سەمرا گوزەل: ناتوانن گەل لە بەها و تێکۆشان دووربخەنەوە
سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد ئاماژەی بە هێرشی سەر گۆڕستانەکان کرد و وتی،"حکومەت بەم سیاسەتەی ناتوانێت گەل لە بەها و تێکۆشان دووربخاتەوە."
سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد ئاماژەی بە هێرشی سەر گۆڕستانەکان کرد و وتی،"حکومەت بەم سیاسەتەی ناتوانێت گەل لە بەها و تێکۆشان دووربخاتەوە."
سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گۆڕستانەکان قسەی کرد.
سەمرا گوزەک ڕایگەیاند، هێرشی بەرانبەر تەرمەکان، رێگەنەدان بە شاردنەوەی جەنازەکان و هێرشی بەرانبەر پرسەکان، لەدژی خانەوادەی تەرمەکانە.
سەمرا گوزەک وەبیریهێناەوە کە مافی بەخاکسپاردنی تەرم و پرسە لە ڕووی ئەخلاقیەوە زۆر گرنگە، بەڵام دەوڵەتی تورک بەم هێرشانەی یاساکانی خۆی و پەیمانی جنێف و پەیمانە نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکات.
سەمرا گوزەل باسی لە ڕفاندنی تەرمەکان لە گۆڕستانی خەرزان و هێرشی سەر گۆڕستانەکانی هەرێمەکە کرد و وتی،"ڕێزگرتن لە مردوویەک، ڕێزگرنگە لە کۆمەڵگاکەی."
سەمرا گوزەل وتیشی، بە پشکنینی دی ئێن ئێی ئەو تەرمانە دۆزرانەوە کە لە گۆڕستانەکان دەرهێنرابوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ڕێگەیان نەدا تەرمەکان لە هەمان جێگا بەخاکبسپێرنەوە. تەرمەکان لە گۆڕستانی بێکەسانی کیلیۆس لە قوتوی پلاستیکدا و لەسەر یەکتری و لە تەنیشت ڕێگا بەخاک سپێردران. جێگای ئەم کردەوەیە لەناو مرۆڤایەتیدا، لەناو ئەخلاق، ویژدان و یاسادا نابێتەوە. ئەوە لە هەمانکاتدا ئەشکەنجەیە لە خانەوادەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە."
'گۆڕستانەکانی دەرەوەی سنور بۆچی دەشێوێنرێن؟
سەمرا گوزەل وبیریهێنایەوە کە لەگەڵ ئەوەی پشکنینی دی ئێن ئێن کەمتر لە مانگێکی پێدەچێت، بەلام ٤ ساڵ پشکنین بۆ هەندێک تەرم نەکراوە و ئامانجیش ئەوەیە کە خزمی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ئەشکەنجە بدەن.
سەمرا گوزەل باسی ئەوەی کرد کە نووسینی کوردی لەسەر کێلی گۆڕەکان وەک بیانۆ پیشاندراوە و ئەم پرسەی لە حکومەت کرد، "ئەگەی بیانۆیەکی یاسایی بێت، باشە بۆ گۆڕستانەکانی دەرەوەی سنوریش دەشێوێنن؟"
'دژایەتیکردنی کورد، سیاسەتی قڕکردنە'
سەمرا گوزەل ئەوەی خستەڕوو، ئەو هێرشانە بە عەقڵیەتی دوژمنایەتیکردنی کورد دەکرێت. سیاسەتی قڕکردنە. بە بنەماڵەکان دەڵێت، 'خۆت بڕۆ بیشکێنە، ئەگەر وا نەکەی ،ئێمە لە بناغەوە هەڵی دەکەنین'. هەروەها خانەوادەکان بە تاوانی ' پرۆپاگاندە بۆ ڕێکخستن' لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. ئەگەر تاوانێک کرابێت، ئەو هیزانەی کە هێرشەکان ئەنجامدەدەن. ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر گۆرستانەکان دەیانەوێت هزری کۆمەڵایەتی لەناوببەن. سەردانی خانەوادەکان بۆ گۆڕستانەکان بەو واتایە دێت کە خاوەنداری لەو کەسە دەکەن کە گیانی لەدەستداوە. هێرشەکان سیاسەتی بێنرخکردنە، دەیانەوێت بە گەل بڵێن، ئەگەر تێبکۆشی، بەرخۆدان بکەی و ئۆپۆزسیۆن بیت، ئێمە مافی گۆڕێکیشتان پێنادەین.
'ناتوانن گەل لە بەها و تێکۆشان دووربخەنەوە'
گۆڕی ڕۆڵەکانی دایکانی شەممە نییە. چەندین ساڵە تێدەکۆشن. ئەوەی ئیستاش دەکرێت هەوڵێکە بۆ نەهێشتی گۆڕەکان کە بەسەر دایکانی شەمەشدا سەپێنرا. ناردنی تەرم لە ڕێگەی پۆستەخانەوە، هێشتنەوەی تەرمی دایکە تایبەت چەندین ڕۆژ لە ناو کۆڵان، ڕاکیشانی تەرمی حەجی لۆقمان بیرلیک بە ئۆتۆمبێڵی سەربازی، هێشتنەوەی تەرمی جەمیلە لەناو ساردکەرەوەی ماڵەوە. هەموویان هیرشی دژی گەلی کوردە، لەدژی ناسنامەی کوردە، سیاسەتی قڕکردنە. هێرشەکان بۆ ئەوە ئەنجامدەدرێن بۆ ئەوەی گەل لە تێکۆشان و بەرخۆدان دووربخەنەوە. ئیستا گۆڕی شێخ سەعید و سەید ڕەزا لە کوێن؟ بەڵام ئەگەر گۆڕیشیان نەبێت، ئێمە خاوەنداری لە تێکۆشانی دیموکراسی ئەوان دەکەین. ئەگەر گۆڕی ڕۆڵەکانی دایکانی شەمە نەبێتیش، خاوەنداری لە بەهاکانیان دەکرێت. واتە حکومەت لە ڕێگەی ئەو سیاسەتەوە ناتوانێت گەل لە بەها و تێکۆشان دووربخاتەوە."
ف.ق