فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانیان لە قەندیل بۆردومانکرد

هەپەگە رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا رۆژی ٢٠ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانى مەدەنییان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد و زیانێکى زۆریان بە باخ و رەزی هاووڵاتییان گەیاند.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەی بۆردومان فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

"فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر رۆژی ٢٠ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ١٨:٠٠ بۆ ١٩:٠٠ ناوچەى شەهید هارون و دەورووبەری گوندی سلێ لە ناوچەی قەندیلى سەر بە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا-یان بۆردومانکرد.

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە هەمان رۆژدا و لە کاتژمێر ١٨:٣٠ بۆ ١٩:٣٠ شاخی ئامێدی-یان لە ناوچەى ئامێدی لە پارێزگاى دهۆک بۆردومانکرد.

بەهۆی ئەو بۆردومانەوە زیان بەهێزی گەریلامان نەگەیشتووە، بەڵام بۆردومانەکانی دەورووبەری گوندی سلێ زیانی بە باخ و رەزی هاووڵاتییانی ئەو گوندە گەیاندووە".

ر.م