فەرهاد کالکان ئەندامی هەدەپە دەستگیر کرا
ئەندامی دەسەتی بەڕێوەبەرایەتی گەنجان-ی پارتی دیمۆکراتی گەلان فەرهاد کالکان لە شاری موش دەستگیر کرا.
ئەندامی دەسەتی بەڕێوەبەرایەتی گەنجان-ی پارتی دیمۆکراتی گەلان فەرهاد کالکان لە شاری موش دەستگیر کرا.
ئۆپڕاسیۆنی گرتن و دەستگیرکردن-ی رژێمەکەی ئەردۆغان بەرامبەر بە ئەندامانی هەدەپە وسیاسەتمەداران و چالاکان بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا، فەرهاد کالکان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجان-ی پارتی دیمۆکراتی گەلان-هەدەپە لە شاری موش دەستگیر کرا.
کالکان لە شەقامی ئیستاسیۆن دەستگیر کراوە. بەهانەی گرتنەکەشی نازانرێت و لە هەمان کاتدا نازانرێت بۆ کوێ براوە.
ز.ش