شاندی كه‌نه‌كه: گوشاره‌كانی سه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادی نائاسایی و ناقانوونین
ئه‌مڕۆ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە مەبەستی پشتگیری سەردانی بارەگه‌ی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیان كرد له شاری سلێمانی.
ئه‌مڕۆ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە مەبەستی پشتگیری سەردانی بارەگه‌ی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیان كرد له شاری سلێمانی.
شاندێكی كه‌نه‌كه کە پێکهاتبوو لە كنێر عه‌بدوڵا، کامەران بەرواری، مه‌لا حەسەن، شوکروڵا محه‌مه‌دئەمین، فریاد هیرانی، فەرھاد دۆسکی، یووسف کەرکووکی و موژدە عه‌باس ئه‌ندامانی كه‌نه‌كه، بە مەبەستی پشتگیری بۆ تەڤگەری ئازادی، سەردانی باره‌گه‌ی سه‌ره‌كیی تەڤگەریان کرد لە سلێمانی.
شاندەکە لەگەڵ ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان شیلان شاکر و محه‌مه‌د عه‌بدوڵا كۆبوونه‌وه. لە دوای کۆبوونەوەکە لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی درا.
«داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی زه‌نگێكی مه‌ترسیداره»
شیلان شاکر ھاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادی ڕایگه‌یاند: «ئێستا گه‌لی کورد بە قۆناغێکی ھەستیاردا تێپەر دەبێت، پێویسته هه‌ر ناکۆکییه‌ك هه‌بێت لەنێوان لایه‌نه سیاسییەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت، نابێت بە ناکۆکی دڵی دوژمنان خۆش بکەین.»
ھاوسەرۆی تەڤگەری ئازادی گوتیشی: «ده‌ڤه‌ری سلێمانی به‌وه جوانه کە فرەڕەنگە، بەڵام هه‌ندێك لایه‌ن چاویان پێ ھەڵنایەت و دەیانەوێت وەک ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه بیكه‌نه یەک ڕەنگ. داخستنی باره‌گه‌کانی تەڤگەری ئازادی زه‌نگێكی مەترسیدارتره لەوه‌ی کە تەنھا تەڤگەر بگرێتەوە.»
«حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوشاری له‌سه‌ره»
هاوكات فریاد ھیرانی به ناوی شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كه‌نه‌كه) ڕایگه‌یاند: «گوشارەکانی سەر تەڤگەری ئازادی گوشارێکی نائاسایی و ناقانوونییه. چونکە تەڤگەر له لایه‌ن حکوومەتی فیدراڵی مۆڵەتی کاری پێدراوە، ئیمەش ئەو گوشارانە بۆ ئەوە ده‌گه‌ڕێنینه‌وه کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش گوشارێكی ھەرێمی لەسەرە.»
ھیرانی گوتیشی، ئەو جۆرە گوشارانە لەسەر تەڤگەری ئازادی، بۆ سومعەی ئازادی و دیموكراتیی ھەرێمی کوردستان جوان نییە، داواکارین له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ست له‌و گوشارانه‌ی سه‌ر تەڤگەری ئازادی ھەڵگبرن.
s.m