دوای ١١٠٠ رۆژ بڕیاری قەدەغەی چالاکی لە شاری وان درێژ کرایەوە

لە شاری وان-ی باکوری کوردستان بڕیاری قەدەغەی ئەنجامدانی چالاکی کە ١١٠٠ رۆژە بەردەوامە، جارێکی دیکە درێژ کرایەوە.

راگەیاندنی بارودۆخی نائاسایی لە سەرتاسەری باکوری کوردستان لە ژێر هەژموونی دەسەڵاتدارێتی ئاکەپە-مەهەپە، بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا لە شاری وان کە لە ٢١ی تشرینی دووهەمی ساڵی ٢٠١٦وە بڕیاری قەدەغەکردنی ئەنجامدانی چالاکی درابوو، جارێکی دیکە درێژ کرایەوە.

هەواڵی درێژکردنەوەی بڕیارەکە لە لایەن پارێزگاری شاری وانەوە درا و بەم بڕیارە رێگا نادرێت لەو شارە هیچ چالاکییەک ئەنجام بدرێت و لە حاڵەتی ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەکی مەدەنیدا هێزەکانی پۆلیسی تورک رێگری لێدەکەن.

ز.ش