دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە لە دژی ئیرادەی گەل کودەتایەکی تری ئەنجامدا

دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە لە ناو پەرلەمان لە دژی ئیرادەی گەل کودایەکی تری ئەنجامدا. مافی پارێزبەندی لە هەر یەک لە لەیلا گوڤەن و موسا فاریس ئۆغوللاری ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە و ئەنیس بەربەری ئۆغلو ئەندام پەرلەمانی حەهەپە سەندرایەوە.

لە لیژنەی گشتی پەرلەمانی تورکیا لە دژی هەر یەک لە لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-کەجەدە و ئەندام پەرلەمانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان-هەدەپەی شاری جۆلەمێرگ و موسا فاریس ئۆغوللاری ئەندام پەرلەمانی هەدەپەی شاری ئامەد و ئەنیس بەربەری ئۆغوللاری ئەندام پەرلەمانی پارتی کۆماری گەل-جەهەپەی شاری ئەستەنبول بە بیانوی ئەوەی "تاوانەکانیان پشتڕاستکراونەتەوە" مافی حەسانەیان لێسەندرایەوە و بەو هۆیەوە لە ناو هۆڵی پەرلەماندا کێشە و ئاڵۆزی دروست بوو.

ئەنگین ئالتای سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە ناڕەزایەتی دەربڕی و جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە لە دژی دەستوری هەمیشەیی تورکیایە. دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە و جەهەپە، دەست بە گۆتوبێژکردنی هەڵگرتنی پارێزبەندی ئەندام پەرلەمانە ناوبراوەکان کرا.

دواتر لەسەر داوای سورەیا بیگیچی ئاکەپەیی، سکاڵاکان خوێندرانەوە و دوای ئەوەی بە بیانووی پشتراستکردنی تاوانەکان، مافی پارێزبەندی (حەسانە) لەو سێ ئەندام پەرلەمانەکە سەندرایەوە.

ئاتالایی جەهەپەیی:ئەمە کودەتایەکە لە دژی پەرلەمان

ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە و جەهەپە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتیەکی توند، دانشتنەکەیان پروتستو کرد. ئەنگین ئاتالای سەرۆکی فراکسیونی جەهەپە مافی قسەکردنی وەرگرتن و رایگەیاند، بەم شێوە بەپەلەیە بە رۆژەڤکردنی بابەتی هەڵگرتنی مافی پارێزبەندی ئەو سێ ئەندام پەرلەمانە، کودەتایە لە دژی پەرلەمان و وتی:"هەڵگرتنی مافی پارێزبەندی، فەرمانێکە لە دژی پەرلەمان."

بەشتاش: ئەم دەسەڵاتە کودەتاچیە

مەرال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپەش قسەی کرد و وتی:"ئەمڕۆ ئێوە بەدوای شتێکی دیکەوەن بۆ ئەوەی رەوایەتی بدەن بەم بێمافیە. کودەتای ٤ی تشرینی دووەم بەردەوامە. ئەم دەسەڵاتە کودەتاچیە."

بەشتاش وتیشی:" ئەم دەسەڵاتە هیچ پەیوەندیەکی بە ئیرادەی گەل و پەرلەمانەوە نەماوە. بە بڕیاری ئێوە هەر یەک لە لەیلا گوڤەن و موسا فاریس ئۆغوللاری سزا دران. ئەو دادوەرانە، لە چوارچێوەی دۆسیەی فەتۆ دا لە بەندیخانەدان. سزای هەتا هەتایان بەسەردا سەپێندراوە. ئەو ئەندام پەرلەمانانەی بە بڕیاری ئەو دادوەرانە سزا دراون، داواکارن سزاکانیان هەڵبوەشێندرێتەوە کە بە دەنگی سەدان هەزار دەنگدەر هەڵبژێردراون. ئێوە هیچ کات باس لەوە نەکەن لە دژی فەتۆ تێدەکۆشن. ئێوە خۆتان گەورەترین کودەتاچین. ئێمە و گەلی تورکیا بە گشتی ئەمە باش دەزانین. ئێوە بۆچی رێگە نادەن هاکان فیدان دادگایی بکریت؟ بۆچی رێگە نەدرا دز و گەندەڵەکان دادگایی بکرێن."

گوڤەن: بەخۆدان ژیانە

دوای خوێندنەوەی سکاڵاکە لە لایەن سورەیا سادی بیلگیچ سەرۆکی فراکسیونی ئاکەپەوە، لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و ئەندام پەرلەمان هەدەپە بە وتنەوەی 'بەخۆدان ژیانە' ناڕەزایەتی دەربڕی.

ز.ش