كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری ده‌وڵه‌تی تورك له ئامه‌د كه بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ هه‌موو چالاكییه‌كی له شاره‌كه‌دا قه‌ده‌غه كردووه، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
كه‌جه‌ده ڕایگه‌یاند، مانگرتن له خواردنی هاوسهرۆكمان له‌یلا گیوڤه‌ن له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه به‌رده‌وامه. ڕاشیگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری ئامه‌د دژهدیموكراتییه و دژی به‌كارهێنانی مافه دیموكراتی و قانوونییهكانه.
كه‌جه‌ده ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چالاكییه‌كه‌ی گیوڤه‌ن له‌پێناو مافه ڕهواكان ده‌ستی پێكردووه و بووه‌ته موڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی.
«پێویسته ڕای گشتی ئه‌م ده‌نگه به‌هێز بكات»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده له‌یلا گیوڤه‌ن له ڕێی مانگرتن له خواردنه‌وه بانگی ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی كردووه. ئێمه پێمان وایه كه ڕای گشتیی دیموكرات وه‌ڵامێكی به‌هێزی ئه‌م ده‌نگه و داوای هاوسهرۆكهكهمان ده‌داته‌وه و به داوای خۆی داده‌نێت به ده‌نگێكی به‌رز دووپاتی ده‌كاته‌وه.»
s.m