دەسبەسەرکردنی هاوولاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

هێزەکانی ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران هاووڵاتییەکی کوردی خەڵک-ی شاری شنۆ لە ڕۆژهەلاتی کوردستانیان دەسبەسەرکرد .


بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ/٢ی تەمووز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سابیر خەڵیفە" خەڵکی شنۆ-ی ڕۆژهەلاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی نزیکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە، هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بە هێرشکردنە سەر ماڵی سابیر، ئەویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هێزەکانی ئیتلاعات هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بۆ "هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکومەتی ئێران" گەڕاندووەتەوە.
هەروەها ڕۆژی شەممە ٩ی پوشپەڕ، "فەرهاد عەبدوڵڵاپور" برای "هیدایەت عەبدوڵڵاپور" زیندانی سیاسی سزادراو بە سێدارە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەرکرا.