لە چوارچێوەی ناڕەزایتیەکان شاری هەوڵێڕش بە درووشمی "شۆرشگیرەکانمان نافرۆشین" سبەی یەک شەممە بەچالاکیکی مەدەنی وڵامی لێدوانەکەی وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە.
لەوە بارەیەوە ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکی هاوڕی کوردی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەیکرد وتی: لە دژی لێدوانەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سبەی کاتژمێر ٣ پاشنیوەڕۆ لە ترافیک لایتی عینکاوە تاکو کۆنسوڵخانەی ئەمریکا چالاکی ناڕەزایتی مەدەنی ڕێک دەخەین.
خۆپیشاندانەکە بەئامانجی ئیدانەکردنی بڕیارەکەی ئەمریکایە بۆبڕیاری خەڵاتکردنی ئەو کەسەی، کە شوێنی سێ سەرکردەی پەکەکە(جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان)ی بۆ ئاشکرا بکات.
ئەو خۆپیشاندانە بە دروشمی"ئێمە شۆڕشگێڕەکانمان نافرۆشین" و "هەولێر لەبەرامبەر پیلانگێڕیی دژ بە شۆڕشگێڕەکانی بێدەنگ نابێت، بە چالاکیی مەدەنیی لە شەقام وەڵامی دەبێت"، بەڕێوەدەچێت.
ک-ش