فەرماندەی ئۆپراسیونەکانی کەرکوک سەبارەت بە دەستدرێژی سەر ژنەکەی پردێ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەست

لە کەرکوک فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان لەبارەی کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر ژنەکەی شارەدێی پردێ بەست.

لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک و دامودەزگاکانی، فەرماندەی ئۆپراسێونە هاوبەشەکانی کەرکوک سەبارەت بە کەیسی دەستدرێژی کردنە سەر ژنە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکەی شارەدێی پردی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.

سەعەد حەربیە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، لە کەیسی دەستدرێژی کردنە سەر ئەو ژنە لە کۆنگرە رۆژنامەوانێکەدا ڕایگەیاند: " ئەو رووداوەی کە چەند رۆژ لەمەوبەر لە شارەدێی پردێ لە پاریزگای کەرکوک روویداوە بەهیچ شیوەیەک پەیوەندی بە نەتەوەییەوە نییە و وتی، "قبوڵی ناکەین ئەم کەیسە بکریت بە نەتەوەیی چونکە ئەو ژنەی کە دەستریژی سێکسی کراوەتە سەری کوردە و هاوژینەکەی تورکمانە، قبوڵ ناکەین ئەم کەیسە لەلایەن حزب و دەزگایەکی ڕاگەیاندنەوە بەلاڕێدا ببرێت."

هەروەها سەبارەت بە درەنگ دەرکەوتنی تاوانەکە، سەعەد حەربیە ڕایگەیاند: "ئەم تاوانە پێش چەندین رۆژ ئەنجامدراوە بەڵام پێش دوو رۆژ گرتە ڤیدیۆی ئەنجامدانی تاوانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووتەوە، پاش بڵابوونەوەی ڤیدێۆی تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئەو ژنە خاوەن پێداویستیە تایبتە،راستەوخۆ هێزەکانی فرقەی ٦ی لیوای ٣ی پۆلیسی فیداراڵی تاوانبارانی دەستگیر کرد و ڕەوانەی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوکی کرد.''

هەروەها سەعەد حەربیە ڕایگەیاند: "لە سەرەتای ئاشکرابوونی ئەم تاواناوە ئەوان وەک فەرماندەیی ئۆپراسێۆنەکانی کەرکوک چاودێری دۆخەکە دەکەن.

لە کۆتایدا سەعەد حەربیە وتی: "ئێمە بەبێ جیاوازی هەموو عێراقیەکان دەپارێزین لە تەواوی عێراق، ئەو کەسانەشی کە گومانی ئەنجامدانی تاوانەکانیان لێدەکریت دوای سەلماندنی تاوانەکان و دەرکردنی فەرمانی دادگا دەستگیر دەکرێن."

ف.ق