كه‌جه‌كه: تێكۆشان گه‌ش ده‌كه‌ین، گۆشه‌گیری ده‌شكێنین و فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێن
كه‌جه‌كه بانگی گه‌له‌كه‌مان و هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌كات گۆشه‌گیری بشكێنن و تێكۆشانی دژبه فاشیزم گه‌ش بكه‌ن.
كه‌جه‌كه بانگی گه‌له‌كه‌مان و هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌كات گۆشه‌گیری بشكێنن و تێكۆشانی دژبه فاشیزم گه‌ش بكه‌ن.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) به‌بۆنه‌ی ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، «به‌بۆنه‌ی ٤ی نیسان پیرۆزبایی له ڕێبه‌ر ئاپۆ، هه‌موو گه‌لی كورد، گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ین.»
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه:
له‌دایكبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ بووه‌ته هۆكار كه گه‌لی كورد چاوی خۆی له ئاستی جیهاندا بكاته‌وه. ڕۆژبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ گه‌لی كوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كردووه‌ته سه‌ره‌كیترین هێزی دیموكراتی و به مانای ژیانه‌وه‌ی به‌هاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دێت. ڕۆژبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ بووه به ژیانه‌وه‌ی ژنان. ڕێبه‌ر ئاپۆ له ژیانی خۆیدا بۆ كۆمه‌ڵگه‌كان ژیاوه.
ڕێبه‌ر ئاپۆ مێژووی كوردان و مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی گۆڕیوه. چونكه خه‌باتی گرنگی له ژیانی خۆیدا كردووه. ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌م شێوه‌یه بۆ هه‌موو كه‌س بووه‌ته نموونه.
ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌مڕۆ له هه‌لومه‌رجی سه‌ختدا له‌ژێر گۆشه‌گیرییه‌كی گه‌وره‌دا هه‌موو ساتێكی ژیانی خۆی بۆ كۆمه‌ڵگه و مرۆڤایه‌تی ده‌ژی. ئه‌م ژیان و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ كوردی خستووه‌ته سه‌رپێ و كردوویه‌تی به گه‌لێك كه له‌پێناو ئازادیی خۆی شه‌ڕ ده‌كات.
له ساڵی ١٩٩٨ له دژی ڕێبه‌ر ئاپۆ پیلانگێڕییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی كرا و له دژی ئه‌م پیلانگێڕییه گه‌لی كورد، ژن و گه‌نجان به درووشمی «ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن» له ده‌وری ڕێبه‌ر ئاپۆ بوونه په‌رژینێك له ئاگر. ده‌یان كورد بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ خۆیان فیدا كردووه. ئه‌مڕۆش بۆ شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌زاران فیدایی له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستیان به به‌رخۆدان كردووه. له‌یلا گیوڤه‌ن، زیندانییان و هاوڕێیانی ئه‌ورووپا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزی خۆیان له به‌رانبه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ بده‌نه‌وه، خۆیان فیدا ده‌كه‌ن.
له ڕۆژبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆدا به‌رخۆدانی چالاكیی مانگرتن گه‌شتر بووه و ئه‌م تێكۆشینه به‌رفره‌وانتر ده‌بێت. گه‌لی كورد تووڕه‌یی خۆی زیاتر ده‌كات و خۆی بۆ ڕاپه‌ڕینی گه‌وره ئاماده ده‌كات.
ئێمه بانگی گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌كه‌ین كه له ٤ی نیساندا گۆشه‌گیری بشكێنن، تێكۆشینی دژبه فاشیزم گه‌ش بكه‌ن و به‌رپرسایه‌تیی خۆیان له به‌رانبه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ جێبه‌جێ بكه‌ن.
s.m