كاندیده‌كانی هه‌ده‌په بۆ شاره‌وانییه‌كانی چه‌ولیك و ئاگری ئاشكرا كران
كاندیده‌كانی هه‌ده‌په له سنووری پارێزگه‌كانی چه‌ولیك و ئاگری بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ئاشكرا كران. هه‌ده‌په هشیار ئۆزسۆی كاندید كرد بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی چه‌ولیك.
كاندیده‌كانی هه‌ده‌په له سنووری پارێزگه‌كانی چه‌ولیك و ئاگری بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ئاشكرا كران. هه‌ده‌په هشیار ئۆزسۆی كاندید كرد بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی چه‌ولیك.
پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له سنووری ٢ پارێزگه‌ی باكووری كوردستان ئاشكرا كرد. بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی شاری چه‌ولیك خه‌دیجه كاڤران و هشیار ئۆزسۆی جێگری هاوسه‌رۆكی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ده‌په كاندید كران. له ناوچه‌ی كانی ڕه‌ش ئه‌ڤین ئۆزه‌ن و ئۆزكان بینگۆل، له ناوچه‌ی دێرا هێنێ شهفیكا دۆغان و سه‌عدوڵا ئوركون، له ناوچه‌ی بۆنگلان-یش ئایشه كایا و محه‌مه‌د سدیق چه‌لیكه‌ر كاندید كران. هاوكات بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی ئاگری عه‌بدولره‌حمان دۆگار و یه‌لیز كارائاسلان كاندید كران.
پێشتریش هه‌ده‌په ناوی كاندیده‌كانی بۆ شاره‌وانییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی باكووری كوردستان و چه‌ند شاره‌وانییه‌كی توركیا بڵاوكردبوویه‌وه.
s.m