سیسێ بینگۆل: بمبه‌نه‌ گونده‌كه‌م

سیسێ بینگۆ به‌ندكراوی نه‌خۆش گوتی: «به‌ر له‌وه‌ی بمرم لێره‌ بمبه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و بمبه‌نه‌ گونده‌كه‌م.»

دۆخی ته‌ندرووستیی سیسێ بینگۆل كه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی ژنان له‌ ته‌رسووس به‌ندكراوه‌ و سزای ٤ ساڵ و ٢ مانگی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، خراپه‌.

ئه‌و به‌ندكراوه‌ نه‌خۆشه‌ ڕۆژی ٢ی تشرینی دووه‌م\١١ی گه‌ڵاڕێزان بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ئه‌وه‌ ده‌ربكرێت كه‌ ناتوانێت له‌ به‌ندیخانه‌ بمێنێته‌وه‌، گوازرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی مێرسین. بینگۆل كه‌ ٨ ڕۆژ ته‌داوی كرا، سه‌ره‌ڕای خراپی باری ته‌ندرووستی دوێنێ دیسان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ كرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها رێگه‌ نه‌درا كه‌ كچه‌كه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ لای بمێنێته‌وه‌.

سیسێ بینگۆل كه‌ چاوی به‌ كچه‌كه‌ی كه‌وتووه‌، سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه‌ پشتیوانییان كردووه‌. گوتیشی: «به‌ر له‌وه‌ی بمرم لێره‌ بمبه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، بمبه‌نه‌وه‌ گونده‌كه‌ی خۆم.»

هاسبكه‌ بینگۆل كچی سیسێ بینگۆل ڕایگه‌یاند: «پشكنینی پزیشكی و شیكاری خوێن بۆ دایكم نه‌كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی ئاماده‌ بكرێت پێویسته‌ ئه‌و شیكاری خوێنه‌ هه‌بێت. هاوڕێیه‌كانی دایكم له‌ به‌ندیخانه‌ بوونه‌ته‌ هێز و وره‌ بۆی و هه‌موو پێویستییه‌كانی بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. دایكم داوای كرد گه‌ل خاوه‌نداره‌تی لێ بكات. ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات به‌ندیخانه‌ به‌جێبهێڵێت.»

s.m