تەفگەری ئازادی:پشتگیری دایکانی ئاشتی دەکەین و داوا دەکەین گەمارۆی سەرکامپی مەخموور بشکێنرێت

ئەنجومەنی هەرێمی کەرکووکی تەفگەری ئازدی کۆمەڵگەی کوردستان داوا دەکات گەمارۆی سەرکامپی پەنابەرانی شەهیدڕووستەم جوودی( مەخموور) بشکێنرێت و پشتیوانی خۆیان بۆ دایکانی ئاشتی دووپات دەکەنەوە.

ئەمرۆ شەممە ئەنجوومەنی کەرکووکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە بارەگای خۆیان لە شاری کەرکووک دەربارەی دۆخی پەنابەرانی کەمپی مەخموور بەیاننامەیەکی بڵاوکردەور. بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی کەرکووکی تەفگەری ازادی لەلایەن رێحان حەمید هاوسەرۆکی تەفگەری ئازادی لە کەرکووک خویندرایەوە،

لە بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادیدا هاتووە:

" ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ئیدانەی ئەو گەمارۆیە دەکەین کە خراوەتە سەرکامپی پەنابەرانی مەخمور ، کامپی ئاوارەکان پێویستە دەستی هاوکاری بۆ درێژ بکرێت بەڵام بەداخەوە ماوەیەکی زۆرە گەمارۆ خراوەتە سەرکامپی پەنابەرانی مەخمور، بەجۆرێک کە ناتوانن سەردانی دەرەوەی کامپەکە بکەن ئەمەش جیگای نیگەرانیە. بە نزیکبوونەوە لە دستپێکردنی وەرزی خوێندن دانیشتووانی کامپی مەخموریش ناتوانن بەشداری لە پرۆسەی خوێندندا بکەن."

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا دەربارەی دۆخی تەندروستی ناو کامپەکە هاتووە:"چەندین دایکی دووگیان بەهۆی ڕیگەنەدانیان بۆ سەردانی کردنی نەخۆشخانەکانی هەوڵێر منداڵەکانیان مردووە  و چەندین کەسی بەتەمەن پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی هەیە بەڵام ناتوانن سەردانی پزیشک بکەن بەهۆی ئەو گەمارۆیە،  ئەمەش ژیانی کەسە بەتەمەنەکانی خستۆتە مەترسیەوە."

هەروەها لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا  هاتووە: "ئێمە وەکو ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازای ئیدانەی ئەو گەمارۆیەی سەرکامپی پەنابەرنی مەخمور دەکەین ، وە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە بۆ شکاندنی ئەو گەمارۆیە تێکۆشان بکەن.

 لە کۆتایی بەیاننامەکەدا تەڤگەری ئازادی پشتگیری خۆی بۆ دایکانی ئاشتی کەمپی مەخمووردەربڕی کە ماوی ١٤ڕۆژە لە مانگرتن دان  و وتی، " پێویستە ژنانیش بێ دەنگ نەبن لە بەرامبەرئەم گەمارۆیە و پێویستە پشگیری دایکانی ئاشتی بکەین کە ماوەی دووهەفتەیە لەبەردەم خاڵی پشکنینی ئاسایشی پەدەکە بۆ کۆتایی پێهێنان بە گەمارۆ لەسەر کەمپەکەیان بەرخۆدان دەکەن،پێویستە بە هانانی دایکانی ئاشتیەوە بچین."

لە کۆتایشدا رێحان حەمید بەناوی تەفگەری ئازادی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوک ووتی: "جارێکی دیکە ئیدانەی ئەو گەمارۆیەی سەر کامپی مەخمۆردەکەین و داواکارین بە زووترین کات ئەو گەمارۆیە بشکێنرێت و تا ژیانی خەلکی کامپەکە جاریکی دیکە ئاسایی ببێتەوە."

ک-ش