سلێمانی لە دژی بڕیارەکەی ئەمریکا دەڕژێتە سەرشەقام

لە بەردەوامی چالاکییەکان بۆ ئیدانە کردنی بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی کادیرە پیشەنگەکانی پەکەکە هاوڵاتیانی سلێمانی بە دروشمی "ئێمە شۆڕشگێڕەکانی خۆمان نافرۆشین" و "سلێمانی لە بەرامبەر پیلانگێڕی دژ بە شۆڕشگێڕەکان بێدەنگ نابێت" خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام دەدەن

بە دەسپیشخەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ساری سلێمانی،قەرار وایە سبەینێ دووشەممە ١٢ی تەشرینی دوویەم/ ٢١ی خەزەلوەر کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ لە بەردەم باخی گشتی چالاکییەکی جەماوەریی ئەنجام بدرێت.

چالاکییەکەی سلێمانی بە دروشمی "سلێمانی لە بەرامبەر پیلانگێڕی دژ بە شۆڕشگێڕەکان بێدەنگ نابێت" و"ئێمە شۆڕشگێڕەکانی خۆمان نافرۆشین" بەڕێوەدەچێت.

کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکە داوای لە هاووڵاتیان شاری سلێمانی و دەورووبەری کردووە بەشداری لە چالاکییەکەدا بکەن و ئەو بڕیارەی ئەمریکا دژی پێشەنگەکانی شۆڕشی ئازادیی کوردستان ئیدانە بکەن.

ک-ش