیی ژیان بوو کە سەرۆکێکی وا گەوەرە ببینین، لەگەڵ سەرۆک باسی ڕەوشی باشوورمان کرد، من بە سەرۆکم وت، پەکەکە ڕاگەیاندنی لاوزە، سەرۆک بە وردی گوێی لە ڕەخنەکەم گرت، کاتی گەڕاینەوە کۆمەڵیک کیتاب و بڵاو کراوەی پێماندا وتی لەگەڵ خۆتان بیبنەوە.

ئەو کاتە سەرۆک عەبدوڵا ئۆجالان بە بەردەوامی کاری دەکرد، زۆر دەرفەت نەبوو یەکتر ببینین، چونکە ئەو کاری زۆر بوو، لەو کاتە دێتە بیرم کاتژمێر و نیوێک لەگەڵ سەرۆکی ئەوکاتەی تورکیا (ئەربەکان) بە تەلەفۆن قەسەی کرد بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد بە شێوازێکی ئاشتییانە.

ئێمە چوینە ناو خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانیش ئەوانیش زۆر کاریگەر بوون بە فکر و ڕێکخستەکانی پەکەکە هەموویان لە ناو کارو خەباتدابوون، زۆر ڕێزیان لە ئێمە گرت و میوانداریی باشیان کردین، هەندیک سیمینارم  لەناو ماڵەکاندا بە دزیی ڕژێمی سوریاوە پێشکەش کرد، لە سیمینارەکانم باسی بارودۆخی باشووری کوردستانم بۆیان دەکرد.

ئێمە کاتێک سەرۆکمان بینی هێزمان لێ وەرگرت و بەو هێزەوە گەڕاینەوە باشووری کوردستان بۆ ئەوەی خەبات بکەین، بەڵام بە داخەوە کاتێک هاتینەوە شەر ڕوویدا بارەگاکانی ئێمە هەموویان داخران زۆربەی کادیرەکانمان گیران منیش یەکێک بوم لەو کەسانەی ماوەیەک دەستگیر کرام.

ئەو کاتەی من لە گۆرەپانی سەرۆکایەتی بووم سەرۆک زۆر کاریگەریی لەسەر ڕۆشنبیران و سیاسەتی باشور هەبوو، بەڵام لە ئیستادا کاریگەریی سەرۆک و تێكۆشانی پەکەکە لەسەر باشووری کوردستان زۆر زۆرترە لە جاران، ئەوکاتەی من لە ساڵانی  نەوتەکان کارم دەکرد  هەندیک کەس جنیویان بەمن دەدا و داژیەتیی منیان دەکرد ئیستا بۆ خۆیان لە ڕاستینەی سەرۆک و پەکەکە تێگەیشتوون و ئەو راستییانەیان بۆ ئاشکرا بووە پێی کاریگەر بوون.

ئەوەی منی سەرسام کرد بە تێکۆشانی پەکەکە و سەرۆک ئەوەبوو، کە سەرۆک باوەڕی بە خۆی هەبوو پشتی بە کورد خۆی بەستبوو و تێکۆشانی دەکرد، پیاوی هیچ دەوڵەتێک نەبوو لە ژێر کاریگەریی هیچ دەوڵەتێک نەبوو.

"کاتێک من ڕۆیشیتم بۆ سوریا پارتی، یەکێتیی ڕاونا، کاتی گەڕاشەمەوە یەكێتی، پارتیی ڕاونا. دۆخێکی زۆر ئاڵۆز هەبوو، بۆیە کاتێک من هاتمەوە کەس ئاگای لێ نەبوو ئەگەر ئاگاداربوونایە پارتی منی دەگرت".

 ژ.ت

بیرەوەریى کەسایەتییەکانى باشوور لەگەڵ رێبەر ئۆجالان؛ دکتۆر محەمەد هەژار

....................

بیرەوەریى کەسایەتییەکانى باشوور لەگەڵ رێبەر ئۆجالان؛ محەمەد ئەمین پێنجوێنی

................

بیرەوەریى کەسایەتییەکانى باشوور لەگەڵ رێبەر ئۆجالان؛ مامۆستا محەمەد بەکر