قه‌ره‌سوو: ڕێبه‌ر ئاپۆ گوتی، هه‌موان وه‌ك من گۆشه‌گیر كراون
«ڕێبه‌ر ئاپۆ به براكه‌ی گوت، ئێوه‌ش وه‌ك من گۆشه‌گیر كراون. له‌به‌رئه‌وه ناتوانم هیچ بڵێم. تۆ ته‌نیا پێیان بڵێ كه ته‌ندرووستیم باشه.»
«ڕێبه‌ر ئاپۆ به براكه‌ی گوت، ئێوه‌ش وه‌ك من گۆشه‌گیر كراون. له‌به‌رئه‌وه ناتوانم هیچ بڵێم. تۆ ته‌نیا پێیان بڵێ كه ته‌ندرووستیم باشه.»
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) مسته‌فا قه‌ره‌سوو له گوتارێكدا كه له ڕۆژنامه‌ی «یه‌نی ئۆزگور پۆڵتیكا» بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ڵوێستی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی دژ به گۆشه‌گیری و به‌رخۆدانه‌كانی مانگرتوانی هه‌ڵسه‌نگاند.
قه‌ره‌سوو سه‌رنجی خسته سه‌ر مانگرتن له خواردن كه به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌ڕێوه‌ده‌چێت. نووسیویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی مانگرتنه‌كه هه‌موو زیندانه‌كانی گرته‌وه و بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه ته‌شه‌نه‌ی كرد كه كوردانی لێ ده‌ژین، ترس كه‌وته دڵی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په.
«ڕێبه‌ر ئاپۆ به براكه‌ی گوت، هه‌مووتان وه‌ك من گۆشه‌گیر كراون»
قه‌ره‌سوو ڕایگه‌یاند، ئه‌م چالاكییه و كاریگه‌رییه‌كه‌ی وه‌های كرد كه كوردان له دژی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئاكه‌په-مه‌هه‌په بوه‌ستنه‌وه. «له‌به‌رئه‌وه، بۆ شكاندنی چالاكییه‌كانی دژ به گۆشه‌گیری كه كوردان هه‌موویان له ده‌وری یه‌كتر كۆبوونه‌ته‌وه، هه‌موو ڕێیه‌كیان تاقی كرده‌وه. بردنی برای ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئیمڕاڵی و ئازادكردنی له‌یلا گیوڤه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كران. ڕێبه‌ر ئاپۆ و له‌یلا گیوڤه‌ن باشترین وه‌ڵامی ئه‌و یارییه‌ی شه‌ڕی تایبه‌تیان دایه‌وه.»
مسته‌فا قه‌ره‌سوو له گوتاره‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی دوایین چاوپێكه‌وتنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئۆجالان زانیاری داوه و نووسیویه‌تی: «ڕێبه‌ر ئاپۆ به براكه‌ی گوت، [ئێوه‌ش، هه‌مووتان وه‌ك من گۆشه‌گیر كراون. له‌به‌رئه‌وه ناتوانم هیچ بڵێم. تۆ ته‌نیا پێیان بڵێ كه ته‌ندرووستیم باشه]. ڕێبه‌ر ئاپۆ یاریی شه‌ڕی تایبه‌تی بینی، هه‌ر بۆیه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پیشان دا. له‌یلا گیوڤه‌ن-یش چوونی محه‌مه‌د ئۆجالانی به هه‌ڵگیرانی گۆشه‌گیری دانه‌نا و ڕایگه‌یاند كه هه‌تا به‌ته‌واوی كۆتایی به گۆشه‌گیری ده‌هێنرێت، به‌رده‌وام ده‌بێت له چالاكییه‌كه‌ی. به‌م شێوه‌یه شكستی به یاریی شه‌ڕی تایبه‌ت هێنا. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌خت و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی له به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت، ته‌نگه‌تاو بكه‌ن و كاریگه‌ری چالاكییه‌كه بشكێنن، ئینجا له‌یلا گیوڤه‌ن-یان ئازاد كرد. له‌یلا گیوڤه‌ن به پێداگرییه‌كی مێژوویی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ی دایه‌وه. گوتی: [با گه‌لانی جیهان و گه‌له‌كه‌مان بزانن، هه‌تا كۆتایی به گۆشه‌گیری دێت، به‌رده‌وامی به چالاكییه‌كه‌م ده‌ده‌م]. هه‌ڵوێستی ڕێبه‌ر ئاپۆ و له‌یلا گیوڤه‌ن پیشانی دا كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد و گه‌لی كورد له بابه‌تی شه‌ڕی تایبه‌تدا چه‌نده تێگه‌یشتووه.»
«شكاندنی گۆشه‌گیری هیچ كات هێنده‌ی ئێستا نه‌بووه به ڕۆژه‌ڤ»
قه‌ره‌سوو به‌بیری خستووه‌ته‌وه كه «هه‌تا ئێستا زۆر چالاكی دژ به گۆشه‌گیری كراون، هیچ كات گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ له ڕۆژه‌ڤ به‌ده‌ر نه‌بووه. به‌ڵام شكاندنی گۆشه‌گیری هیچ كات هێنده‌ی ئێستا نه‌بووه به ڕۆژه‌ڤ. له‌یلا گیوڤه‌ن كاتێكی باشی دیاری كرد بۆ شكاندنی گۆشه‌گیری.» قه‌ره‌سوو ڕاشیگه‌یاند، له‌یلا گیوڤه‌ن به هه‌ڵوێستی خۆی پیشانی ده‌دات كه وه‌ك به‌رخۆدانی ١٤ی تهمووز چالاكییه‌كه‌ی ئه‌ویش ڕێ بۆ ئه‌نجامی مێژوویی ده‌كاته‌وه.
بانگه‌وازی ڕێبه‌ر ئاپۆ
«له‌و ڕووداوانه‌ی كه له ٥ی نیسانی ٢٠١٥ و به‌دواوه ڕوویاندا، ده‌بینرێت كه گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان گۆشه‌گیركردنی گه‌لی كورده. له ده‌وری زیندانی ئیمڕاڵی به سه‌رباز، له شاره‌كان به پۆلیس و له چیاكانیش به سه‌رباز گۆشه‌گیری ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه گوتنی [نه‌ك ته‌نیا من، گه‌لی كورد و كوردستانیش گۆشه‌گیر كراون]ی ڕێبه‌ر ئاپۆ زۆر واتاداره. ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌شێوه‌یه‌كی كراوه ئه‌م بانگه‌وازه‌ی كردووه: [سه‌ره‌تا خۆتان له گۆشه‌گیری ڕزگار بكه‌ن، گۆشه‌گیریی سه‌ر ئێمه‌ش كۆتایی دێت]. هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌و مانایه دێت.»
مسته‌فا قه‌ره‌سوو ڕایگه‌یاند: «بارودۆخی گه‌لی كورد و ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له یه‌ك ئاستدان. له دژی كوردان قڕكردن و سته‌مكاری هه‌یه. له ناوه‌ندی پاكتاوكردنی سیاسی‌دا هه‌میشه ڕێبه‌ری گه‌ل و كادیره پێشه‌نگه‌كان به ئامانج ده‌گیرێن. بۆیه هه‌ر وه‌ك چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر و هێزی سیاسیی گه‌لێك ده‌كه‌ن، به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌له‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌مه قانوونێكه و دیالێكتیكی ژێر قڕكردن و مێتینگهرییه. له‌به‌رئه‌وه چالاكییه‌كانی دژ به گۆشه‌گیری زۆر هێژان، گرینگن و كاریگه‌رن. له‌گه‌ڵ ئه‌م چالاكییانه‌دا گرینگه گه‌ل ده‌ست به جموجۆڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆشه‌گیری بشكێنرێت. ئه‌گه‌رنا گۆشه‌گیری ناشكێت. هه‌ر بۆیه پێویسته مانگرتنه‌كان له خواردن به چالاكیی جۆراوجۆر گه‌وره بكرێن. هه‌موو ڕۆژێك چالاكی ساز ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر گه‌ل ڕزگاری بێت له گۆشه‌گیری، كۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵیش دێت.»
s.m