زەینەب دورگوت پەیامنێری ئاژانسی میزوپۆتامیایان دەستگیر کرد

جەندرمەی تورک زەینەب دورگوت پەیامنێری ئاژانسی میزوپۆتامیای لە کاتی رووماڵی هەواڵ و کاری رۆژنامەنووسیدا لە ناوچەی باسانی شاری شرنەخ دەستگیر کرد.

زەینەب دورگوت دوای دەستگیرکردنی، هەموو ئەو دیمەن و وێنانەی لە ناوچە و گوندەکان تۆماری کردبوون، لە لایەن جەندرمەکانەوە سڕانەوە.

بە پێی زانیاریەکان دورگوت لە لایەن جاشێکی ناوچەکەوە هەواڵی لێدراوە و لە کاتی تۆمارکردنی دیمەنی ئەشکەوتێکی ناوچەکە، دستگیر کرا.

دوای دەستگیرکردنی، دورگوت رەوانە فەرماندەیی جەندرمەی ناوچەکە کراو و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا. دوای لێکۆڵینەوە و سڕینەوەی هەموو دیمەن و وێنەکانی ناو کامێراکە، بۆ راپۆرتی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی دەوڵەتیی باسان کراو.

دوای راپۆرتی پزیشکی، دورگوت ئازاد کرا.

ز.ش