موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، دوای بەرخۆدانی ئاگری وتراوە "کوردستان خەیاڵی لەو جێگەیە ژێرخاککراوە ". وتراوە، "کوردستان مردووە، لەو جێگەیە خستیانە گۆڕەوە و چیمەنتۆیان بەسەردا ڕشتووە". وتیان "چیمەنتۆ بەسەر کوردەوە کراوە و جارێکی تر ناتوانێت هەستێتەوە. بەڵام پەکەکە ئەو چیمونتۆیەی سەر گەلی کوردی پارچە کرد. گەلی کورد لە کەسایەتی پەکەکەدا لەو گۆڕە هاتە دەرەوە."
موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەرایەتی پەکەکە بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ڕادیۆی دەنگی وەڵات کرد و وڵامی پرسەکانی ئارژین فەراتی دایەوە. قەرەیلان باسی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە و کاریگەریەکەی ئێستای کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئێستا کرد.
قەڕەیلان باسی پارتیبوونی لە کوردستان کرد و وتی، "سەرەتا ٤١مین ساڵیادی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو گەلەکەمان، لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو خەباتکارانی شۆڕش پیرۆز دەکەم. لەم ڕۆژەدا لە کەسایەتی یەکەمین شەهیدمان حەقی کارەردا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەمەوە و بەڵێنمان لەگەڵیاندا دوپاتدەکەینەوە.
وەک دەزانرێت گەلی کورد یەکێکە لە گەلە دێرینەکانی میزۆپۆتامیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەگەڵ ئەوەشدا ڕەتکردن و قڕکردن لەسەر گەلەکەمان سەپێنراوە. گەلەکەمان بێدەنگ نەبوو بەڵام رێبەڕێکیان نەبوو، بەرخۆدانیان سەرنەکەوت و دواتر لە سالەکانی ١٩٧٠ پەکەکە هاتە سەر تەختی مێژوو.
پارتیبوون بڕیاری تێکۆشانی نەتەوەیی یە
بریاری پارتیبوونی ڕاست بڕیاری هەبوونی نەتەوە و بەرخۆدانی نەتەوەیی یە. دوای گرۆپی ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٧٣ وترا، "ئەگەر گەلی کورد دەیەوێت وەک نەتەوەیەک بژیت، پێویستی بە تێکۆشان هەیە". لەبەرئەوە گەلێک بە تێکۆشان دەتوانیت ببێتە نەتەوە. بەو هۆیەوە پێویستی بە پێشەنگێک هەیە، پارتی ئەو پێشەنگایەتیە دەکات. بڕیاری دامەزراندنی پەکەکە لە هەمان کاتدا بڕیاری تێکۆشانی نەتەوەیی یە.
یەکێک لە تایبەتمەندیە گەورەکانی پەکەکە ئەوەیە کە وەک بزوتنەوەیەکی ڕێبەرایەتی دامەزرا. ئەو پێشەنگایەتیەی کە ڕێبەر ئاپۆ کردی، تێکۆشانی خەبات و دوای دروستکردنی پارتی، لە کوردستان بۆشایی ڕێبەرایەتی پڕکردەوە. ڕێبەرایەتی بە پلان و پرۆگرام دەستی بە تێکۆشان کرد. پێویستی بە کادر هەبوو کە بە هەموو شێوەیەک پێشەنگایەتی بۆ گەل کرد. ئەگەر ئەو پێویستیە بە تەواوی ئەنجامنەدرابێت بەڵام لە کەسایەتی کادرەکانی پەکەکەدا ئەنجامدرا. لە زیندانەکان، لە شاخ، لە گەشکردنی بەرخۆداندا کادرەکانی پەکەکە بۆ سەردەمەکە بوون بە وڵامێک و تێکۆشانی ئازادی کوردستان لەسەر ئەو بناغەیە پێشکەوت.
پەکەکە ئەو گۆڕەی پارچە کرد
وەکی وتمان پەکەکە لە گۆڕەپانێکی ئاڵۆزدا دامەزرا. دەوڵەتی فاشیستی داگیرکەر لە ساڵەکانی ١٩٢٥ تا ١٩٤٠ کوردستانی لە ڕووی سەربازیەوە داگیرکردبوو و دواتر دەستی بە قڕکردن کرد. وتیان ، "ئیتر کورد لەناوچوون". دوای کۆمەڵکوژی دۆڵی زیلان و بەرخۆدانی ئاگری وتیان "کوردستان مرد و لەو جێگەیە لەگۆڕنرا"، وترا کە کوردستان مردووە، لەو جێگەیە لەگۆڕنراوە و چیمەنتۆی بەسەرداکراوە. وتیان، چیمەنتۆیان بەسەر گەلی کورددا کراوە و جارێکیتر ناتوانێت هەستێتەوە. بەلام پەکەکە ئەو چێمەنتۆیەی سەر گەلی کوردی پارچە کرد. گەلی کورد لە شەخسی پەکەکدا لەو گۆڕە هەستایەوە. بەڵام دەوڵەتی تورک هەڵویستێکی زۆر توندی پیشاندا.
پەکەکە هێشتا نەببو بە پارت، ئیستخباراتی تورک زانیاری بەدەستهێنا کە گروپێکی بەو شێوەیە دامەزراوە. بەو شێوەیە هەوڵیدا بە دەستی کۆنتراکان گروپەکە لەناوببات. پیلانی یەکەمین لە بەرامبەر پارتەکەمان لە دیلۆک لە شەخسی حەقی کارەر ئەنجامدا. بۆ گۆتوبێژکردن لەسەر بابەتێک بانگی هەڤاڵ حەقیان کرد و لەوێ بە نامەردی شەهیدیان کرد. دەرکەوت لەو جێگەیە هەموو گروپە ئاپۆییەکە بوونەتە ئامانج. دوژمن لە هەموو جێگەیەک بەدوای رێبەرایەتیدا دەگەڕا. بەهۆی ئەوەی نەیانتوانی دەستگیری بکەن، هاوکاری رێبەرایەتی حەقی کارەریان شەهید کرد.
گروپی ئاپۆیی دوای شەهادەت بە شاراوەیی خۆی رێکخستن کرد و پرۆسەی پارتیبوونی بەرەو پێشەوە برد. دوای ساڵیک دوژمن زانی کە پارتێک دامەزراوە، هیچ بەڵگەیەک لەدەستی دوژمندا نەبوو، بەڵام وەک ڕێوشوێنێک باری نائاسای ڕاگەیەنرا. دوای کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلول دەسەڵاتی گرتە دەست. جونتای فاشیستی ١٢ی ئەیلول زوڵمێکی زۆری کرد، بەڵام لە بەرامبەری بەرخۆدانێکی زۆر گەورە بەرێوەبرا. لەسەر ئەو بناغەیە لە زیندانەکان مێژوویەکی نوێ نووسرایەوە. دواتر بە هەنگاوی ١٥ی تەباخ لە چیاکان بەرخۆدانێکی تر دەستپێکرا و دوژمن نەیتوانی ڕێگای لێبگرێت، دوای پیلانگێڕی نێودەوڵەتیش وتیان "ئەم جارە بە تەئکیدی لەناوچوون" بەلام تێکۆشانەکەمان گەش بوو. دەوڵەتی تورک ٤١ ساڵە بۆ ئەوەی لەناومان ببات، هێرش دەکات.
پیلانگێریان فراوانتر کرد
ئیستاش پیلانگیری هەیە و چوارچێوەکەیان فراوان کردووە. هێرشەکانی سەر باکووری کوردستان، هێرشەکان سەر شارەوانیەکان، هێرشەکانی سەر دەستکەوتەکانی گەلەکەمان ، هێرشی داگیرکەری لەدژی باشووری کوردستان، هەموویان بەشێکی پیلانگێڕین. لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشیان دەستپێکرد. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە پیلانگێڕیەکە فراوان کراوە. پیشتر پیلانگێڕی لەدژی پەکەکە و فیکری ڕێبەر ئاپۆ بوو، بەڵام ئەم جارە ئامانجەکەیان هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردە. گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرخۆدان دەکەن. بەو بۆنەیەوە سڵاوی خۆم بۆ بەرخۆدێران دەنێرم. بەرخۆدانەکە بۆ گەلانی کورد، عەرەب، ئاشووری، سریانی، ئەرمەن و هەموو گەلانی هەرێمەکەیە. بۆ گەلانی تورکیاشە.
لەبەرامبەرمان دەسەڵاتێکی نەخۆش هەیە
قەرەیلان ڕاشیگەیاند، دەوڵەتی تورک لەسەر رەتکردنەوەی کورد دامەزراوە و لەئێستادا بە پێشەنگایەتی ئەردۆغان نوێکراوەتەوە و وتی، " لەبەرامبەرمان دەسەلاتێکی نەخۆش هەیە کە بۆ هەبوونی خۆی کورد قڕدەکات. دەسەلاتێکی نەخۆشە. باشە چۆن نەتەوەیەک بۆ هەبوونی خۆی نەتەوەیەکی تر لەناو دەبات؟ ئەمە نەخۆشیە. ئایا سیاسەتمەدارانی پارچەکانی تری کوردستان ئەم ڕاستیە نابینن؟ هەندێک جار ئەردۆغان سڵاوێکیان لێدەکات، دەڵێن تورکیا دۆستمانە. بەڵام لە ڕاستیدا هەموو کادرەکانی دەوڵەتی تورک بۆ دژایەتیکردنی کورد پەروەردە کراون. جگە لە هێزە چەپەکان و سۆسیالیستەکانی تورکیا دەتوانین بڵێین هەموو کەسێک لەدژی هەبوونی کوردە. بەو لۆژیکە هێرشی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت و لەسەر هەموو گەلی کوردستان سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبرێت.
'ناتوانن رێگەی هزری ئاپۆیی بگرن'
ئایدۆلۆژی و هزری ڕێبەر ئاپۆ لەناو هەموو گەلاندا بڵاوبووەتەوە. لە هەموو جێگەیەکی جیهان هەموو کەس دەزانێت پارادیگمای دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی چییە. دەزانن سیستمی ڕۆژئاوا سیستمێکی چۆنە و بەو هۆیەوە گەلان خاوەنداریی لێدەکەن. تێکۆشانی پارادیگمای کۆمەڵگای دیموکرات و ئیکۆلۆژی بووە بە تێکۆشانێکی گەردوونی. بەو هۆیەوە ئیدی ناتوانن ڕێگەی لێبگرن. هۆکارێک کە جیهان خاوەندارێتی لێدەکای، ئەمەیە.
بەشی دووەم سبەینێ بڵاو دەکرێتەوە
ف.ق