تەرمی میر تەحسین بەگ گەیشته‌وه‌ شێخان

بە مه‌ڕاسیمێكی جەماوەری تەرمی تەحسین بەگ میری ئێزدییان گه‌یشته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌ی شێخان-ی باشووری كوردستان.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمی تەحسین بەگ میری ئێزدییان لە ئەڵمانیاوە گه‌یه‌نرایه‌وه‌ باشووری كوردستان و له‌ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكوومی و حیزبی پێشوازی لێ كرا. دواتر بۆ شارۆچکەی شێخان-ی سەر بە پارێزگه‌ی دهۆک بەڕێکرا و پاشنیوه‌ڕۆش گه‌یه‌نراوه‌ ماڵەکەی خۆی له‌ شێخان.

لە کاتی بەڕێکردنەوەی ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ بۆ شێخان، بەدرێژایی ڕێگه‌کە لە گوندەکانی سنووری شێخان، هاوڵاتیان لەسەر شەقامەکان ئامادەبوون و پێشوازییان لێ کرد. تەرمی میری ئێزدییان لە بەردەم نەخۆشخانەی شێخانەوە بەشان گواسترایه‌وه‌ بۆ ماڵەکەی و لەوێش مه‌ڕاسیمێك ساز كرا.

بڕیارە ئه‌مشه‌و نزا له‌سه‌ر ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ بكرێت، سبەینێش کاتژمێر ١١:٠٠بە مەراسیمێکی فره‌وانتر لە ماڵەکەی خۆی بەخاک ده‌سپێردرێت.

s.m