شاندى قەندیل چوون بۆ سەردانى پەرلەمانى کوردستان

شاندی نوێنەرایەتیى گەلی قەندیل بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیا بۆ سەر قەندیل، چوون بۆ سەردانى پەرلەمانى باشوورى کوردستان.

شاندی نوێنەرایەتیى گەلی قەندیل بەهۆی هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیا و هەوڵە داگیرکەرییەکانیەوە، ئەمڕۆ لە هەولێر چوون بۆ سەردانى پەرلەمانى کوردستان. بڕیارە شاندەکە لەگەڵ سەرۆکایەتیى پەرلەماندا کۆبێتەوە.

بەپێى زانیارییەکان، شاندەکە لە سەردانەکەیاندا لە پەرلەمانى کوردستان ناڕەزایەتیى گەلی قەندیل لە دژی هێرش و هەوڵە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر قەندیل، بە پەرلەمان رادەگەیەنن.

هەروەها راگەیاندرا، شاندەکە دەیانەوێت پەرلەمان لەسەر ئەو هێرش و هەوڵە داگیرکەرییانە دانیشتنێکى تایبەت ئەنجام بدات.

ر.م