ڤایرۆسی کۆرۆناش بووەتە یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، بە تایبەت دوای ئەوەی قۆناغی کەرەنتینەی ماڵەوە دەستپێکرد. بە دەرخستن و پەسەندکردنی یاسای پێداچوونەوەی سزاکان، بکوژ و لاقەکەران ئازاد دەکرێن. ئەو تاوانبارانەی ئازاد کران، بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوانەکانیان. لە بارەی زیادبوونی توندوتیژی دژ بە ژنان، سامیە دەمیر چالاکوانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد-تەژەئا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.
دەمیر تیشکی خستە سەر ئەوەی پرۆژەیاسای پێداچوونەوەی سزاکان لە پەرلەمان لە لایەن ئەندامانی ئاکەپە/مەهەپەوە پەسەند کرا و لە ١٥ی نیسانەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و وتی:"لەگەڵ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکو بیانویەک بۆ ئەو یاسایە باسی لێوە کرا، بەڵام هاوکات جیاکاریش کرا لە نێوان تاوان و سزاکای زیندانیان و بەم شێوەیە مافی ژیان پێشێلکرا."
دەمیر رایگەیاند، یاسای پێداچوونەوەی سزاکان لە جیاتی ئەوەی بۆ پاراستنی تەندروستی زیندانیان بەکار بهێنرێت، لە لایەن دەسەڵاتەوە بۆ بەرژەوەندی بەکار هێنرا و وتیشی:"ئەو دەسەڵاتەی دەیوت، 'دەوڵەت نابێت لە تاوانانە خۆش ببێت کە لە دژی کەسەکان (شەخس) ئەنجام دراون'، بەم یاسایە بە دەیان هەزار تاوانبار،(بکوژ، لاقەکەر، مافیا، بازرگانانی مادەی هۆشبەر)ی ئازاد کردووە. ئەو لاقەکەرانە، ئەو پیاوانەی توندوتیژی ئەنجام دەدە و ئەوانەی دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵان، هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر ژنان."
لەگەڵ یاسای لێبوردن، ناڕەزایەتی و دڵگرانیەکان زیادی کردووە
دەمیر ئاماژەی بەوەش کرد کە، لە قۆناغی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە مالەوە توندوتیژی پیاوان لە دژی ژنان زیادی کردووە و وتی:"بە هۆی ئەو قەیرانە جیهانیەوە، بانگەوازی ئەوە کرا کە هەموو کەسێک لە ماڵەوە بمێنێتەوە، بەڵام ماڵەکانمان کە پارێزراوترین ناوچەی ئێمەن، ژنان دەبنە ئامانجی توندوتیژیەکانی پیاوان و دەکوژرێن. لەگەڵ پەسەندکردنی ئەو یاسایە دڵگرانی و ناڕەزایەتی زیادی کردووە. ئایا ژنان دەبێت لە ڤایرۆس بترسین و خۆیان لێبپارێزن، یان لە زیهنیەتی پیاوە بکوژ و لاقەکەرەکانی سیستمی بتررێت.
ژنانی ئێمە، کە لە رووی دەروونیەوە لە بارودۆخێکی خراپ دان، دەڵێن، ژیانیان پارێزراو نیە. ئەوانەی توندوتیژی ئەنجام دەدەن، دەبێت قوڕسترین سزای بەسەردا جێبەجێ بکرێت، بەڵام دادگا سووکترین سزایان بەسەردا دەسەپێنێت، یانیش ئازادیان دەکات. بە دەستی دەوڵەت تاوانباران هاندەدرین بۆ ئەنجامدان و بەردەوامکردنی تاوانەکانیان."
'هیچ رێوشوێنێک لە دژی توندوتیژی ناگیرێتە بەر'
دەمیر هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی، ئەو بکوژ و لاقەکارانەی لە چوارچێوەی یاسای پێداچوونەوەی سزاکانەوە ئازاد کران، تا ئێستاش بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوانەکانیان و وتیشی:"لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتیان ناڕازین لەو یاسایە، بەڵام ئەم یاسایە کە جیاکاری دەکات لە نیوان زیندانیان، بە پەرلەمان دایە پەسەندکردن. ئێمە دەمانەوێت بڵێین دەبێت کاتێک ژنان زیندوو بن، دەنگیان ببیسترێن و لە دی توندوتیژی رێوشوێنی پێویسیت بگیرێتە بەر.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا دەمیر تیشکی خستە سەر گوڵستان دۆکو کە لە مانی کانونی دووەمەوە چارەنووسی نادیارە و وتی:"خوێندکاری کورد گوڵستان دۆکوی ٢١ ساڵ، کە لە دەرسم دەژیا، لە ٥ی کانونی دووەمەوە بێسەروشوێنە، بەڵام تا ئێستا لە تورکیا نەبووەتە جێگای گوتوبێژ و کەس قسەی لەسەر ناکات. بەڵکو بە پێچەوانەوە، حکومەت زەینەل ئاباروک دەپارێزێت کە کەمتەرخەم بووە لە بێسەرشوێنبوونی گوڵستان، یان بووە بە هۆکاری بێسەرو شوێنبوونی ناوبرا. لەگەڵ ئەمەش هێزەکانی پۆلیس ئیدیعای ئەوە دەکەن کە گوڵستان خۆی، خۆی کوشتووە. دەوڵەت لە دژی توندوتیژی هیچ رێوشوێنێک ناگرێتە بەر. سیاسەتێکی وەها پەیرەو دەکات کە دەبێتە هۆی تاوانی دژی ژنان و دەستدرێژیکردن و فراندنی ژنان."
ز.ش