تەژەکە-فەرەنسا: بۆ جانسز، دۆغان و شایلەمەز لە پاریس کۆ ببنەوە
بزوتنەوەی ژنانی کورد لە فەرەنسا لە دژی تیرۆرکردنی هەر سێ ژنە شۆڕشگێری کورد، بانگی بەشداریکردنی کرد لە رێپێوانی رۆژی ١١ی ئەم مانگەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
بزوتنەوەی ژنانی کورد لە فەرەنسا لە دژی تیرۆرکردنی هەر سێ ژنە شۆڕشگێری کورد، بانگی بەشداریکردنی کرد لە رێپێوانی رۆژی ١١ی ئەم مانگەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
بزوتنەوەی ژنانی کورد لە فەرەنسا لە ساڵایادی تیرۆرکردنی هەر سێ ژنی شۆڕشگێری کورد کە لە ٩ی تشرینی دووهەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کران، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کرا کە لە بەر چاوی هەموو جیهان، لەگەڵ ئەوەی ٧ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر تیرۆرکردنی هەر سێ ژنە تێکۆشەرەکە لە لایەن هێزەکانی هەواڵگریی تورکەوە، بەڵام هێشتان بەرپرسانی کۆمەڵکوژییەکە ئاشکرا نەکراون.
تەژەکە-فرانسا لە بەیاننامەکەیدا ناڕەزایەتی لە بەرامبەر حکومەتی فەرەنسا پیشان دەدات و وتی، تا ئەو رۆژەی دەگەین بە ئەنجامێک بەردەوەامدەبین لە لێکۆڵینەوەو بەدواداچووندا.
هەروەها رادەگەیێنرێت کە ئەوان وەکو ژنانی کوردستانی لە فەرەنسا بە رێزەوە هەر یەک لە ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز بەبیر دێننەوە.
بانگەوازی بۆ بەشداریکردن
بە مەبەستی شەرمەزارکردنی بەرپرس و رێکخراوەکانی فەرەنسا کە لەگەڵ ئەوەی ٧ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ئەو کردەوە تیرۆریستییە، تا ئێستاش بکەرانی ئەو کردەوەیە دەستنیشان نەکراون، ١١ی ئەم مانگە لە پاریس رێپێوانێک ساز دەکریت. لەم چوارچێوەیەدا بانگ لە هەموو ژنان، گەلی کورد بە گشتی و دۆستانی کورد دەکەین بەشداری ئەو رێپێوانە ببن.
بەروار و ناونیشان: ١١ی تشرینی دووهەمی ٢٠٢٠- پاریس / Gare de Nord - کاتژمێر: ١٠:٣٠
ز.ش