دەوڵەتی تورکیا دارستانەکانی جولەمێرگ دەسوتێنێت
لە نێوان گوندی کەهاهەمزۆ وهارێ-ی جولەمێرگ بە هۆی بۆردومان وتۆپبارانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیاوە دارستانەکانی ئەوناوچەیە ئاگری تێبەربووە. ڕێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە نادرێت.
لە نێوان گوندی کەهاهەمزۆ وهارێ-ی جولەمێرگ بە هۆی بۆردومان وتۆپبارانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیاوە دارستانەکانی ئەوناوچەیە ئاگری تێبەربووە. ڕێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە نادرێت.
لە دارستانەکانی ماقورک، ناوڤدەشت وڕێهلا ورچە-ی نێوان گوندەکانی کەهاهەمزۆ وهارێ-ی جولەمێرگ بە هۆی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورکیاوە دارستانەکانی ئەو ناوچانە ئاگریان تێبەربووە. بە بیانووی ئەوەی کە شوێنی ئاگرەکە ناوچەی قەدەغەکراوە ڕێگە نادەن کەس بۆکوژاندنەوە وکۆنتڕؤڵکردنی ئاگرەکە لەشوێنە نزیک بێتەوە. ڕاگەیەنرا کە ئاگرەکە لە ناوچەکە پەرەی سەندووە.
هاووڵاتییەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیای ڕاگەیاند، " ئاگرەکە لە ناوچەکەدا زۆرتردەبێت. دەوڵەتی تورکیا ڕێگەنادات کە هاووڵاتیان ئاگرەکە کۆنتڕؤڵ بکەن. بەسەدان سەرئاژەڵی کێوی بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاون. دەبێت ئەوئاگرە بە زووترین کات بکوژێتەوە، ئەگەر ئەوئاگرە کۆنتڕؤڵ نەکرێت ناوچەکە تووشی زیانی زۆردەبێت."
ک-ش