تەرمی گەریلای هەپەگە عەگید ئیپەک لە ڕێی پۆستەخانەوە بۆ بنەماڵەکەی ڕەوانەکرا

دادوەری کۆماری تورک تەرمی گەریلای هەپەگە عەگید ئیپەکی لە ڕێی پۆستەخانەوە بۆ بنەماڵەکەی ڕەوانەکردەوە کە لە شەڕێکی دەرسیمدا شەهید ببوو.

عەگید ئیپەک گەریلای هەپەگە لە گردی خەلاسۆری ناوەندی دەرسیم ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ لە شەڕدا شەهید بوو، لەگەڵ هەموو هەوڵێک تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکرایەوە. ڕایانگەیاندبوو کە تەرمی گەریلا عەگید لای ئەوان نییە بەڵام مانگی ئایاری ٢٠١٩ خانەوادەکەی ئاگادارکرایەوە کە تەرمی عەگید ئیپەک لای ئەوانە. بەو هۆیەوە خانەوادەکەی پشکنینی (دی ئێن ئێی) ئەنجامدا.

دادوەری کۆماری دەرسیم تەرمی گەریلا عەگید ئیپەکیان لە ڕێگەی پۆستەخانەوە بۆ دادوەری کۆماری ئامەد نارد کە بەو شێوەیە لە پزیشکی دادوەری ئەستەنبوڵ بۆ دەرسیم رەوانەکرابوو. تەرمەکە ٢ی ئازار رادەستی پۆستەخانە کرابوو و بە شێوەی کارگۆ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

خانەوادەکەش بۆ ئەوەی تەرمی عەگید ئیپەک بەخاکبسپێرن بەرەو گەڕەکی پیزیانی ناوچەی ئارتوکلوی مێردین کەوتنەڕێ.

ف.ق