ته‌ڤگه‌ری ئازادی پیرۆزبایی له‌ هه‌ده‌په‌ ده‌كات

ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په‌ ده‌كات له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان.

ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، «سەرەڕای گوشار و زەخت و زۆردارییه‌كانی دەوڵەتی تورک لەسەرگەل، زیندانی کردنی دەیان و سەدان پەرلەمانتار، هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان و هەزاران کادر و پێشەنگی ئازادیخواز، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای  رێگری و کۆسپدانان لە بەردەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و بەمیلیتاریزەکردنی گوند و شارەکانی کوردستان، سەره‌نجام ئەوەی شکا و شکستی هێنا هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ بوو.»

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

پیرۆزبێت سەرکەوتنی ماناداری هەدەپە لەگەلی بەرخۆدیرو ئاشتیخوازو کۆڵنەدەری باکوری کوردستان لە بنەماڵەی شەهیدان وزیندانیانی دۆزی گەلی کوردو دیموکراسی لەمانگرتوانی پێشەنگ لەدژی گۆشەگیری سەر رێبەرئاپۆ.                                                                                    
ئەوسەرکەوتن و ستراتیژەی پارتی دیموکراتی گەلان لە ٣١ ئازار بۆهەڵبژاردنەکانی شارەوانیەکان وەڵامێکی توندو بوو بۆ سیاسەتی دژ بەکورد و گۆشەگیری و زیندانیکردن و قەییوومەکانی ئەکەپە ئەردۆغان، سەرەرای گوشارو زەخت وزۆریەکانی دەوڵەتی تورک لەسەرگەل و زیندانی کردنی دەیان وسەدان لەپەرلەمانتاران وهاوسەرۆکانی شارەوانیەکان و هەزاران کادرو پێشەنگی ئازادیخواز، لەهەمانکاتدا رێگری وکۆسپدانان لەبەردەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و بەمیلیتاریزەکردنی گوندو شارەکانی کوردستان ، سەرئەنجام ئەوەی شکاوشکستی هێنا هاوپەیمانی مەهەپەو ئەکەپەبووبەتایبەت لەهەدوو پایتەختی ئەنکەرو ئەسستەنبوڵوشارەگەورەکان لەهەمانکاتدا شکستێکی دانەبراو بوو لەشکستی داعش لەسەردەستی هێزەکانی سوریایی دیموکرات ئیدی ئێستا ئەردۆغان و داعش لەهەردوو جەبهەکە شکستیان هێناوە ، ئەوسەرکەوتنە ی هەدەپە ئەوەی نیشانی دۆست ونەیاردا  کەئیدی بریاری سەرکەوتن وشکست لەدەستی ئەواندانییە و ناتوانن تاسەر یاری بەچارەنووسو دەنگی کوردانەوەبکەن  بەڵکو ئەوە گەلی کورد و ئاشتی خوازانی تورکیان لەکات وشوێنی خۆیدا بریاری   یەکلاکەرەوە ئەدەن .                                          
دووبارە ئەوسەرکەوتنە مانادارەی گەلی کورد و دیموکراتخوازانی تورکیا بەپێشەنگایەتی   پارتی دیموکراتی گەلان  هەدەپە  لە گشت ئازادی خوازان  پیرۆزدەکەین.

s.m