به‌هۆی لافاوه‌كه زیانێكی زۆر به تۆڕی كاره‌با، ڕێگه‌وبان، خانوو و باخچه‌ی گوندنشینانی بناری قه‌ندیل گه‌یشتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گوندنشینان چه‌ندین جار داوایان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ت پشتگوێی خستوون.
ئێستا گه‌لی بناری قه‌ندیل خۆی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ده‌دات و له ڕێی كه‌مپین و كاری هاوبه‌ش هه‌وڵ ده‌دات زیانه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات. شاره‌وانی بناری قه‌ندیلیش به‌و ده‌رفه‌تانه‌ی هه‌یه‌تی، هاریكاری گوندنشینان ده‌كات.
گوڵاڵه عوسمان هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی بناری قه‌ندیل به ئاژانسی هه‌واڵی فوراتی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی كاره‌ساته‌كه زیانێكی زۆر به گونده‌كان و گوندنشینان گه‌یشتووه. گوتیشی ئه‌وان وه‌ك شاره‌وانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌و ده‌رفه‌ته كه‌مه‌ی هه‌یانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، چه‌ندین پردی گونده‌كان ڕووخاون و ڕێگه‌وبانه‌كان خراپ بوون، شاره‌وانی ڕێگه‌ی كاتی دروست كردووه تا ئه‌و كاته‌ی پرده‌كان دروست ده‌كه‌نه‌وه.
هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل ڕاشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم هاریكارییان نه‌كات، ئه‌وان خۆیان به پشتیوانی گه‌ل ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه به‌هۆی لافاوه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه.
s.m