فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی برادۆستیان بوردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەی برادۆستیان بوردومان کرد و بەهۆیەوە زیان بەر ڕێگای نێوان سیدەکان و سۆران کەوت.

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومانی گوندەکانی سینین و بێرکم و ناوچەی خواکورکیان کرد لە دەڤەری برادۆست.

بە پێی زانیاریەکان بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیان بەر ڕێگای نێوان سیدەکان و سۆران کەوتووە کە ڕێگای سەرەکی هاتووچۆی کۆچەرەکانی ئەو ناوچەیەیە.

ز.ش