بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رۆژی شەممە ٢٢ی کانوونی یەکەم/١ی بەفرانبار ٢ هاووڵاتی کورد بەناوەکانی پەیمان محەمەدی خەڵکی گوندی ئەڵک-ی سەربەشاری کامیاران لە پارێزگای سنە و شێرکۆ جەمشیدی خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆی سنە لەلایەن هێزەکانی سەربەئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستگیرکراون و بۆشوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
هەروەها دوو برا بەناوەکانی مسلح و لوقمان تاهری خەلکی شاری پیرانشارلەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکراون و تائیستاش لەژێرلێکۆڵینەوەدان.هەروەها لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکی تربەناوی سەلام مەردان ٢٧ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی سوجە-ی شنۆیە لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە. بنەماڵەی ناوبراو توانیویانە لەڕێکەوتی ٣ی بەفرانباردا بۆچەند خولەکێک چاویان بەکوڕەکەیان بکەوێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە وەرزی پاییزی ئەمساڵادا زیاتر لە ١٥ هاووڵاتی کورد لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و تائیستا لەژێر لێپرسینەوەدان.
ک-ش