ته‌ندرووستیی له‌یلا گیوڤه‌ن سات به سات زیاتر تێكده‌چێت
له‌یلا گیوڤه‌ن كه ٨٩ ڕۆژه دژ به گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان مانی له خواردن گرتووه، ڕۆژ به ڕۆژ ته‌ندرووستیی دژوارتر ده‌بێت.
له‌یلا گیوڤه‌ن كه ٨٩ ڕۆژه دژ به گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان مانی له خواردن گرتووه، ڕۆژ به ڕۆژ ته‌ندرووستیی دژوارتر ده‌بێت.
له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ٨٩ ڕۆژه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانی له خواردن گرتووه. به‌و هۆیه‌وه تووشی چه‌ندین گرفتی ته‌ندرووستیی بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گیوڤه‌ن ١١ كیلۆ و نیو له كێشی دابه‌زیوه، تووشی فشاری خوێن، داهێزران، بێخه‌وی و ئێشی سه‌ختی گه‌ده بووه. هه‌روه‌ها تووشی كه‌می بینایی بووه و به‌زه‌حمه‌تیش ئاو ده‌خواته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بڕوات، ده‌بێ هاوكاری بكرێت.
كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی هۆشداری ده‌ده‌ن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له سه‌ره‌تای مانگرتنه‌كه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن، به‌هۆی كه‌مبوونی كاربۆهیدرات كێشی زۆر دابه‌زیوه. به گوته‌ی پزیشكان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی مانگرتنه‌كه پڕۆتینی ماسولكه‌كان كه‌م ده‌بێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانگرتنه‌كه‌ش گه‌یشتووه‌ته ڕۆژی ٨٩هه‌م و ئازاری ماسولكه‌كانی په‌یدا بووه، ئاشكرایه كه پڕۆتینی ماسولكه‌ی كه‌م بووه. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه سات به سات گۆڕانكاری به‌سه‌ر ته‌ندرووستییدا دێت و له هه‌ر كاتێكدا ئه‌گه‌ری دۆخێكی نه‌خوازراو هه‌یه.
s.m